کوردە بابان: ئیرهابى فیکر و جەستە و زەلیلى یەکگرتوو.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر بیرمان نەچێت هەمووى هەفتەیەک نابێت، کە سەرۆکى پارتی، ئاماژەى بەوەدا کەسلێمانى لەژێر ئیرهابى فیکریدایە، بەوهۆیەوە سلێمانى رووبەرووى کۆمەڵێک قەیران و نەهامەتى بۆتەوە. مەسعود هەربەوەشەوە نەوەستا بۆ گاڵتە پێکردن و بەسووک تەماشاکردنى ئەو بایکۆت و گردبونەوانەى سلێمانى، وتی: چ دەکەن بکەن بۆخۆتان هەڵپەڕن.
بەڵام هاوکێشەکە پێچەوانە کەوتەوە، وەک هەمووجارێک نەک هەر ئیرهابى فیکر و دەماغ و هەست، بگرە ئیرهابى جەستەو کەسایەتى ناسراو دیارەکان ئەمجارەش بەردەرگاى پایتەختەکەى مەسعودیان گرت. لەناوجەرگەى شار و لەناو ئەو هەموو ئاسایش و یاسا پارێز و زێرەڤانى و سەدان هەزار چەکدارەدا، لەناو ئەو پایتەختەى کە دوورە لەئیرهابى فیکر و جەستەو، لانەى ئارام و ئاشتى یە. زانایەکى ئاینى تیرۆردەکرێت.
ئەوەى کە جێگەى باس و دوانە، ئەوەیە کە دەوترێت لەهەر شوێن و جێگایەک بکوژ و تاوانکار دەستگیر نەکرا، ئەوا دڵنیابە بکەرەکە یان سەربەدەسەڵاتە، یان لەلایەن ئەوانەوە داڵدەدراوە. من پێم سەیرە چۆن لەشوێنێکى ئاوا هەستیار و پڕ لە ئاسایش و پاراستن و دژە تیرۆردا، تاوانێکى وا ئەنجام دەدرێت و بکەرەکەشى وەک بەرزەکى بانان بۆدەردەچێت؟ کەسى لەسەر ناگیرێت و تاوانەکە وەک هەر تاوانێکى پێین دیزە بەدەرخۆنە دەکرێت، لەکاتێکدا وادەبینین کە لەشارەکەى مەسعود لەناو ئەو هەموو پیاوکوژو مافیا و پاراستنەدا ئەوەى بەلاچاوێک تەماشاى بیناى بەرپرسێک، یان ئوتومبیلەکەى بکات یەکەو راست دەگیرێت و لەماوەیەکى کورتدا مەلەف و هەموو شتێکى بۆ تەواو دەکرێت، کۆتای بە ژیانى دێت. بەڵام بۆ تاوان و تیرۆرێکى لەو شێوەیە حکومەت خۆى لێ بێبەرى دەکات و، پاساو دەهێنێتەوە کە بکوژان دەستگیردەکرێن، سزا دەدرێن، چى دەکرێن؟! باشە پێم ناڵێن: من کە باوکم یان برام تیا چوو، تیرۆرکرا، خەڵتانى خوێن کرا، چ سوودێکى ئەبێت کە بکوژان و تاوانکاران پیس ترین و قورسترین سزاش بدرێن. ئێمە شینى ئەوەدەکەین کە کەس و کارمان تیرۆر نەکرێن، وەک خۆتان دەڵێن: روبەروى ئیرهابى فیکرى و جەستەیى نەبینەوە.
ئەوەشى کە زۆرو زیاتر گۆمانى ئەوەمان دەخاتە بەردەست کە بکەرانى سەربەدەسەڵاتن یان لەژێر هاوکارى و رێنمایى ئەواندا ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە، کۆمەڵێک پرس و سەرنجە کە تائێستا بێ وەڵام ماونەتەوە، ئەوەش گومانەکان زیاتر دەکات،

یەکەم: دەمانچەى بێدەنگ چى دەکات بەخەڵکى ئاسایى، بۆچ کەوتۆتە دەست کەسانێک ئەگەر سەر بەدەسەڵات نەبن؟ یان دەسەڵات پێ نەداون بۆتاوان وکوشتن و تیرۆر؟
دووەم: ئەى بۆچى و لەبەرچى هەفتەیەک لەوەپێش لەلایەن ئاسایشەوە بانگکراوە و چى پێوتراوە؟ بۆ نکوڵى لەوە دەکەن، لەکاتێکدا زۆربەى ئەندامانى یەکگرتوو ئەو هەواڵە پشت راست دەکەنەوە، بەڵام سەرانى ئەو حیزبە ناوێرن خۆ لەقەرەى ئەو باسە بدەن و راستى ئەو شتە بسەلمێنن؟
سێیەم: بۆچى هەرپاش تاوانەکە تەواوى کامێراکانى دەوروبەرى شوێنەکە براوەو تائێستاش هیچ رونکردنەوەیەک نەدراوە، دڵنیام کە ئەم قوربانیەش ئەبێتە زنجیرە تاوانەکانى دیکەى پارتى کە دەرهەق بە سەردەشت و سۆران و کچە پارێزەرەکە کرا، خوابکات بەوە رزگارى بێت و، پاش نەمان و تیرۆرکردنى تۆمەتیش نەدەنە باڵى، بڵێن سەر بەداعش بووە، یان لەدژى هەرێم و حکومەت تاوانى ئەنجام داوە. یان ناپاک و خیانەتى لەدژى وڵات کردووە.
هەقی خۆیەتى کە تۆقیوەکانى یەکگرتووش، ئیدى پەردەى شەرم بشکێنن و، لەبەرامبەر سوکایەتى و بێ رێکردن بە بارەگا سوتاندن و ریش سووتاندنى مەلایانى ئاینى بێنە دەنگ و تۆزێک رێز وشکۆ و بەها بۆ حزبەکەیان بگێڕنەوە. با روورەشى دونیا و قیامەت نەبن (ئەوەى لەئاستى هەق بێدەنگ بێت شەیتانى کەڕە)

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت