زه‌به‌نگ به‌هادین: چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارتى بكه‌ین؟

پارتى دیموكراتى كوردوستان كه‌ ئێستا هه‌ولێر و دهۆكى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و هه‌وڵى فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاَتى خۆى ئه‌دات له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى موسڵ و هه‌وڵى زیادكردنى هه‌یمه‌نه‌ى بازرگانى خۆى ئه‌دات له‌ سلێمانى له‌ […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پارتى دیموكراتى كوردوستان كه‌ ئێستا هه‌ولێر و دهۆكى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و هه‌وڵى فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاَتى خۆى ئه‌دات له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى موسڵ و هه‌وڵى زیادكردنى هه‌یمه‌نه‌ى بازرگانى خۆى ئه‌دات له‌ سلێمانى له‌ رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى فامیلى مۆڵ و ماجدى مۆڵ و چه‌ند شوێنێكى تر بۆ زیادكردنى ده‌نگده‌رانى و لایه‌نگرانى له‌ ریگه‌ى پاره‌وه‌ و نیشان دانى هه‌یمه‌نه‌ و ده‌سه‌ڵاتى خۆى .

پارتى ئه‌و حیزبه‌ى كه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ مانه‌وه‌ى به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌یرانه‌وه‌ , هه‌میشه‌ هه‌وڵى داوه‌ بابه‌تێك یان رووداوێك هه‌بووبێ بۆ ئه‌وه‌ى پێى خۆى پێ توند بكات له‌ ناو كایه‌یى سیاسى و, ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌ویش خوڵقاندویه‌تى هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ركانى ته‌سه‌وراتیان بۆى نه‌بووه‌, به‌ ووته‌یه‌كى كه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ كارێكى كردووه‌ چاوه‌رن نه‌كراو بووه‌ لاى به‌رامبه‌ركه‌ى, له‌ پێش 31 ئاب كاتێك یه‌كێتى نیشتیمانى له‌ هه‌ولێر بوو تاڵه‌بانى ئه‌یوت ئه‌بێـت پارتى به‌ دووربیت سه‌یرى هه‌ولێر بكات, به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ پارتى دووربینتر بوو له‌ تاڵه‌بانى زانى چۆن په‌نا بۆ رژێمى به‌عسى كۆن ببات و به‌ بێ ماندوو بوون هه‌ولیرو سلیمانیشى گرت.
له‌ 19 ئابى پاردا گۆران و یه‌كێتى هیوایه‌كى زۆریان به‌ په‌رله‌مان هه‌بوو كه‌ ئیتر دۆخى سیاسى كوردوستان بگۆرێت, یاسا سه‌روه‌ر بێت به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا, به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش پارتى دووربینتر سه‌یرى بابه‌ته‌كانى كردوو وه‌ره‌قه‌ى یه‌كگرتووى به‌كارهێنا و ده‌گراى په‌رله‌مانى داخست, ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى هه‌ر نه‌هێشیت و ئیفلیجى كرد.
ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌وه‌ ئه‌روانن كه‌ پارتى ده‌ست به‌ردارى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بێـت و ته‌سلیم به‌ داواى گۆران و خه‌ڵك و شه‌قام بێت, ئایا ئه‌مه‌ روو ئه‌دات؟ كاتێك پارتى دێت و ئه‌ڵێت هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ین له‌ مانگى 9 , بارزانى خۆى هه‌ڵنابژێیرێته‌وه‌ ئایا ئه‌مه‌ ئه‌چێته‌ سه‌ر.
سه‌ردانى نێجیریفان بارزانى بۆ توركیاو بارزانى بۆ ئیمارات بۆ ده‌رچوونه‌ له‌و دۆخه‌ى كه‌ پارتى دواى نه‌مانى ته‌واوه‌تى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ تێ ده‌كه‌وێت, ئه‌وان وان پێش ررودانى كاره‌ساته‌ خۆیان بۆ ئاماده‌ كردووه‌ هه‌رچى لا یه‌نه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌ چاوه‌رێن بزانن پارتى چى ده‌كات ئه‌و كات ئه‌وان بریار ئه‌ده‌ن چى بكه‌ن, ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پارتى به‌ دوربین سه‌یرى بابه‌ته‌كان ده‌كات وه‌ڵى ئه‌مان هه‌ر سه‌یرى ناكه‌ن, چوار لایه‌ن له‌ هه‌وڵى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى پارتى بوون, سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون, ئه‌بێ بڵێین بۆ, هۆكارى چى یه‌, بۆ گۆران بۆ به‌ دوو پارچه‌وه‌ و یه‌كێتى به‌ دوو پارچه‌وه‌و یه‌كگرتوو به‌ دوو پارچه‌وه‌ بۆ چارتى چلێكى لێ نه‌بووه‌وه‌, ئایا سیاسه‌تى پارتى سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه‌یه‌ یان زۆرزانانه‌یه‌.
ئێستا ئه‌گه‌ر واى دابنێن بارزانى وازى له‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هێنا كه‌ به‌ بۆچونى من ئه‌مه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌, ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌چێته‌ شوێنى ئه‌و ترسى ئه‌وه‌ى نى یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كارێك بكات دژ به‌ خواسته‌كانى پارتى بێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌كرێته‌ ئه‌ودیو دێگه‌ڵه‌, ئایا پارتى سه‌رى ره‌ش و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌به‌خشێته‌ هیچ كه‌سێ تا بیبات به‌رێوه‌ كه‌ له‌ خۆیان نه‌بێت, ئایا پارتى به‌ ته‌نها ئه‌م سینارێوه‌یه‌ى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ یان شتى شاراوه‌تر هه‌یه‌ له‌ پشت ئه‌م هه‌لوێستانه‌, ئه‌مه‌ كێشه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ ركابه‌رى پارتى ئه‌كه‌ن ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت به‌ چاوى ئاسای پارتى ببینن و پارتیش به‌ دووربین سه‌یرى شته‌كان ئه‌كات, به‌ بۆچوونى من ئه‌بێت كاتێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كه‌یت خۆت بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌ بكه‌یت و ئه‌بێت ئه‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌ كۆنه‌ى كه‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ پارتى بگۆرێت. چۆن؟ ئه‌مه‌ زیره‌كى و ژیرى رۆشنبیران و لایه‌نه‌كانى ده‌وێت, كه‌ ئایا چۆن له‌ پارتى تێبكه‌ین و چى بكه‌ین؟
ئێمه‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كمان به‌ شێوازه‌ سیاسه‌تكردنێك بردۆته‌ سه‌ر كه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ى هه‌موو پایه‌كانى وڵات كه‌وته‌ ده‌ست پارتى ئه‌ى ئێستا كاتى ئه‌وه‌نى یه‌ تێبگه‌ین كه‌ ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ كردنه‌ هه‌ڵه‌ بوو, كاتى ئه‌وه‌ نى یه‌ تێبگه‌ین كه‌ ئێره‌ كوردوستانه‌ ئه‌بێت هه‌نگاوى جیا بنێرێت له‌وانه‌ى رابردوو تا بتوانین دیموكراسى راسته‌قینه‌و ده‌ستاو ده‌ستكردنى ده‌سڵاَت به‌رقه‌رار بكه‌ین.

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین