ئەکرەم محـەمەدئەمین: چەند رەخنەیەك لە هەڤالان و ئەندامانی پارتی. 

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەندام بون لە هەر پارت و رێکخراوێکدا ئاسان نیە، ئەرکت لەسەر شانە بەرامبەر ئەو راسپاردانەی کە خۆت بەراستی ئەزانیت و پێ ئەگەیت بە ئەنجام لە پێناوی خزمەتی نیشتمان و خاك و مرۆڤایەتیدا.

پارتەکانی کوردستان لە ئاستی داواکاری و خزمەتکردنی کۆمەلانی خەڵکی کوردستاندا نەبون، زۆر گرنگە راستیەکان نەشێوێنین وەکو خۆی باسی بکەین، زۆر جاریش راستیەکان ئازاری مرۆڤەکان ئەدات بەلام ئەمە مێژووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەتا سالی ( 1975 ) تاکە هێزی کوردستان بوو کە زۆرینەی خەڵکی کوردستانی لە خۆ کۆکردبۆوە، بەلام بەداخەوە لە دوای ئاشبەتاڵەوە کەواتە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە پارتی بونی نەمابوو، ئەوەی مابوو لە خزمەتی وولاتانی دوژمن بە کورد کاریان کردوە.

هەڤالان لە دوای ئاشبەتالەوە هەتا راپەرینە مەزنەکەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بە رابەرایەتی یەکێتی، پارتی نەیتوانیوە تەنها چالاکیەك بکات دژ بە دوژمننانی کوردستان.

بەلام بانگێشت کردنەوەی پارتی لە لایەن یەکێتیەوە بوە خێر و بەرەکەت بۆ سەرکردەکانی پارتی و کۆمەلێك کەسی ماستاو چی و گەندەل.

بەلام لە دەسەلاتدا بونە هۆی نەهامەتی و برسی کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

باسەکەمان لێرەوە دەست پێئەکات.

مەرج نیە کە سەرکردە بوو هەلە نەکات، یان کەسی یەکەمی پارتەکەت ووتی ماست رەشە هەموو بلێن قوربان رەشە.

ڕێز گرتن جیاوازە لەوەی تۆ ئازایانە دەست بخەیتە سەر هەلە و کەم کوریەکان.

مەرج نیە ئەوەی کەسی یەکەمی نزیك بوو لە دەسەلاتەوە یان لە سەرکردەکانەوە راستیەکان وەکو خۆی بڵێن، چونکە زۆر جار خۆی زەرەر ئەکات، نایگەیەنێت. ئەندامی دلسۆز راستی بە ئەرك ئەزانێت کە بیلێ.

هەڤالی دەلال ئەتوانیت یەك جار چاو بنوقێنی لە هەلە و کەم کوریەکان، بەلام جاری دووەم ئەبیت بە بەشێك لە تاوانەکان، وویژدان لای خەڵکی زیرەك و رۆشبیر و خەڵکی تێکۆشەرە. بێدەنگی بەرامبەر کەم و کوریەکان مانای نیە.

ئەزانم زۆرێك لە ئەندامانی خوارەوە راستیەکە زۆر چاك تێئەگەن ئەزانن ئەمەی ئەکرێت ناهەقیە و راست نیە، چاوەڕێێ هەڵبژاردن ئەکەن وویژدانی خۆیان ئارام بکەن.

هەڤالی دەلال بویتە ئەندامی پارتی دیموکرات  تا خزمەت بگەیەنیت بە گەل و نیشتمان، چونکە هەموو پارتێك ئامرازێکە بۆ ئەوەی بگەیتە ئامانج.

ئایا هەڤالی دەلال ئەم پرسیارانەت لە سەرکردایەتی یان لە هاوڕێکانی خۆت کردوە ؟

1- ئایا پێت باشە دوو ئیدارەیی هەبێت، بریار بدە، یان بە سەرکردایەتیت بڵێ حوکمرانی وا ناکرێت، بێدەنگی لایەنەکان لە پێناوی بەرژەوەندی کوردستانە، نەك 31 ئاب دووبارە بێتەوە.

پارتی ئەمە زۆر چاک ئەزانێت ئیستخلالی کردوە ،  بێدەنگی هەتا کەی هەڤاڵی دەلال .

2- ئایا داوای روون کردنەوەتان کردوە لە سەرکردایەتیەکەتان ( 600 ) ملیوێن دۆلارەی بنەمالەی بەرزانی چۆن پەیدایان کردوە، چۆن بێدەنگی هەڵئەبژیریت مرۆڤی ئازا یەك جار ئەمرێت، تەنها یەك پرسیارە، بێدەنگی هەتا کەی هەڤالی دەلال.

3- ئایا بۆ داوای پارەی فرۆشتنی نەوت ناکەن، ئایا تۆش مرۆڤ نیت پێویستت بە ژیان نیە، ئەی بۆچی ئەندامی؟ خۆ ناکرێت هەر پێتان بڵێن برۆ برۆ ئێوەش بڵێن بەڵێ باشە ئەزبەنی ، نەوێرن ووتەیەك بلێن، داکۆکی لە خۆت بکە ئەگەر داکۆکیت پێناکرێ لە کۆمەلانی خەلکی کوردستان . بێدەنگی هەتا کەی هەڤالی دەلال.

4- ئایا پرسیارت کردوە بۆچی لە دەڤەری سلیمانی و گەرمیان و هەلەبجە و راپەرین و کۆیە خۆپیشاندن ئەکرێت، موچە نادرێت تۆش و کەس و کارت موجەی نیە، پارتەکەی جەنابت قوتی خەڵکی بریوە ،کاتێك دراوسێکەت برسی بوو مرۆڤ دلی بۆی دائەچلەکێ، ئایا بۆچی تۆ ئەندامی؟ بێدەنگی هەتا کەی هەڤالی دەلال.

5- دابەش کردنی دەسەلاتی حوکمرانی بە هەموو بەشەکانەوە لای پارتیە بە بێگوێدانە لایەکانی تر، ئەی چۆن پرسیار ناکەیت ئەمە نایەکسانیە و ئەنجامەکەی ئەمەی ئیستای لێدەرچوو. بێدەنگی هەتا کەی هەڤاڵی دەلال.

بە بیانویی جیا جیاوە ناکرێت بروا بکرێت هەڤال کەمێك جوانتر و ووریاتر بیر بکەنەوە، کاتێك ئەندام بون لە پارتەکاندا خۆشە و وویژدانت ئارام ئەبێت کە لە ئاستی کەم و کوری و دزی و گەندەلیەکاندا بێ دەنگ نەبیت. هەموو کەسێك کەرامەت و هەستی هەیە، ناکرێت ئەم حوکمەتە شکستە لە کەرامەتی خەڵکی بدات و تۆش بە بیانوی ئەوەی ئەندامی بێدەنگی هەلبژێری .

بێدەنگی بۆ خەلکی دۆرا و هەلپەرست مانای هەموو رۆژێك سەد جار مردنە، بێدەنگی لای خەڵکی ئازا و رۆشنبیر و دڵسۆز بونی نیە، هیوادارم رەخنەکانم جێگەی خۆی بگرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت