بەرزانی داوای دابەشکردنی هەرێمی کوردستان دەکات.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەپێی هەواڵێكی سایتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ یەكشەممە 13/11/2016 مەسعود بەرزانی لە پیرمام پێشوازی لە ( دۆگڵاس سڵیمەن ) باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كردوە. لە دیدارێكدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ستایشی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق كردوەو هیوای خواستوە ببێتە زەمینەیەك بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی ستراتیژی نێوان هەردوولا لە بواری ئاساییشی ناوچەكە دا.

هەروەها لەبەشیکی هەواڵەکەدا نوسراوە: مەسعود بەزانی ئاماژەی بە ساڵیادی رزگاركردنی شەنگال كردوەو رایگەیاندوە، هەر لە شۆڕشی ئەیلوولەوە كار بۆ ئەوە كرا كە ئێزیدییەكان بەشداری خەباتی سیاسیی گەلەكەیان بن و ڕێگە لە چەوساندنەوەیان بگیرێت. ئێستایش هەوڵی ئەوان ئەوەیە، كە ئێزییدییەكان بتوانن خۆیان خاوەنی چارەنووسی خۆیان بن و هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە یارمەتیی ئێزییدییەكان دەدات كە پارێزگاری لە خۆیان بكەن.

ناوەڕۆکی ئەم هەواڵە، گوزارشتە لە بوونی هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ ئێزیدییەکان لە پاش کۆتایی هاتن بە داعش لە پارێزگای نەینەوا. قسەکردن لە سەر سەربەخۆیی بوونی چارەنوسی ئێزیدییەکان، ئاماژەیە بە جوودابوون و خۆ بەڕیوەبردنی ئەو ناوچانە لەلایەن ئیدارەیەکی سەربەخۆی ئێزیدییەکان، کە کورد بەهی خۆی دەزانێت لەو پارێزگایەدا.

یاخوود هەمان سینارۆ و گەوجاندنی ئێزیدییەکانە، کەچەند وەختە پارتی و بنەماڵەی بەرزانی کۆی کورد بەناویی سەربەخۆ بوونەوە پێ دەگونجێنێت و لە ئێستاشدا بۆ ئێزیدییەکانی بەکار دێنێت، وەک:

1- لەپاش کۆتایی هاتنی داعش لەنەینەوادا ، عێراق هێور دەبێتەوەو، زەمەن خۆش دەبێت بۆ هەڵبژرادنێکی پێش وەخت. پارتی دەیەوێت لەو ناوچانەدا پێگەی جەماوەریی خۆی لەدەست نەدات.

2- لەو چارەنوسە ڕۆحیانییەیەی، لەنێوان ئێزیدییەکان و پەکەکە لە پاش ڕزگارکردن و بەرگریکردنی خەڵکی شەنگال و دەروبەری لە بەڕبەڕییەکان داعش لەلایەن پەکەکەوە بنیادنراوە، بەم وتارو بەڵێنە تێکی بدات و ڕایان کێشت بەلای خۆیدا.