کامەران وریا قانع: ترس له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى بارزانى.

بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ دابه‌ش بوه‌ به‌سه‌ر دوو جۆر تێروانین به‌ گشتى: 1- هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ره‌فزى ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ته‌نها كات كوشتنه‌ پێویست ناكات گرنگى پێبدرێت. 2- ده‌كرێت ئه‌م […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ دابه‌ش بوه‌ به‌سه‌ر دوو جۆر تێروانین به‌ گشتى:
1- هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ره‌فزى ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ته‌نها كات كوشتنه‌ پێویست ناكات گرنگى پێبدرێت.
2- ده‌كرێت ئه‌م به‌یننامه‌یه‌ بكرێت به‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جوڵه‌یه‌كى سیاسى بۆ دۆخى هه‌رێم، ده‌كرێت هه‌وڵبدرێت ئه‌م به‌یننامه‌یه‌ بكرێت به‌ ماڵ به‌سه‌ر بارزانیه‌وه‌ كه‌ ئایا راست ئه‌كات یان نا‌ كاتێك ئه‌ڵێت ئاماده‌م واز بێنم له‌ كورسى سه‌رۆكایه‌تى.
من خۆم له‌ لایه‌نگرانى جۆرى دووه‌مم كه‌ پێویست ناكات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ترسێك بیر كردنه‌وه‌و جوڵه‌مان داگیر بكات و بڵێن ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ پیلانه‌كانى پارتى بۆ كات كوشتن.
سیاسه‌ت كردن بێگومان كردن ناكرێت،گومان له‌ راستگۆیی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت،گومان له‌ پشت به‌ردانى هاو هه‌لوێسته‌كانت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه‌ له‌ سیاسه‌ت كردنى ئه‌مرۆ له‌ كوردستان بتوانیت رووداو دروست بكه‌یت نه‌ك هه‌ر كاردانه‌وه‌ بيت.ئه‌بێت بزووتنه‌وه‌ى گۆران به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یامه‌ كار بكات، كه‌ ئه‌ویش ده‌ستپێخه‌رى هه‌بێت، هه‌ر بۆ نموونه‌ : به‌ كاندیدێكه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم بچێته‌ ناو گفتوگۆكانه‌وه‌،یاخود هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ بكاته‌ یه‌ك پاكێج كه‌ سه‌ره‌تا ئه‌بێت سه‌رۆكى هه‌رێم بگۆرێت ئه‌و كات سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى تر (چونكه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمه‌ ماوه‌ى به‌سه‌رچوه‌). یاخود سه‌رۆكى په‌رله‌مانى داهاتوو تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌رۆكى هه‌رێم بێت ، واته‌ پۆستى سه‌رۆك هه‌رێم خاڵى بێت! ياخود هةر نةمينيت.
به‌گشتى بارزانى له‌م ماوه‌یه‌ دوو په‌یامى نارد، یه‌كه‌م په‌یامى گوزارشتێكى راسته‌قینه‌ى كه‌سایه‌تى بارزانى بوو كه‌ پڕ بوو له‌ بێمنه‌تى و توڕه‌یی و رق(كه‌ وتى :هه‌ڵپه‌رن)، كه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌یه‌مه‌ دواى هێور بوونه‌وه‌و ته‌ماشاكردنى دۆخى راسته‌قینه‌ى پڕ كێشه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى هه‌ر زوو كپ ئه‌بێته‌وه‌ (زیاتر له‌ په‌یامه‌كانى ترامپ ئه‌چوو له‌ كاتى هه‌ڵبژارن). هه‌رچى په‌یامى دووه‌مه‌ زیاتر له‌ په‌یامى سیاسیه‌ك ئه‌چێت كه‌ واقعه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زوه‌كانى یه‌ك ناگرێته‌و هه‌ر له‌ هاوكێشه‌كانى وڵاتانى ئیقلیم تاكو ته‌سلیم نه‌بون و به‌رگرى هێزه‌ سیاسیه‌كان و گروپه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌رامبه‌ر خه‌ونه‌كانى كه‌ دواجار ناچارى ئه‌كات ئه‌بێت ته‌نازول بكات.
په‌ندێكى رووسى هه‌یه‌ ئه‌ڵێت: ( هه‌تاكو ده‌ستى قه‌یسریش پێنچ په‌نجه‌ى هه‌یه‌)، واتا ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ى كه‌ پارتى كردوه‌ به‌ سوپه‌ر پاوه‌ر و هیچ شتێك كاریگه‌رى تێناكات لێكدانه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ زیاد له‌ قه‌باره‌ى خۆیی پارتى گه‌وره‌ كردوه‌، سنوردار بوونى ده‌سه‌لاتى ئه‌م هێزه‌ له‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌موو هه‌وڵى خۆیی دا بارزانى ببێته‌وه‌ سه‌رۆك له‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام شكستى هێنا. كێشه‌ى هێزه‌ سیاسه‌كانى كوردستان جگه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆران به‌ پله‌ى یه‌كه‌م كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ پله‌ى دووه‌م، بڕوایان به‌ هێزى جه‌ماوه‌رو توانایی حزبه‌كه‌ى خۆیان نیه‌، زۆربه‌یان ئه‌وه‌نده‌ ترساون به‌رده‌وام له‌ ئاوى شله‌تێن ئه‌چن، كه‌ ناتوانن خۆیان یه‌ك لا بكه‌نه‌وه‌.
له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت بكات ئه‌بێت شتێك نه‌بێت ناوى ترس بێت له‌ كار و هه‌نگاوه‌كانى، له‌م روه‌وه‌ پارتى له‌ هه‌موو هێزه‌كانى تر ئازاتره‌، كه‌ دنیا بینى خۆیی بێترس به‌ هه‌مووان ئه‌لێت،پارتى ئه‌زانێ چى ئه‌وێت، چى ئه‌كات، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتره‌ ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانى تریش ترس پشتگوێبخه‌ن و روو به‌ رووى دۆخه‌كه‌ ببنه‌وه‌.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
کامەران وریا قانع

ئەرشیڤی بەڕێز: کامەران وریا قانع