ئاکۆ برایم: باوکە رۆ .. لەدەست وەزیرى کونە درۆ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی: وێنەکەی هی زەمانی بەعسە، بە سەردەمی نوێ ــ وتاریکورد.

پاش لێدوانەکەى وەزیرى پەروەردەو ئاشکراکردنى ئەو نهێنیەى کە چەیدین خێزانى شارى سلێمانى، بۆئەوەى مناڵەکانیان لەخوێندن دانەبڕێن، موڵک ماڵ و سەیارەو هەمووشتێکیان فرۆشتوە و روویان لەهەولێرکردوە. هەرپاش بڵاوبونەوەى هەواڵەکە کەنالى بى بى سى، بۆ روماڵکردنى ئەو هەواڵە تیمێکى رۆژنامەنوسى رەوانەى هەرێمکرد. لەنوێترین راپۆرتیدا ئەوەى خستۆتە روو، کە رۆژانە بەسەدان و هەزاران خێزان لە سلێمانى و دەوروبەرى روودەکەنە شارى هەولێر، کەئەمەش ئاستەنگى زۆریى بۆ بازگەکانى ئەو شارە دروستکردوە، بەجۆرێک کەناتواننن لەرۆژێکدا هەموو ئەو خەڵکە بەرێبکەن، بۆیە شەوانە چەندین خێزان لەچاوەڕوانى روخسەت و گوزەرنامەدا، بەبرسێتى و سەرما لەبەردەم ئەوبازگەیەدا رۆژ دەکەنەوە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرت و مانەوەش، ئاشکراى کرد کە بەهۆى ئەو بارە نەخوازراوەوە، فشارێکى زۆریان لەسەرە، کارگەیشتۆتە ئەوەى کە بەشێکى زۆرى هاوڵاتیان بۆئەوەى بەزووترین کات فیزاى بەڕینەوەیان پێبدرێت، پەنا دەبەنە بەر بەرتیل و دەم چەورکردن.

لەلایەکى تریشەوە بەشێکى زۆرى قاچاخچیەکانى نێوان تورکیا و یۆنان، گەڕاونەتەوە بۆکوردستان و ، خەریکى بەقاچاخبردنى هاوڵاتیانى سلێمانین بەشێوەى نایاسایى و بەڕینەوەیان لەبازگەکانى دێگەڵەو پردێ، بۆ هەر نەفەرێکیش بڕى 2 دوو بۆ سێ هەزار دۆلار وەردەگرن.
هەرئەم لێشاوى کۆچکردنە کاریگەریى خراپى کردۆتە سەر ئەوشارەو، بەشێوەیەک کە نرخى کاڵاو شمەک و خۆراک و کرێى خانووى بەرێژەیەکى بەرچاو بەرزبۆتەوە، کە خەڵکى نەتوانن وەک جاران بەئاسایى بژین. لەهەموشى سەرنجراکێشتر قەرەباڵغى و زۆرى قوتابیانە، کە رویان لە قوتابخانەکانى ئەو شارە کردووە، بەجۆرێک دەوام لەقوتابخانەکان بووە بە چوار بۆ پێنج دەوام، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ئەو شارەش ئەوەى درکاند، گەر رەوشەکە بەردەوام بێت، لێشاوى کۆچەکە درێژە بخایەنێت لەبەرنامەدایە کە دەوامى ئێواران و شەوانیش بخرێتە پرۆسەى خوێندنەوە. لەلایەکى تریشەوە وەزارەتى پەرەوەدە داواى لەرێکخراوى یونسکۆ کردووە کە بەزووترین کات لەودیو دێگەڵەوە چەندین قوتابخانە بۆ ئەو ئاوارە و کۆچبەرانە بکاتەوە.
سەبارەت بە لێشاوى زۆرى هەڵهاتنى خەڵکى سلێمانى بەرپرسێکى باڵاى شارى هەولێر وتى: رۆژ بەرۆژ سلێمانى بەرەو چۆڵ بون دەچێت. خەریکە ژیان تیایدا دەوستێت،. بەئاشکرا و نهێنى خەڵکەکەى هەڵدێن و کۆچ دەکەن. ئەمەش بارگرانى زۆرى خستۆتە سەر پایتەخت، کەنەتوانێت وەک پێویست خزمەتگوزارى بگەیەنێتە ئەو خەڵکە، بۆیە داوا لەرێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوى کۆچى نێو دەوڵەتى دەکەین،بەزووترین کات بێن بەهاناى ئەو خەڵکەوە، تازووە و کارەسات نەقەوماوە بەپەلە کەمپ و شوێنى نیشتەجێبوون یان بۆدروست بکات،
بۆدەستکەوتنى زانیارى زیاتر و پشت راستکردنەوەى ئەو لێدوانەى پشتوان سادق وەزیرى ئەوقاف. پەیوەندیمان کردبە خەمخۆر و دونیادیدەیەکى شارى سلێمانى، تا ئەو هەواڵ و لێدوانانە پشت راست بکاتەوە. جەنابى فەرمووى: موخابن کە ئەو زاتە ناوى پشتیوان سادقە، کەئەوەى سدق و راستگۆى بێت لەمەزهەبیا نى یە. هەروەها وەک باسیش دەکرێت وەزیرى ئەوقافیشە، کەمن لەوەتەى فامم کردۆتەوە و لەدین شارەزام، دەڵێن درۆزن دوژمنى خوایە. بۆیە تەمەننا دەکەم کە ئەو زاتە با ناوى باوکى پۆستەکەشى بگۆڕێت، چونکە لەگەڵ ئەفعال و ئەقوالیا یەکناگرنەوە.
باقى وەسەلام

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت