شه‌ریف هه‌ژاری: بزانن ئا ئه‌مه‌ـ قێزه‌ونترین و ترسناكترین بیركردنه‌وه‌یه.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

قێزه‌ونترین و ترسناكترین بیركرد‌نه‌وه‌:

بۆچوونی ئه‌و (به‌ناو) نوسه‌رانه‌ی سه‌ر به‌ پارتیین، كه‌ توركیا به‌ دوژمێكی دڕنده‌ و جینۆسایدكار و پلانداڕێژ دژ به‌ كورد، نازانن.
ئایدیای ئه‌و (به‌ناو) قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ده‌مبازانه‌ی سه‌ر به‌ یه‌كێتین، كه‌ ئێرانی ئاخونده‌ ئه‌هریمه‌نه‌ وه‌یشوومه‌كان، به‌ دوژمنێكی قڕكه‌ر و پڕ- فێڵوفڕاوی نازانن.
دڵنیابن، هه‌رچی ئاژاوه‌ی باشوری كوردستانه‌، یا توركیا یه،‌ یان ئێران، یاخود ڕێكه‌وتنی نهێنییانه‌ و، دوو زلحیزبه‌كه‌ش مه‌ستی هه‌ڵڵووشینی سامانی میلله‌ت بوون و، میلله‌تیش نه‌ك هه‌ر قوڕ، بگره‌ خوێنی ڕۆڵه‌ قوربانیی بووه‌ شه‌ره‌فمه‌نده‌كانی‌ خۆی به‌سه‌ر.
به‌ڕاست، پێم سه‌یره‌ نوسه‌رانی سه‌ر به‌ پارتیی به‌ ئاشكرا بوونه‌ته‌ پیاوی تورك و، پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ئه‌كه‌ن و شه‌رم نایانگرێت.
یاخود ده‌مبازه‌ قه‌له‌م به‌ده‌سته‌كانی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی، ئێرانی فاشیست مه‌زهه‌بی- نه‌ته‌وه‌یی جینۆسایدكه‌ری كورد، به‌ پشتیوانی كورد ئه‌زانن و، به‌رگری لێ ئه‌كه‌ن.
ئه‌بێت له‌مه‌ بێ شه‌رمیتر، چی تر بێت، كه‌ ئه‌و نوسه‌رانه‌ وه‌ك جاش-قه‌ڵه‌مه‌ كورده‌كانی توركیا و ئێران پارێزگاری له‌ ڕژێم و كرده‌وه‌كانی توركی سه‌گخۆری مه‌غۆلیی یا فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی- نه‌ته‌وه‌یی ئه‌كه‌ن!؟
ئه‌وكاته‌ نیشتیمان كاول ئه‌بێت، كه‌: سیخوڕیكردن و بلاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی جاشێتیی ڕێی لێ ناگیردرێت.
ئه‌وكاته‌ نیشتیمان خوێناوی ئه‌بێت، كه:‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ توركی سه‌گخۆری مه‌غۆلی داگیركه‌ر یاخود فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی- نه‌ته‌وه‌یی به‌ ئاشكرا په‌ره‌بسه‌نێت و، لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت كه‌ چاوی ئه‌و نوسه‌رانه‌ هه‌ڵكۆڵێت، كه‌ به‌ دیارچاوانه‌وه‌ سیخوڕییان ده‌سه‌لمێنرێ.
له‌ كۆتاییدا ئه‌یڵێمه‌وه‌: بیرمه‌نده‌كان شۆڕش تیۆریزه‌ ئه‌كه‌ن و، پڵنگه‌كان خۆیان ئه‌كه‌نه‌‌ قوربانیی و، چه‌قه‌ڵ و كه‌متیاریش (وه‌ك : جاش قه‌ڵه‌م و كاسه‌لێسه‌كان) به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌خۆن.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی