کاردۆ محەمەد: خیانەت بەخشینەوە!

گوتەی زۆر و کرداری کەم و،خیانەت بەخشینەوە، هەرێمەکەمانی بە رۆژێکی سەخت و دژوار و ئایندە تاریک گەیاندوە. لەم نێوەندە پڕ لەگەڕە لاوێژەیەدا، ویژدانمان ڕێگەی بێدەنگیمان نادات، ئەگەر دەنگێکیش بین لە […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

گوتەی زۆر و کرداری کەم و،خیانەت بەخشینەوە، هەرێمەکەمانی بە رۆژێکی سەخت و دژوار و ئایندە تاریک گەیاندوە. لەم نێوەندە پڕ لەگەڕە لاوێژەیەدا، ویژدانمان ڕێگەی بێدەنگیمان نادات، ئەگەر دەنگێکیش بین لە کونچێکی دووردا.
بۆ مانەوەو بەرخودان و ئومێد پرسیارێک لەم دۆخە شڵەژاوە بکەین ؟کەچی دەگوزەرێت، بەهۆی شکستی پڕۆژە کرچوکاڵەکانی دەسەڵاتداران و پەیوەندی زاڵمانەیان، ڵەگەڵ خەڵک،لە باشترین دەرفەت بۆ گەلەکەمان لە خراپترین بەرێوەبردن و پەرتەوازەیداین. هۆکاری سەرەکی خۆرەی حزبە کە ڕەگ و ڕیشالی شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵوەشاندۆتەوە. هەرحزبە و لەجیاتی نەتەوە و گەل، نەک هەر لەبەشێکی کوردستان، بۆ بەشەکانی تریش بریار دەدات.
بەپێ بەرژەوەندی حزبەکەی یا گروپەکەی باسی چارەنوسی نەتەوەیەک دەکات، لەکاتێک دا هەر حزب و لایەنێک نوێنەری بەشێک لە کوردستان دەکات ،نەک کۆی نەتەوەیەک، بۆیە هەر بریارێک پەیوەندی بە چارەنوسی نەتەوەکەمانەوە هەبێت. ئەلتەرناتیڤێکی ڕوون و راستگۆیانە هەبێت. پێویستە سەرجەم لایەنەکان سەرەرای ناکۆکیەکانیی ناوخۆ لەسەر ئامانجی نیشتیمانی هاودەنگبن.
تێکدانی پەیوەندیەکانی ناوخۆ بێدادی لەحکوم و دروستکردنی قەیران و چارەسەر نەکردنی دەرخەری ناڕاستگۆیە لە دروشمەکاندا. کارکردن بۆ گەڕانەوە یا دابڕان لە بەغدا ئەگەر بەڕاست بەرنامەتان بۆ چارەسەر پێیە بێ موزایەدە و دروشم بیخەنەڕو، چونکە تاکە رێگای هەر پرۆژەیەکی نیشتیمانی کۆدەنگی زۆرینەی لایەنەکان و ئیرادەی بەهێزی نەتەوەی دەوێت. بەتاک ڕەوی پرۆژەی نیشتیمانیی سەرناکەوێت.
باچیتر میلەتەکەمان شەکەت نەکەین.بیزاری ونارەزای خەڵک لە نادادپەروەری گەیشتۆتە ئاستێک هاوڵاتی لەشەقامدا، وەک هێمایەک بۆ نارەزایی لە شکست و ستەمکاریان، هاواری دەسەڵاتدارانی نەتەوەی سەردەست دەکەن. وەک نیشانەیەک بۆ شکستی حکومەتی هەرێم لە دابینکردنی سەرەتایترن پێداویستی مرۆڤ.
واچاکە زوو بیر لەچارەسەری راستەقینە بکەنەوە. دەنا بەم گوریس ڕاکێشانە شکستەکەمان گەورەتر و میلەتەکەمان پەرچەپارچە کراوتر دەبێت.
لەو هاوکێشە ئالۆزەشدا تومەتبارکردنی هێزێکی سیاسی دیاریکرا و بە (خیانەتکار) لەبەر پەرۆشی بۆ چارەسەری کێشەکان هیچ نیە جگە لە ئالۆزکردن و قولکردنەوەی زیاتری ململانی لایەنەکان و دەەرکەوتنەوەیان لەیەکتر و ڕووچونی زیاتر لە چەقبەستنی سیاسی. سەیرە! ئەو لایەنانە خۆیان لە ئێستادا ڕابردوو هەمیشە پەیوەندی ئاشکرا و گوماناویی و نهێنیان لەگەڵ دەوڵەتان دراوسێ هەبوە.ئەو پەیوەندیە بەردەوام بۆ خۆیان بە حەڵاڵ و بۆ خەڵکیتر بەحەرام زانیوە.
بەم تومەتو تاوان بارکردنی یەکتر، چەمکی نیشتیمان پەروەریان وا شێواندوە، هەر ڕۆژەی تومەت و خیانەت و وابەستەی دەبەخشنەوە بەسەر لایەکدا، بە جۆرێک نیشتیمان پەروەری کەوتۆتە ژێر پرسیار هەر لایەک راستی ڕەهای لایە، ئەویتر خائینە، پێویستە لە نەخشەی سیاسی کوردستاندا بخرێتە دەرەوە، دونیا بینیەکی ناڕاستەو فۆبیایەکە زەمینە سازی بۆ توندوتیژی و شەری ناوخۆ دەکات.
ئیتر خەریکە هەموو بەهاکانی تر وندەبن وبەهای هاونیشتیمانیش کەم ئەرزشتر دەبێت. هیچ کاتی هێندەی ئێستا مرۆڤ لەم هەرێمەدا هەستی بەبی ئەرزشی بەهای خۆی خەونەکانی نەکردوە. پێوەری نیشتیمانیبوون و بەرپرسیارێتی، ڕاگەیاندنی هەڵوێستە، سەبارەت بە بوونی ئەلتەرناتیڤە بۆ چارەسەری دۆخەکە. کۆتایی بە سیاسەتی دوو فاقی بێنین و دەستێک لە شەقام و دەستێک بۆ موجامەلە، بۆیە دەبێ هەموو تیرەکانی گوشار بۆ خەمی خەڵک و نیشتیمان بێت، نەک پاراستنی بەرژەوەندی حزبی و خیانەت بەخشینەوە.!

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
کاردۆ محەمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: کاردۆ محەمەد