دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: جه‌نابى سه‌رۆك : شه‌رِو قین و كیشه‌كانتان به‌ئێمه‌ى هاولآتى یه‌كلایى مه‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستان تووشى شۆك و سه‌رسورِمان نه‌بووم كاتێك گوێم له وتاره بێباكى یه زبر‌و شڵه‌ژاو هه‌ره‌شه ئامێزه‌كه‌ى مسعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆكى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێمى كوردستان بوو ! ( قسه‌كه‌ى من بۆ ئه‌وانه‌یه كه‌گرفت دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و بۆمبه سیاسیانه‌ى بۆ ئێمه‌تان داناوه زۆرمان لێیان هه‌ڵگرت وزۆرى دیكه‌ش هه‌ڵده‌گرین، ئینجا تا ئه‌و كاته شت ده‌نووسن، هه‌ڵده‌په‌رڕن، هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌رِاستى پێتان ده‌ڵێم چى ده‌كه‌ن بیكه‌ن نه‌گوێتان لێ ده‌گرین و هیچ حسابێكتان بۆ ناكه‌ین ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر له‌میژه‌وه متمانه‌م به‌گشت سه‌رۆكى پارته سیاسیه‌كانى كوردستان نه‌ماوه وه‌ك سه‌رۆكێكى نیشتمانى، مه‌وداى ستراكتۆرى عه‌قڵى و مه‌عریفیان زۆر ته‌سك و سنورداره.
یائه‌وه‌تا سیاسه‌تكردنیان له‌بیرچۆته‌وه! یاكاتى خۆشى وه‌ك ئێستا له‌بازنه‌یه‌كى زۆر بچوك و ئاستێكى نزم و ته‌سكدا سیاسه‌تیانكردووه به‌لآم ئێمه‌ى هاولآتى بێئاگابووین لێى، ئه‌وه‌ى له‌هه‌گبه‌یاندا بووه بریتیبووه له‌فه‌رامۆشكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ناوخۆیى نه‌ته‌وه‌یى كۆمه‌ڵگاى كوردى و یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى جه‌سته‌یى و ده‌روونى ململانێ تایبه‌تیه‌كانى خۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خود و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و كه‌سه نزیكه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌هێزه ده‌ره‌كیه ناوچه‌یى و ئیقلیمى و نێوده‌وڵتیه‌كان دوور له‌گشت به‌ها ئه‌خلاقى و مرۆڤایه‌تیه‌كان.
له‌م گه‌ردونه گه‌وره بێ كۆتاییه‌دا واباوه حیزبى سیاسى كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا تاوتوێ بكات و دواجار یه‌كلایى بكاته‌وه به‌چاره‌سه‌رى گونجاو، به‌لآم لاى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حیزب وه‌ك بونیادێكى رِاسته‌قینه بوونى نییه! به‌لآم له‌برى چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كان كێشه‌وگرفتى زیاترى بۆ ئه‌خولقێنێ، به‌واتایه‌كى وردتر سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و خێل به‌ناوى حیزب كێشه‌كانى خۆیان شۆرِ ده‌كه‌نه‌وه بۆناو كۆمه‌ڵگاو به‌خه‌ڵكى یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه، واتا هاولآتى بووه به‌قوربانى حیزب و ئه‌وانه‌ى له‌پشت حیزبه‌وه‌ن به‌سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و ئه‌ندامه بالآو بازرگانه‌كانى حیزب.
ئه‌گه‌ر به‌ووردى برِوانینه ووتاره‌كه‌ى بارزانى بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌فه‌رهه‌نگ و ناخ وعه‌قڵیه‌ت ویژدانى ئه‌واندا، واتا سه‌رۆكه‌كان نه‌ك ته‌نیا سه‌رۆكێك ( سه‌رۆكه‌كانى كوردستان هیچیان له‌وى دى باشتر نیه هه‌موو كۆپى یه‌كترن ) نیه‌تى گه‌یشتن به‌جه‌وهه‌رى ژیان و مافى ئاده‌میزادى كورد وه‌ك مرۆڤ بزرو وونه، پیاده‌كردنى هێزو توندوتیژى و ته‌خوینى یه‌كتر شوناسى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ململانێ ناوخۆییه سه‌خته‌كانى نێو خۆیانه، به‌مه‌رجێك خودى خۆیان و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و حیزبه‌كانیان پارێزراو بێت.
ئه‌رى له‌ترۆپكى شه‌رى ناوخۆشدا بینیتان سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و به‌رپرس و كه‌سه‌نزیكه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند بووبن!، سه‌روبنى زمانیان ته‌خوینكردنى یه‌كترو كۆمه‌ڵگایه، خولیایان بازرگانیكردنه به‌خاك و سامانى مرۆیى و نه‌ته‌وه‌یى, هه‌ربۆیه به‌پێچه‌وانه‌ى لۆجیكى عه‌قڵ له‌پرۆسه‌ى برِیاردان هه‌ڵه‌و شكستخواردوون.
ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت هاولآتى و هه‌وڵى ئاشته‌وایى كۆمه‌لآیه‌تى و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه درووستكراوه‌كانی ده‌ستى خۆیانه به‌قه‌یرانى ئابووریشه‌وه، ئه‌وى به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت سیستمى حكومرِانى و سیاسى هه‌رێمى كوردستانه, ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت یاسایه، به‌ڵێ ئێوه‌ى به‌رِێز دژى یاسا و هه‌موو جۆره سیستمێكن چونكه له‌نه‌بوونى یاسا‌و سیستمدا خۆتان و نه‌وه‌تازه پێگه‌یشتوه‌كانتان پارێزراون ،ئه‌توانن به‌ویستى خۆتان په‌لكێشى بیگانه‌و دوژمنى مرۆڤایه‌تى بكه‌ن, دواجار به‌ئاره‌زوى خۆتان ونه‌وه‌كانتان بازرگانى بكه‌نه جۆرێك له‌حكومرِانى كوردستان.
به‌ڵێ ئێوه سوور ده‌زانن خه‌ڵكى ئه‌م ولآته له‌لایه‌ن حیزب و مافیا‌و بازرگانه‌كانتانه‌وه ئه‌تكراوه، شكۆى شكێنراوه، ده‌سته‌مۆو بیده‌سه‌لآت كراوه، رِووى قسه‌كانى ووتاره‌كه‌ى جه‌نابت له‌گشت حیزبه كوردستانیه‌كان و هاوسه‌رۆكه‌كانى وه‌ك جه‌نابتن، به‌ڵى هه‌رئه‌وان ده‌توانن گرفت وكێشه‌و بۆمبى سیاسیت بۆ دروست بكه‌ن له‌پێناو زیاتر دزینى سامانى ولآت نه‌ك هاولآتى ده‌سته‌مۆ, كه‌چى به‌خه‌ڵكى سیڤیلى شكۆ شكێنراو وزوڵم لێكراو ده‌ڵێیت برِۆن شت بنوسن، هه‌ڵپه‌رِن, هه‌واڵ بلآوكه‌نه‌وه, چى ده‌كه‌ن بیكه‌ن, گوێتان لێناگرین و هیچ حسابێكتان بۆ ناكه‌ین، له‌كاتێكدا واباوه میلله‌ت سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌لآته نه‌ك به‌رِێزتان.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا خه‌ڵكى سوور ده‌زانێت ئێوه زۆر زۆر بچوكن، ئابرِووتان چووه، خودا له‌ئێوه‌ى سه‌رۆك وسولتان مه‌حمود گه‌وره‌تره. تكا تكایه گرفت و كێشه‌وبۆمبه سیاسیه‌كانى خۆتان به‌ئێمه‌ى هاولآتى یه‌كلایى مه‌كه‌نه‌وه، ئێمه وه‌ك ئێوه نین ,ئیمه‌و ئێوه له‌دوو خه‌نده‌ق و دۆڵى جیاواز ده‌ژین, ئێمه له‌خه‌مى به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤایه‌تى ونه‌ته‌وه‌یى و ژیانێكى ئارامى پرشكۆمه‌ندین، ئێوه‌و نه‌وه‌كانتان له‌دووى به‌رژه‌وه‌ندى خود و بنه‌ماڵه‌و حیزب و هێزه ئیقلیمى و نیو ده‌وڵه‌تیه‌كانن.
به‌رِێز جه‌نابى سه‌رۆك: ئه‌رێ قه‌ت وه‌ك سه‌رۆكه‌كانى تر‌ى دونیا دڵت به‌مرۆڤایه‌تى ئاده‌میزاد سووتاوه، رِۆژێك له‌رِۆژان ته‌نیا بۆ ساتێك وه‌ك هاولآتیه‌كى ساده‌ى ولآته‌كه‌ت ژیاویت؟ قه‌ت سه‌ره‌ت گرتووه بۆنانكرِین؟ قه‌ت به‌فلسێكى گیرفانى خۆت ده‌سكه كه‌ورێك، كه‌ره‌وزێك یان شتێكت بۆخۆت كرِیووه به‌پاره‌ى رِه‌نجى شانى خۆت؟ یاخود جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆك و به‌رپرسه بێشوماركانى تر‌ى كوردستان هه‌موو خه‌رجیه‌كانتان به‌ده‌سكه كه‌ره‌وزه‌كه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌ته ساواكه‌یه.
به‌رِێز جه‌نابى سه‌رۆك: تائێستا بۆ چركه‌یه‌ك بێ لانه، بێ ئاو، بێ نان، بێ كاره‌با، بێ سووته‌مه‌نى بوویت، قه‌ت منداڵیكت نه‌خۆش كه‌وتووه‌و پاره‌ى ده‌رمانه‌كانت پێ نه‌بێت، تا ئیستا وه‌ك باج فلسێكت داوه به‌حكومه‌ت! تابزانیت ئه‌و باجه قوس و گرانه به‌هاولآتى ساده‌ى چاره‌كه مووچه نادرێت، تا ئیستا وه‌ك ئێمه سه‌یرى ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ت كردووه كه‌وه‌به‌ر چاومانه‌وه سوته‌مه‌نى ئه‌دزن, بۆ ئێمه ئه‌یبینین به‌لآم به‌رِێزت نایبینێ، یائه‌وه‌تا جه‌نابت له‌دۆلێك ئه‌ژیت وئێمه‌ش له‌دۆلێكى دى.
به‌ڵێ هه‌ریه‌كه له‌ئێمه‌ى هاولآتى و ئێوه‌ى سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و به‌رپرسى حیزبى و حكومى خه‌ونێكى جیاوازمان هه‌یه، خه‌ون و خه‌مى ئێمه گه‌یشتنه به‌جه‌وهه‌رى ژیان وه‌ك ئاده‌میزادێكى مرۆڤدۆستى خاوه‌ن شكۆ, خه‌مى ئێوه‌ش تالآنكردن و دزینى سامانى سه‌رئه‌رزو ژێرزه‌وى كوردستانه.
به‌رِێزت له‌ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌تدا واتا دواى وتاره بێباكى یه زبر‌و شڵه‌ژاو هه‌ره‌شه ئامێزه‌كه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكى ئاسایى كوردستان له‌برى چاره‌سه‌رى واقعیانه‌ى ئه‌م بارودۆخه ناسكه‌ى هاولآتى، داوا له‌حیزبه‌كان ده‌كه‌یت دابنیشن بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان له‌كاتێكدا حیزب له‌كوردستان بونه‌وه‌رو بوكه‌ڵه‌یه‌كى بێ گیان و بێ ئیراده‌یه به‌ده‌ست سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و خێڵ مشه‌خۆره‌كانى چوارده‌ورى، ئێوه‌و حیزبه‌كانتان دروستكه‌رى گرفت و قه‌یران وكێشه‌كانن، هیچ كات دروستكه‌رى كێشه‌و قه‌یران چاره‌سه‌رى گونجاوى پێ نییه! تابه‌دانیشتنى ئه‌وان له‌قه‌یرانه‌كان رِزگارمان ببێت.
ئه‌ترسم دڵتان خۆش بێت خاوه‌نى پرۆسه‌ى سیاسى و حكومه‌تن، ئه‌وه‌ى له‌كوردستان ئه‌گوزه‌رێ پرۆسه‌ى سیاسى نییه به‌ڵكو نیفاقى سیاسی یه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵیك سیاسه‌تبازه‌وه وێنا ئه‌كرێت نه‌ك سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌وحكومه‌ته‌ى به‌بۆچوونى هاولآتیان حكومه‌تێكى گه‌مژه‌یه‌وه هه‌ندێك به‌رپرسى گه‌مژه ئه‌یبه‌ن به‌رِێوه له‌رِاستیدا حكومه‌تێكى زۆر بلیمه‌ت و زیره‌كه چونكه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و خێڵ مشه‌خۆره‌كانى چوارده‌ورى كارده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌شه كوردستانى توشى قه‌رزى زیاتر له‌بیست ملیاردۆلار كردووه بێجگه له‌به‌هه‌ده‌ردانى داهاتى گشتى و دزین و تالآنكردنى سامانى سه‌رئه‌رزو ژێرزه‌وى كوردستان، هیچ كات دروستكه‌رى قه‌یران و كێشه‌و گرفت به‌شێك نه‌بووه له‌چاره‌سه‌ر! چاره‌سه‌رى رِاسته‌قینه سه‌روه‌رى یاسا‌و بوونى سیستمه نه‌ك دانیشتى حیزبه‌كان و كات به‌سه‌ربردن، به‌ڵێ چاره‌سه‌رى رِاسته‌قینه سه‌روه‌رى یاسا‌و بوونى سیستمه كه‌خۆتان به‌ربه‌ستن له‌جێبه‌جێ نه‌كردنى .
كاتى خۆى بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه له‌ژێر ناونیشانى سه‌رۆك به‌عه‌قڵیه‌تى پاش زه‌بر ده‌رباره‌ى ئه‌و سه‌رۆكانه‌ى وه‌ك سه‌رۆكه‌كانى ئێمه ده‌رچه‌ى زه‌برێكى ده‌روونى و جه‌سته‌یین، ئاماژه به‌زانستى پزیشكى سه‌لماندم ئه‌مانه نه‌خۆشن و جێگه‌ى به‌زه‌یین، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى خۆیان نه‌كه‌ن ئه‌بنه هۆى نه‌هامه‌تى و مه‌ینه‌تى بۆ گه‌ل و نیشتمان له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌وداى عه‌قڵى و مه‌عریفیان به‌جۆرێك سنوردارده‌بێت دورله‌لۆجیك و زانست و عه‌قلآنیه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چه‌مكه‌كانى ژیان ده‌كه‌ن بێجگه‌له به‌رژه‌وه‌ندى خود و بنه‌ماڵه‌و خێڵ هه‌موو ئه‌وانه دى ته‌خوین ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه (خۆبه‌كه‌مزان و میهره‌بانن به‌رامبه‌ر به‌غه‌یره و خۆبه‌زلزان و دڵرِه‌قن به‌رامبه‌ر به‌هاونیشتمان، كلتورى زیاده‌رِۆیى وئه‌په‌رِگیرى به‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روون و بیروبۆچونیان زاڵه بۆیه به‌ئاشكرا ته‌خوینى گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌ن سه‌ره‌رِاى نه‌مانى ئینتمای خۆیان بۆخاك و نیشتمان ) ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بووه به‌شوناسى خۆیان و نه‌وه‌كانیان ئه‌گینا به‌شارێكى زیندوى وه‌ك سلێمانى پرِبه‌ماناكه‌ى شارستانى و ویاخى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لآتدارى نادادپه‌روه‌رو نابه‌رپرس ناوترێت له‌ژیر ئیرهابى فیكریدایه‌وه ئه‌بى سه‌رى بشكێنرێت؟.
شۆرِكردنه‌وه‌ى شه‌رِو گرفت وقین و كێشه حیزبى و دارایی یه تایبه‌تیه‌كانتان بۆناو خه‌ڵكى و یه‌كلایكردنه‌وه‌ى به‌هاولآتى ئیرهابى فیكرى نه‌ك پاراستنى شكۆى هاولآتى و خاك و نیشتمان ، تكایه تكایه ئه‌وه‌نده‌ى تر كێشه‌و گرفت و قینه تایبه‌تیه‌كانتان به‌هاولآتى ساده‌ى كوردستان یه‌كلایى مه‌كه‌نه‌وه، خۆتان چى له‌خۆتان ئه‌كه‌ن بیكه‌ن ئه‌وه مافێكى رِه‌واى خۆتانه به‌لآم له‌وه زیاتر یاریكردنه به‌موقه‌ده‌ساتى خه‌ڵك و خاك و نیشتمان ومرۆڤایه‌تى.