herokosrat-barham

ئاشکرابوونی نامه‌یه‌کی نهێنی هیرۆخان بۆ کۆسره‌ت ڕسوڵ و دکتۆر به‌رهه‌م و باڵه‌که‌ی ناوه‌ندی بڕیار.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەبارەت بە جیاوازیەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ناوەندی بڕیار

برایانی سەربە باڵی ناوەندی بڕیار
خۆتان باش دەزانن کادیر و هەڤاڵ و لایەنگرانی یەکێتی هەموومان باش دەناسن . هەموو شتێکیش باش تێدەگەن .

کاک کۆسرەت
جگە لەوەی تۆ لەڕووی تەندروستیەوە شیاوی بریاردان نیت ،من لەتۆ دەپرسم : تۆ جێگری سەرۆکی هەرێمیت بۆ تا ئێستا یەک کەلیمە باسی شەراکەتی بڕیار و دەستەڵاتی جێگری سەرۆکیەکەت لەگەڵ بارزانیدا ناکەیت ؟ تۆ سێ لیوا پاسەوان و پێشمەرگەت بۆچیە ؟ تۆ گردەکەی بەرانانت لە ناوەڕاستی شاری سلێمانیدا بۆچی داگیرکردووە .
جارێ هەر لە ئەساسەوە تۆ چی دەکەیت لەسلێمانی دەبوو خەریکی رێکخستنەوەی جەماوەری یەکێتی بیت لە هەولێر ئیتر هۆکاری چی یە داتکوتاوە لە سلێمانی ؟ کۆمپانیاکانی بازرگانی نەوت و دەرمانت لەگەڵ فازیل میرانی داهاتەکەی بۆ کوێیە ؟
کوڕێکت بەزۆر کرد بە وەزیر و کوڕەکەی تریشت کرد بە ئەندامی سەرکردایەتی .. بە حەوت ملیۆن دۆلارەوە ئینجا توانیت لە چەقی نفوز و جەماوەردا حەفتا هەزار دەنگ کۆبکەیتەوە . کە هێشتا ناکاتە ژمارەی دەنگدەرانی خێزانی هەرسێ لیواکەی خۆت ..

کاک بەرهەم
خۆت دەزانیت سەرچاوەی داهاتی ئیدارەی گشتی یەکێتی هەردوو گروپی نۆکان و قەیوانە . نۆکان گریمان لای ئێمەیە ، ئەوە قەیوانیش سەربە ئێوەیە . ئێمە لە نۆکانەکەی خۆمانەوە هەموو ئەرکی ئیدارەی گشتی بۆ حیزب و ئۆرگانەکانی و شەهیدان و برینداری یەکێتیمان لە زاخۆوە تا خانەقین لەسەرشانە . بەڵام قەیوانەکەی تۆ زیاتر لە دوو ساڵە دینارێکی نەداوە بە ئیدارەی گشتی . دەتانەوێت ئاوا یەکێتی بەڕێوەبەرن ؟
تۆ لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژادنەکەی ٣٠-نیسانی ٢٠١٤ دا بڕیارت دابوو یەکێتی نەبیت . بەیەک وشە بەشداریت نەکرد ، بگرە دوژمنایەتی یەکێتیت دەکرد ، هەوڵی شکستیت دەدا ، دەتویست یەکێتی لەهەڵبژاردنەکەدا بدۆڕێت . کەچی ئێستا دەتەوێت ببیتە ناوەندی بڕیاری یەکێتی ؟ کام ناوەند ؟ کام بڕیار ؟
تۆ تا ئێستا لەو هەموو سەفەر و پەیوندی گرتن و هاتووچوونەتدا پرست بەیەکێتی و مەکتەب سیاسی کردووە ؟تا ئێستا باسی سەفەر و ئامانجەکانیت بۆ م.س کردووە ؟

کاک ئازاد
تۆ چەندین ساڵ ۆ لێپرسراوی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری سیاسەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری یەکێتی بوویت . ئەوە کوردستانی نوێ کەت بوو بەچیت گەیاند ڕەنگە خۆت تاقەتی خوێندنەوەیت نەبێت ، ئەوەش تەلەفزیۆنی گەلی کورستان کە لەگەڵ هەموو ئۆرگانەکانی تری ڕاگەیاندن لەژێرفەرمان و ناوەندی بڕیاری تۆدا بون . ببینە ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری یەکێتیت بەچی گەیاند ؟! دەتانەوێت کوردساتیش بە دەردەکەی کوردستانی نوێ و گەلی کوردستان بەرن ؟ بۆ زانیاریت کوردسات تاکە دەزگای ڕاگەیاندنی سەرتاسەری کوردستانە گەندەڵی نەیگرتبێتەوە خەریکە دەچینەوە ژێرباڵی گەلی کوردستان و کوردستانی نوێش کە لەدوای وێرانەکاریەکانی تۆوە هەوڵی زیندووکردنەوەیان ئەدەین.

کاک حامی
تۆ و حاجی عومەری برات نیوەی گردی موهەندسینتان لە سلێمانی کڕیوە بایی سەدان ملیۆن دۆلارە. بارزگانی هەموو مەسڵەحەی بایعی عێراقتان بەدەستەوەیە. ناوەندی بڕیارت بۆچیە ؟ بۆئەوەی گردەکانی تری سلێمانی لەسەرخۆت تاپۆبکەیت ؟

کاک حاکم

بەس خانووەکەی گوندی ئەڵمانیت بایی چوار ملیۆن دۆلارە ، ئەو پاەیەت لەکوێ هێنا ؟ پێم بڵێ لە چی شارەوانیدا شەریک نیت؟ تەنانەت لە زبڵ کۆکردنەوەشدا شەریکی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەیەت، لە عەلوەکە شەریکیت ، خاوەنی زیاتر لە هەشت بانزینخانەیت . شەریکی ترمیناڵ و گەراجەکانیت ، داهاتی مانگانەت زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارە . شتی کلیپ و ڤیدیۆی شەوانی سووریش دەکەیت . تۆ بڕۆیت خەریکی کاسپیکردنەکەت بیت زۆرباشترە لەم شەڕفرۆشتنە بە یەکێتی و م .س .

برایانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە
ئێوە لە هێزەکانی حەفتا چ ڕۆژێک بیستتان ، دیتان من بێم تەداخول لەکاروباری سەربازی ئێوە بکەم ؟ کەی لێم پرسیوون داهاتتان چەندە ؟ چەک چۆن دەکرن ؟ بەچەندی دەکڕن ؟ چۆنی سەرف دەکەن ؟ ئەو هەموو مەسرەفەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە هێزی پێشمەرگەداکرا چی لێهات ؟ بۆچی لەکاتی سەرەتای جەنگی داعشدا پێشمەرگە فیشەکی پێ نەبوو ؟ ئێوە دەتانەوێت هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایشیش بخەمە ژێر دەس تی ئێوە و ناوەندی بڕیارەوە ؟ لەبیرتان نەچێت چۆن لە ئیعلامدا دەزگای کوردسات تاکە میدیای شەفاف و پاکە ، لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیشدا دژە تیرۆر تاکە هێزی پۆڵاینی هەڵمەت و بەرگریە کە شەفاف و بێ غەلوغەشە . خۆزگە پێشمەرگە و هێزەکانی حەفتاش لەژێر سەرپەرشتی دژە تیرۆردادەبوون کە ساڵێکە هەولێر موچە و بودجەکەی بڕیوون کەچی لەهەموو شەڕەکانی ئازادکردنەوەی کوردستاندا پشکی شێریان بەرکەوتووە ئەوان تاکە هێزی پشتیوانی ئێوەبوون . داهاتی موڵک و سامانی پێشمەرگە و یانەکانی سەدان ملیۆن دۆلاربوو چیتان لێکرد ؟ لەکوێ سەرفتان کرد بۆ ئەوەی ئێستا فریای ئەو پێشمەرگە بێ موچە و داماوانەی بخەن کە کوردستان دەپارێزن .

برایانی ناوەندی بڕیار
ئیوە باسی کوڕی ئێمە دەکەن لە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتدا . ئێمە قوبادمان نەکردووە بە م.س و سەرکردایەتی . قوباد وەک کادیرێکی یەکێتی لە حکومەتدایە نەک وەک کوڕەکانی ئێوە بەزۆر و چەپڵەڕێزان کردبێتمان بە م.س و سەرکردایەتی . ئەمانە جیاوازیەکانی نێوان ئێمە و ئێوەیە . ئێمە ئەوەی هەشمانە لە خزمەت و قوربانی یەکێتیدایە ، بەڵام ئێوە دەتانەوێت ئەوەشی یەکێتی هەیەتی لە خزمەتی ئێوە و کوڕ و کەسوکارەکانی خۆتاندابێت . باشترە لەجیاتی ئەوەی ئەو گڕوگاڵە بەسەر ئێمەدا بکەن بڕۆن داوای مافی خەڵک و قوت و داهاتی خەڵک لەو لایەنە بکەن کە هانی داون و هانتان دەدات یەکێتی بشکێنن.

س / KP

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت