فەرەیدون کونجرینی: لە ساڵ ڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی و کۆمێنتێك.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەرمیانی لەسەر ئازادی و ڕادەربڕین و ئاشکراکردنی پەرپرسی گەندەڵ سزادەدرا” دەستەکانیان پاوەن دەکرد و دەزگا ئەمنیەکان هاوشێوە تیرۆریستێك مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرد ” دەکرێت پێداچونەوە بۆ کەیسی پێش تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بکرێت و هۆکاری دەسگیرکردنەکەی وەك لەزاری خۆیەوە دەیگوت لەمێدیاو ڕۆژنامەکاندا بڵاو بکرێتەوە” چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەودەزگایەدا بکرێت کە گەرمیانی بۆ ڕاپێچ کرابوو. کاوە گەرمیانی، سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ ، شەوی پێنجشەممە 5.12.2013، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای کەلار، بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.

یەکێك لەو کەسانەی” لە تۆڕی فەیسبوك بوەهاوڕێم لە کۆتایی ساڵی 2010دا کاوە گەرمـیانی بوو” کاوە گەرمیانی یەکێكبو لەو هاوڕێیانە کە هەمیشە لە هەمان ئاراستەی یەک کارمانـدەکرد کارکردنێك مەبەستم هاوراو هاومەبەستبوین لەسەر بارودۆخی هەرێمی باشوری کوردستان” هەمیشە لە پۆستەکانیابوم بەتایبەت ئەوکاتانەی وێنەی نوێترین دەرچوی ڕۆژنامەکەی دەگرت و پۆستی دەکرد ” یەکەم سەرنجم و گۆڕینەوە و پەیوەندی ” ئەوکات فەیسبوکێکی ترم هەبوو کەلە ڕۆژانی دوای 17ی شوبات بلۆك کراو بۆم نەکرایەوە ” جامن لەوێ وێنەی خوێندکارە سوتاوەکەی تونسم پۆستکردبوو ”
یەکەم کۆمێنت کەنوسرا کاوە گەرمیانی خۆزگەیەکی تێدا نوسی بو
کاوە گەرمیانی “ئایا تونس شۆڕشەکەی سەردەگرێ ؟
لەوەڵامدا نوسیم گومانم هەیە بەوەی خەڵکێکی زۆر هاتنە دەنگ لەسەر مەحەمەد دەرچوی زانکۆ” خاوەنی ئەو عەرەبانەی سەوزەومیوەی لەسەر دەفرۆشت” کاک کاوە ! بەخۆسوتاندنی خاوەن عەرەبانەکە پایتەختی هێنایە جوڵە شەقامەکان پڕبوە لە ناڕەزایی خەلک ”
کاوەی تیرۆرکراو لە دواین کۆمێنتدا نوسی خۆزگە ئەو لافاوی شۆڕشە بگەیشتایە کوردستان و کۆتایمان بەم بەرپرسە گەندەلانە بهێنایە.
کاوە گەرمیانی لە کۆمێنتێکدا بۆ هاوڕێیەکی دەرەوەی وڵاتی نوسیبوو ” ئێوە لەشوێنێکەوە داوای ئازادی کوردستان دەکەن و ڕەخنە لە بەرپرسەکان دەگرن هیچ مەترسیەکتان لەسەرنیە” خۆزگە دەیان کەسی وەك ئێوە لەکوردستان بوایەو خۆپشاندانێکی سەرتاسەری ئەنجامدرایەو دەنگی ناڕەزایی بگەیشتایەتە هەمو جیهان ”
کاوە گەرمیانی هیواو ئاواتی زۆربوو زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی گەرمیان ” من وام دەزانی کاوە گەرمیانی گەنجێکی ڕایشتەو خاوەن و توانایەکی مادی باشی هەیە ” بەڵام بەداخەوە وانەبوو ” لەدوای کۆچی دوایی و تیرۆرکردنی تاسام و زۆر زۆر نیگەرانبوم بەنەبونیەکەی” ئەو هیواکانی بەدی نەهات و غەمێکی گەورەبوو بۆدایکی و خێزانێکی دوگیانی جیهێشت ” کاوە گەرمیانی غەمی هەمولایەکمانبوو ئێش و ئازارێکی زۆری کردە نێو مالەکان ” بەڵام بەداخەوە ئەوانەی دەیانگوت ئێمە کاوە گەرمیانین نەیانتوانی بەڕۆژیکی بلاوکراوەکانی کاوە گەرمیانی چالاکی و دەنگدانەوەو تۆڵەیان هەبێت.
دروود بۆ گیانی کاوە گەرمیانی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت