شەریف هەژاریی: ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی له‌ پشت بردنه‌وه‌ی ترامپه‌وه‌ بوون!

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بردنه‌وه‌ی دۆنالد ترامپ به‌لای منه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاسای و حه‌قیقه‌تێكی چاوه‌ڕوانكراوبوو چونكه‌ وه‌ك سه‌لماندن ئه‌توانم ساغی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ بابه‌تێكی تایبه‌ت و بلاوكراوه‌م دا، به‌ خستنه‌ڕووی چه‌ندین فاكتی لۆژیكی ئه‌وا مانگ و نیوێك پێش ئێستا بابه‌تێكی تایبه‌تم له‌باره‌وه‌ نووسیووه‌.

به‌لام بۆ شه‌قامی كوردی به‌تایبه‌ت به‌هۆی پروپاگه‌نده‌ ناپرۆفیشناله‌كانی سیاسییه كورده‌كان و رۆژنامه‌نووسه‌ ناپسپۆڕه‌كانه‌وه،‌ ئه‌وا زۆرینه‌ی ڕه‌های شه‌قامی كوردیان به‌ ئاراسته‌یه‌كدا بردبوو كه‌ هیلاری كلنتن %100 براوه‌ ده‌بێت.

بۆنموونه‌: ڕاوێژكاره‌ گه‌وره‌ شه‌هاده‌داره‌كانی ناو گۆڕان له‌ ده‌یان بابه‌ت ترامپیان به‌ نه‌فام ئه‌زانی و، مه‌لا به‌ختیاری پسپۆڕی بواری به‌حر و به‌ڕ له‌ بابه‌تێكیی دا نه‌ك هه‌ر گاڵته‌ی به‌ ترامپ ئه‌كرد بگره‌ ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ هیلاری كلنتۆن خاتری ترامپی گرتووه‌ له‌ دیبه‌یته‌كاندا!!، ئه‌مه‌ با جه‌ماعه‌تی رۆژنامه‌نووسی به‌رنامه‌ی واشنتنی ڕووداوی پارتیی بووه‌ستێت كه‌ نه‌ك هه‌ر ده‌یانووت هیلاری ده‌رئه‌چێت بگره‌ پڕوپاگه‌نده‌شیان بۆ ده‌كرد!!

له‌كاتێك دا، من خۆم ماسته‌رم له‌سه‌ر مێژووی سیاسیی به‌ریتانیا و ئه‌مریكایه‌ له‌ زانكۆی له‌نده‌ن و، خاوه‌نی چوار توێژینه‌وه‌شم له‌ هه‌مان زانكۆ له‌ هه‌مان بوار دا. دوو ساڵیشه‌ مێژووی سیاسیی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی سلێمانی ئه‌ڵێمه‌وه‌، ئینجا به‌ دیقه‌تی ورده‌وه‌ سه‌رم سوڕماوه‌ له‌وه‌ی ئه‌م كورده‌ی ئێمه‌ بۆ‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا قسه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ پسپۆری خۆشیان نییه‌!!

پێموایه‌ ده‌رچوونی ترامپ ئه‌م هۆكار و حه‌قیقه‌تانه‌ی له‌ پشته‌وه‌ بوو:

1- گه‌للی ئه‌مریكا هه‌میشه‌ گۆڕانكارییان ئه‌وێت له‌ جومگه‌كانی ده‌سه‌لاتدارێتیی دا، به‌تایبه‌ت كاتێك هیلاری كلینتن ده‌یووت: هه‌مان سیاسه‌تی ئۆباما درێژه‌ پێ ئه‌ده‌م، ئیدی ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ بوو كه‌ ته‌نها ڕوخساری كه‌سه‌كان ئه‌گۆڕیت نه‌ك پرۆژه‌ و ئه‌جێنداكانیان، بۆیه‌ هیلاری له‌ كۆمه‌لگای ئه‌مریكی به‌رده‌وام گۆڕانخواز دا نه‌یتووانی سه‌ركه‌وتوو بێت.

2- گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بزاڤه‌كانی ناسیۆنالیزمی نوێ له‌ خۆراوادا، ته‌نانه‌ت سێ مانگ پێش ئێستا چه‌ندین بابه‌تم له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیووه‌ و، چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی كوردیش بڕیار وابوو به‌رنامه‌ی دۆكیۆمێنتاری له‌ ته‌له‌فزیۆن دا له‌سه‌ر ئاماده‌ بكه‌ن.

3- پسپۆڕیی ترامپ له‌ بواری ئابوری دا و هه‌بوونی بێ-كاری له‌ ئه‌مریكا دا، به‌تایبه‌ت ترامپ ئه‌زموونێكی زۆری له‌ بازرگانیی و كاری كۆمپانیاكانی سه‌رمایه‌داری هه‌یه‌.

4- ڕووتێكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر بۆ ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش زیاتر كێرڤی ناره‌زایه‌تیی دژ به‌ سیاسه‌تی ئۆباما (كه‌ هیلاری كلینتنیش درێژه‌پێده‌ری بوو) هێنابووه‌ كایه‌وه‌.

5- سازشكارێتی باراك ئۆباما له‌ زۆر كه‌یسی جیهان دا، وه‌ك پرسی ئه‌تۆمی ئێران و ڕوونیشه‌ هیلاریش ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌یویست هه‌مان ڕێگا بگرێته‌به‌ر. ده‌رچوونی ترامپ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو دژ به‌ ئێرانیسته‌كان!!

6- پرۆژه‌ی ڕوونی ترامپ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و توندوتۆڵ كردنی سنوره‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له‌ گوزه‌ری مه‌كسیكه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر بوو له‌و هۆكارانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا به‌ په‌سه‌ندیان ئه‌زانی.

بۆ زیاتر خستنه‌وه‌ به‌رچاوی خوێنه‌رانیش كه‌ مانگ و نیوێك پێش ئێستا، له‌ سایتی وتاری كورد دا بابه‌تێكی تایبه‌تم له‌سه‌ر ترامپ نووسیی و، داواكاربووم كه‌ نوسه‌ران و سیاسییه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان (ترامپ به‌ كه‌م پێوانه‌ نه‌كه‌ن)، ئه‌وا ئه‌مه‌ لینكی بابه‌ته‌كه‌یه‌ و، له‌ خواره‌وه‌ش بابه‌ته‌كه‌ وه‌ك خۆی و بێ ده‌ستكاری داده‌به‌زێنمه‌وه‌، كه‌ ناونیشانه‌كه‌شی (تكایه‌ ـ دۆناڵد ترامپ به‌ كه‌م مه‌گرن!)ه‌.

لینكی بابه‌ته‌كه‌ له‌ سایتی وتاری كورددا: دۆناڵد ترامپ بەکەم مەگرن

 

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی