فەرەیدون کونجرینی: ئەبوبەکر بەغدادی” بونی نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێگەیشتن لە شکستەکان و توندوتۆڵکردن و بەردەوامی داعش لە داگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکەو هێزی ئەمریکاو ڕوسیاو ئەوروپا، لەم گەمە جەنگیەدا براوە خۆی ئاشکرا ناکات و بێ ئەنجام دەبن و دوپاتکردنەوەی دەبێت بەوەی بەر لە داعش چەندین گروپ، هاوشێوە ئەم ڕێکخراوە بونیان هەبوە پاش بەرەنگاربونەوەیان چارەسەری تەواوی بۆ نەکراوە. بەڵکو هەمان بیروباوەڕ بە بەرگێکی دی و ڕەنگێکی جیاواز هێزێکی ڕێکخراوتر سەری هەڵداوە.
بەناو توێژەرانی سیاسی نێودەوڵەتی شارەزا لە ( ڕێکخراوی داعش ) شکستیان هێناوە لە بیرو بۆچونەکانیان” ئەوەی دەینوسن و لێدوانی لەسەر ئەدەن وەك شێروخەتێك وایە دوبەختانە قسەیان لەسەر دروستبونی داعش و کۆتایی هێنانی دەکەن. تا ئیستا نەیانــتوانیوە زانیاری تەواوبدەن لە سەرهەڵدان و کۆتاکردنی ئەم گروپە، بەهۆی بێ زانیاری کاریگەری ئەوتۆیان نەبوە لەوەی بەنوسینەکانیان داعش بچوک و بەرتەسك بکــەنــەوە” وە دڵنیانین لەم پاڵەپەستۆیەی بکەرانی داعش ئەنجامی ئەدەن ” بێ ئاگایانە وڵاتانی ناوچەکە تاوانبار دەکەن ” بێگومان بەپێجەوانەوە بەهەڵەی خۆیاندا چون و لە نوسین و گوتارەکانیان بەنیازی بەخت یاوەرمبێت دەنوسن و لێدوان ئەدەن.
ئــایــا ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس و سایتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بۆهێندە لاواز هەر ساویلـــــــــــکە دەبنەوە!؟ بەم خەیاڵە جەق بەستووەیان کە ئامانجی نەبوەو خەڵکیان گیرۆدە داوی قسەوباسەکانیان کردوە. بە سێ ساڵ پاش دەرکەوتنی گروپی داعش لە عێراق و شام خۆگیربون و توانیان بەهۆی بەردەستی کانزایی بازرگانی بکەن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ترکیان! هەرکەس دەیهەوێت ڕونکراوەیەك لەبیروڕای خۆی بڵێت بەئەگەر لەقسەکانی بدوێ تا پاش دەرنەکەوتنی مەبەستی ئەرشیفی نوسینەکانی نەبێتە نیگەرانی بۆی” هەڵبەت ئەوەی من مەبەستمە داعش دروستکراوی بیرباوەڕی خۆیانن ئەوانەن کە سالەهای ساڵ گروپ گروپ لەمزگەوتەکاندا هەمیشە لە لێکدانەوەی وشەو ڕێنمایی ڕیوایەتەکاندابون ” ئەمجۆرە بیرکردنەوە دەبیتە گەورەکردنی مەبەستێك کە هزرێکی جیاواز لە دین سەری هەڵدابێت ” بەنمونە (الخوارجین) هەڵگەراوەکانی سەردەمی پەیامبەری ئیسلام ” هێندە دینی ئیسلامیان لا بوبوە فکری هەمیشەیی زۆرجار ڕوبەڕوی جێنشینانی مەحمەد و خەلیفەکان دەبونەوە لەسەر ئەو نەرمیەیی هەیانبو بەرانبەر بەبێ باوەڕان ” ئەوانە توانیان تەفرەقە لەدیندابکەن کە تا دەسەڵاتی (ئەبوسوفیان) بونیان هەبوو ” بتوانن بە ئەرشیفی ئسلامدا بگەڕێن لەسەر(الخوارجین) هەڵگەراوەکان زانیاری زیاتر وەردەگرن کە چۆن داعش هاوشیوەیانە بەنمونە زانایەکی ئیسلامی احمد کریمه لێرەدا ڕونکراوەیەك دەدات بە چەندین نمونەی جۆراوجۆر کەلە ماوەی 1450 ساڵی ڕابوردودا مرۆڤ تاوانبارە یان دین” سبەی ” بەپێی هەواڵی سیاسی نێودەولەتی و دەزگای نهێنی وڵاتانی جیهانبێت داعش بەرەو کۆتا دەچێت لەکاتێکدا هێشتا داعش خۆی نەناساندوەو تەواوی کەسایەتیەکانی ناو ئەم گروپە ئاشکرا نەبوە ! ئایا دوای کۆتاکردن و کپکردن ڕێکخەرانی داعش ڕولەکوێ دەکەن؟
لەبیرو بۆچونی خۆمدا ” دڵنیام و دەنوسم کــــە بونی ئەبوبـــــــــــەکر بەغدادی نیە لە سوریاو ئێراق جگە لە پاگەندەیەکی خەڵەفاندنی ناوچەکەو جیهان بەوەی ڕێکخراوی ئیسلامی لە ئێراق و شام ئەنجامی ئەدات، لە دروستبونی ڕێکخراوی داعش تا ئەم وەرزە هێشتا سەرکردەیەکی دیاری ناو داعش نەهاتونەتە دەنگ و خۆدەرخستن” ڕاستەوخۆ قسەیەکی ئەوتۆیان نەگەیاندوە و نەکردوە لە هیچ مێدیایەکی خۆیان و جیهانەوە.
سەرەتای دروستبون و هێرشەکان و داگیرکردنی موسڵ و دەرکەوتنی ئەو کەسەی بەناوی ئەبوبەکر بەغدادی لە وتاری هەینی یەکێک لە مزگەوتەکانی موسڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 دەرکەوت و وتاری هەینی نەك بەڕوی دانیشتوانی موسڵدا بەڵکو هەموجیهانی بەئاگاکرد لەوەی کایەیجەنگ چۆندەکرێ دوای داگیرکردنی موسڵ، یەکەمینجار بەناو سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەرکەوت و نمایشێکی ئەنجامدا تائێستا لەگێرانەوەو بەدواداچونی نهێنیەکانی” ئەم کروپە پڕنهێنیە کەسێکی بەتوانا و قسەزان و پەنگ خواردو لە ئاینی ئیسلامیان هێنایە سەر مینەبرێك لە وتاری هەینی لەشاری موسڵ بۆ مێدیایەکی خۆیان بەڵام دواتر هەموجیهان کەوتە بڵاوکردنەوەو گەیاندنی پەیامەکەی بۆ هەموو شانە نەهێنیەکان و ئەوانەی ساڵەهای ساڵە لەماڵ و مزگەوتەکاندا لێکدانەوەی ڕیوایەتەکان دەکات” ئەو بڵاوکردنەوەو گرنگی دانە بە پەیامەکەی بەناو ئەبوبەکر بەغدادی یەکەمین هەڵەی ڕوبەڕوبونەوە بوو لە ڕێگەی مێدیاکانەوە ئەنجامدرا وە بانگەوازێکی گرنگبوو بۆ بێ ئاگاکان لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی دین دژ بە تەواوی بەزهەبی وڵاتانی جیهان، بابڵێین وابوو!؟ دوای داگیرکردنی موسڵ لەشەقامێکی شاردا کابرایەکی ئاینی ئیسلامی و توندڕەو لەسەر هەمان بیرو باوەڕی بکوژەکەی ئیمام عەلی و حوسێن ی کوڕی بەناوی ئەبوسۆفیان لە شام، کەهەمیشە بەو ئاواتەوەبوە بە سەرپەڕاندن و توندوتیژی پەیڕەوی ئاینی ئیسلام بەهەمان کلتورو لاسایی کردنەوەی ( الخوارجین) ” ئیسلام بون بسەپێنن! ؟.
هێندرا ” بەرگێکی ڕەش و عابایەکی خەلیفەئاسا نرایە سەر شانی و ڕدێنێکی سونەت پەیڕو باڵایەک هاوشێوەی هونەری فیلم ناویان لێ نا ئەبوبەکر بەغدادی ! لە کرتە ڤیدیۆیەکدا خۆی نیشانداو پەیامێکی بۆ دواکەوتوانی ئیسلام و بڕوا پێکارانی ئاینی ئیسلام بەناوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ، بەعەرەبی” الدولة الاسلامیة فی العراق والشام بــــڵاو کردەوە بەم زوبانە گوتاریدا ”
ڕاگەیاندنی ئەم دەوڵەتە لەسەر پەیڕەوی ئیسلام بەپشتیوانی خوا جارێکی دی دەر کەوتینەوەو هەمان ئامانجی پێغەمەری ئیسلام پەرە پێ دەدەین و دەوڵەتی ئیسلامی دا دەمەزرێنین لە هەرکوێیەکی جیهانبێت و هـتد.
ئەم هێنان و بردنەو خۆدەرخسنە کەسێك بەناوی ئەبو بەکر بەغدادی ئێستا بونی نیەو ئەوەی ئەنجامدرا تەنها جەواشەکاری و فێڵێکی ئیسلامی سیاسی بوو، بەڵام ئەمریکیەکان و ئەوروپایەکان و کوردو عەرەب دڵنیان لەوەو دەڵێن بونی ئەبو بەکر بەغدادی هەیە، ئەوەی ئەمان دەیڵێن خەیاڵیەو گـومانم لەوەدایە ئەبو بەکر بەغدادی لە ژیاندا نەبێت و ئەوشانۆیە هەڵگیراو لەیادی کەن” هەر جەندە لە دروستبونیەوە وایان هێنا هەر لەبەر ئەوهۆکارەبوو داعش بەهێزتربوو بوەبڕوای ئیسلامیەکان کە لە ئەوروپاو وڵاتانی تر ڕوبکەنە سوریاو بەم زوبانە دۆڕاوەوە باسی لێوەدەکرا.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: شاکر وەهیبی لە بۆردومانێکدا کوژراوە” ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی ئازادکرا” ئەبوبەکر بەغدادی کچێکی ئەڵمانی مارەدەکات” ئەبوبەکر بەغدادی هێرشەکانى ئەمەریکا و ڕووسیا کاریگەریی لەسەرمان نەبووە” یاریدەدەری یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی بریندارە” ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی ئازاد کرا” تۆمارێکی نوێی دەنگی یان ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاو دەبێتەوە” ئاسایشی دوبەی گرتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە گرتنی مریشکێک ئاسانترە” ئەمەیە هۆکارەکەی کە ئەمریکا سێ جار لە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی شکستی هێناوە.
ئەمانەی سەرەوەو ئامانجیان لەکوێدا نیشانداوە؟ بۆ ئەم وڵامە دەنوسم واتا ئەبوبەکر بەغدادی بونی ەسەرکردەکانی داعش نازاندرێت کێن ئەوکەسەی بەناوی ئەبوبەکر بەغدادی دەرکەوت هەمان ڕۆژی وتاری هەینی و دەرکەوتنەکە بەمەرگی خۆی گەیەندراوەو سەدان ئەبو بەکر بەغدادیتان بەم لاژیک و خۆخەلافاندن و گێلیە دروستکرد! ئەم گروپە هەڵگەراوە یاخیە لەکایەکەدا گۆڵێکی گەورەی کردو ئامانجی جەنگێکی یەکجاری لەجیهاندا هەڵگیرساندوەو ئەگەر هەیە بگوێزنەوە بۆ جێیەکی دیو ناوێکی ترو ئامانجێکی بەناوی ئیسلامەوە کەلەسەر ئەم بیرو باوەرەی بانگەوازی بۆکرا، هەتا بێت پەرە زیاتر دەستێنێت و کۆنترۆڵکردنی مەحاڵەو دوپات دەبێتەوە کەپێش داعش دەیان گروپی هاوشێوە بونی هەبوەو کۆتا نەکراون بەڵکو هێستراونەتەوە ئەمانەیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت