ڕێبین نەریمان: ململانێی ئەمریکا لە پێشەنگی ئابوری جیهانی.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ململانێی ئەمریکا لە پێشەنگی ئابوری جیهانی ستراتیجیەت و ئامانجە کە بەشێوەیەکی زۆر باش توانیویەتی بازاڕ و پیشەسازی بەرەو پێش بەرێت و سەرچاوەی ووزەی جیهانی لەبەرژەوەندی ئابوری امریکادا بەکاربهێنێت.
ووڵاتی چین کە رکابەری ئەمریکایە، هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە پێشەنگی ئابوری جیهانی و ململانێیەکی توند دەکات کە بەجۆرێک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نزیک دەبێتەوە لە ئامانجەکەی.
چین خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی مرۆی جیهانی و جبەخانەیەکی گەورەو پێشکەووتوی سەربازی و ئابوریەکی گەشەکردووە بۆیە ڕووبەروبونەوەو ڕاگرتنی چین کارێکی ئاسان نیە بۆ ئەمریکا .
بازاری ناوخۆی چین پشتی بە بەرهەمی ناوخۆیی سادەو پیشەسازی بچوک بەستوە بە جۆرێک بازاری چینی داپۆشیوە پێویستی بە هیچ بەرهەمێکی هاوەردە نیە.
چین خاوەنی پیشەسازیەکی گەورەیە کە لە توانایدا بەشێکی زۆری پێداویستیەکانی جیهان لە ئەلەکترۆنیات و پیشەسازی پەترۆکیمیاوی و چەک دابین بکات، لە ڕووی کوشتوکاڵەوە بازاری ناوخۆیی تێردەکات.
خالی لاوازی ئابوری چین ووزەیە کە سەرەکی ترینیان نەوتە کە لە رۆژێکدا 12 ملیۆن بەرمیل هاوەردە دەکات و، تەواوی بەکاردەهێنێت بێ ئەوەی بتوانێت نەوت هەڵبگرێت بۆ کاتی پێویست.
ئەمریکا جیاوارتر لە ئیمپراتۆرە جیهانیەکانی پێش خۆی یاری دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لە ڕووبەرووبونەوەی نەیارەکانی خۆی، لە ململانێ سەربازیەکان بە دوور دەگرێت لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، فشارە ئابوریەکانی زیاد دەکات لەسەر چین بەتایبەتی لە بواریی ووزەدا.
بۆیە دەستگرتن بەسەر سەرچاوەی نەوتی جیهانی و بەرزبوونەوە و نزمبونەوەی نرخی نەوت و تەواوی گۆرانکارییە جیهانیەکان و، کێشە هەرێمایەتیەکانی ناوچەکە لە کاتی ئێستادا لەخزمەتی ستراتیجیەتی ئەمریکادایە بۆ لێدانی ئابوری چین.
لە نزمبونەوەی نرخی نەوتدا وڵاتانی بەرهەمهێن زیان لە ئابورییان دراو توشی کورت هێنانی بوودجەبوون، کە ئەمریکا رێژەیەکی زۆری نەوتی خاوی جیهانی دەکرێت کە دەکاتە 22% بەرهەمی نەوتی جیهانی کە ڕێژەیەکی بەکاردەهێنێت و رێژەیەکی هەڵدەگرێت لە چاڵە نەوتە بەردینەکان و دەست کردەکانی ئەمریکا.
بۆ لێدانی ئابووری چین ئەمریکا لە داهاتوودا نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە بەجۆرێک کاریگەریەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر ئابووری چین بۆ بەدورکەوتنی ئەمریکا لەزیانی زیادبوونی نرخی نەوت، نەوتی هەڵگیراوی خۆی بەکاردێنێت کە بەهەرزان لەمڕۆدا دەیکڕێت.
بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێت ڕێژەی نەوتی بەرهەمهێنانی جیهانی کەمبێتەوە کە لە ئێستادا 92 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، کە تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێن خوازیاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن بەڵام کام وڵاتی جیهانی هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمێنان !!
بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت ئەمریکا سیناریۆی زۆر خراپی ئامادە کردوە بۆ وڵاتانی بەرهەمهێن کە چاوەرێی نەهامەتی زیاتر و جەنگی زیاتربین.
بەو پێیەی وڵاتانی ناوچەکە ( ووڵاتانی کەنداو عێراق ئێران ) رێژەی 30% نەوتی جیهانی بەرهەمدێنن و کێشەی مێژووی و ململانێ لەنێوانیاندا هەیە بە ئاسانی ئەمریکا دەیانخزێنێتە شەرێکی کاولکارییەوە، کە توانای هەناردەکردنی نەوتیان نەمێنێت کە لەهەمانکاتدا ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراوتر دەبێت و نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.

پێش بینی دەکەم نرخی نەوت تا چەند ساڵێکی تر بەوجۆرە بێت کە لە 60$ تێنەپەرێت، تا ئەو کاتەی ئەمریکا بەشی چەند ساڵێک ململانێی توند لەگەڵ ئابوری چین نەوتی پێوویست هەڵدەگرێت وە لەدوای ساڵی 2020 بچێتە زیاتر لە 200$ .