شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ باس له پردی گه‌یاندنی دۆزی كورد به كۆنگره و ڕێكخراوه‌كانی سۆشیال دیموكراته‌كان ناكرێت!؟
گوزه‌ری گه‌یاندنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه كوردییه‌كان و حیزبه كوردییه‌كان بۆ ناو كۆنگره و كۆنفرانسه‌كانی ئینته‌رناسیۆنال سۆشیالیست، له لایه‌ن كاراكته‌رێكه‌وه بوو كه ناوی قاسملوو بوو!
دوو بوار تا ئێستا به وردی باسی لێوه‌نه‌كراوه له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی سیاسیی قاسملووه‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخ ڕێی دام! له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا له‌سه‌ری ئه‌نووسم.
ڕه‌نگه ڕوون بێ لای خوێنه‌رانی كتێب كه قاسملوو كێ بوو!
قاسملووی زمان‌زان (كه 12 زمانی زیندووی گه‌لانی جیهانیی ده‌زانی).
قاسملووی بیریار (خاوه‌نی چه‌ندان تێزی داهێنه‌رانه‌یه بۆ كایه‌ی سیاسیی و وه‌ك بیرمه‌ندێكی دانسقه‌ش كۆمه‌له تێزێكی داهێنا كه چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی سیستمی سۆشیالیزمی-دیموكراتیك بوو، هه‌روه‌ك بێرنارد كۆشنێر به وردی باس له سێ بیرمه‌ندی داهێنه‌ری ئه‌و سیستمه بۆ حوكمرانی سیستمی ولاتانی جیهان ئه‌كات و، ئاماژه به تێفكرینه‌كانی قاسملووی بیرمه‌ندی جیهانی ئه‌كات وه‌ك یه‌كێك له‌و سێ بیرمه‌نده سیاسییانه له ئاستی جیهان دا).
قاسملووی ئه‌كادیمیست (مه‌سعود محه‌مه‌د نووسیویه‌تی: قاسملوو ئۆقیانووسێكی بێ بنی عیلم و مه‌عریفه بوو. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌لێت: قاسملوو ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی له گشت بوارێكا لێهاتوو بوو. محه‌مه‌دی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: كاتێك قاسملوو تێزه‌كانی بۆ سیستمی سۆشیالیزمی-دیموكراتیك بۆ جیهان داهێنا، هه‌رچی حیزبه شیوعی و كۆمۆنیسته‌كانی جیهان بوو دژی قاسملوو وه‌ستانه‌وه، چونكه شله‌قانێكی قوولی خسته ناو فه‌لسه‌فه‌ی حوكمرانیه‌تی حیزبه چه‌په‌كان و سیستمی سۆڤیه‌ته‌وه. پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول له سیمینارێكم دا له سالی 2014 له زانكۆی سلێمانی هه‌ستایه‌وه و وتی: له 1963 كه قاسملوو 33 سال بوو زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی حیزبه ئه‌وروپیه‌كان ده‌هاتنه‌لای و پرسیان به‌م بیرمه‌نده ئه‌كرد، كه ئه‌و ده‌مانه له چیكۆسلۆڤاكیا و سۆربۆن ئه‌ژیا و من و كه‌مال مه‌زهه‌ریش شاهید حال بووین و، به دوانزه زمان قسه‌ی ده‌كرد. مادام میته‌ران له‌و باره‌یه‌وه ئه‌لێت: قاسملوو مرۆڤی ناچار به بیركردنه‌وه ئه‌كرد، ده‌یان ئه‌كادیمیست و سیاسه‌تمه‌داری تری بالای جیهانیی حه‌كیمی قاسملوو ده‌خه‌نه‌روو ….).
قاسملووی دبپلۆماتێكی سه‌یر (ئه‌وروپییه كوردناسه‌كان نووسیویانه: هونه‌رێكی سه‌یری جه‌زبكاری هه‌بوو!، زۆر به ئاسانی سه‌رنج و پشتیوانی ئێمه‌ی به لای دۆزی كورد رائه‌كێشا). بالاده‌سترین سه‌ركرده‌ی ئێستای ناو یه‌كێتی له سالی 2006 له‌وباره‌یه‌وه پێی وتم: (قاسملوو خۆی به ته‌نها ده‌وله‌تێك بوو له دبلۆماسیی دا).
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری قووڵی سه‌رچاوه مێژوویی و سیاسییه‌كان نه‌بن، ڕه‌نگه به وردی له‌م بوارانه و ئه‌م سه‌ره‌قه‌له‌مانه نه‌گه‌ن!
به‌هه‌رحال، بابه‌تی ترم له‌سه‌ر قاسملوو ئه‌بێت كه‌تائێستا له‌و باره‌یه‌وه به وردی مشتومڕی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
به‌لام ئه‌و قاسملووه‌ی كه داهێنه‌ر و دروستكه‌ری (حیزبی سیاسیی ) یه له جیهانی خۆرهه‌لات دا، كه پارتیی و یه‌كێتیی و هێزه‌كانی دیكه به‌پێی پره‌نسیپی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی خۆراوا (حیزب) نین، به‌لكوو ئۆرگانی خێڵه‌كین، ئه‌وا قاسملوو توانی هه‌م بۆ جاری یه‌كه‌م مام جه‌لال و هه‌م جارێكی تر نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری پێ بكات له كۆنگه‌ری سۆشیال دیموكراته‌كان دا و به ده‌یان سه‌ركرده‌ی خۆراواییان بناسێنێت!، هه‌م وتاره‌كانی قاسملووش كه بیریارانه له‌سه‌ر دۆخی هه‌ر چوار به‌شه‌كه و نه‌بوونی ئازادی بۆ تاكی كورد ئه‌یخسته‌ڕوو، وایكردبوو وتاره‌كانی قاسملوو راسته‌وخۆ بكرێته كۆنووس و به‌رزبكرێته‌وه بۆ كۆمه‌له‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی دۆزی كورده‌وه و به مانیفێستی ڕێگاچاره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد لێی بڕوانرێت!
قاسملوو چی بۆ مه‌لا به‌ختیار كرد!؟
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، مام جه‌لال دانی به یه‌ك سه‌ركرده‌دا ناوه له ناو كورددا كه له خۆی به لێهاتووتر و شیاوتری داناوه بۆ ڕێبه‌رایه‌تی گشتی كورد، ئه‌ویش قاسملوو بووه.
حه‌قیقه‌ته‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌بووه كاتێك قاسملوو له گۆره‌پانه‌كه‌دا بووه له‌گه‌ل مام جه‌لال و ئۆجه‌لان و مه‌سعود به‌رزانی، ئه‌وا كاراكته‌ری (مام جه‌لال، ئۆجه‌لان و، مه‌سعود به‌رزانی) نه له ئاستی ناوخۆ و نه له ئاستی جیهانی دا ژماره‌یه‌كی وه‌ها نه‌بوون له ئاست قاسملوو دا.
هه‌ربۆیه، مام جه‌لال هه‌میشه قاسملووی به مامۆستای خۆی داناوه و له زۆر مه‌سه‌له‌دا پرسی پێكردووه، ئۆجه‌لانیش به نووسین قاسملوو به خوێنه‌وارترین و رۆشنبیرترین سه‌ركرده‌ی كورد ئه‌زانێت، به‌لام روونه مه‌سعود به‌رزانی كه هاوشانی قاسملوو نه‌بووه ئه‌وا ڕقی لێی بووه!
كاتێك مه‌لا به‌ختیار ئه‌یه‌وێت ئالای شۆرش له یه‌كێتیی جیابكاته‌وه، ئه‌گیردرێت و حوكمی له سێداره‌دانی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ ده‌رئه‌چێت، قاسملوو به مام جه‌لال ئه‌ڵێت: ناكرێت مه‌لا به‌ختیار له سێداره‌بده‌ن، چونكه ناكرێت له پێناو بیروڕای جیادا كادیرێكتان له سێداره‌بده‌ن. قسه‌كانی قاسملوو كاریگه‌ردانه‌ر و شه‌فاعه‌تكار ئه‌بێت لای مام جه‌لال له كه‌یسی له‌سێداره‌نه‌دانی مه‌لا به‌ختیار دا.
كه‌چی ئه‌و مه‌لابه‌ختیاره‌ی كه له ئاست قاسملوو دا به‌راورد ناكرێن! ئێستا له سایه‌ی سه‌ری ئه‌مریكا كه له سالی 1991 دا دای له سه‌دام و هێڵی 36 ی بۆ پاراستنی ناوچه كوردییه‌كان له ده‌ست به‌عس پاراست، ئه‌وا له كۆنفرانسی سۆشیال دیموكراته‌كان به یه‌ك وشه‌ش ناوی قاسملوو نابات (هه‌رچه‌نده نه‌ك مه‌لابه‌ختیار بگره هه‌رچی حیزبه كوردییه‌كانه به هه‌ندێ حیزبی خۆرهه‌لاتی كوردستانیشه‌وه ببنه ره‌وتی ئێرانیزم و ناوی قاسملوو نه‌به‌ن، ئه‌وا قاسملوو هه‌ر قاسملووه له ئاستی جیهان دا).
زیاتر له‌وه‌ش، كاتێك به یه‌ك وشه‌ش باسی دۆخی خۆرهه‌لاتی كوردستان ناكات!! ره‌نگه لای (ئه‌و و ئه‌وان!) كوردستان به پێی سیاسه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كه‌یان (كه هه‌رده‌م به پێی ڕۆژ سیاسه‌تیان كردووه) ئه‌وا له ئه‌مڕۆدا سێ پارچه بێت نه‌ك چوار به‌ش!!
كه‌وابو پرسیاره لۆژیكییه‌كان ئه‌مانه‌ن: كۆنفرانسێكی به ڕووكه‌ش (سۆشیال دیموكرات!) كه به‌وردی و به چڕی باسی دۆخی گشت به‌شه‌كانی كوردستانی تێدا نه‌كرێت و دڕنده‌یی ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانی تێدانه‌خرێته‌ڕوو، ئیدی سودی چییه بۆ كورد!؟
كۆنفرانسێك كه كوردستان به سێ پارچه له قه‌له‌م بدا و باسی خۆرهه‌لاتی كوردستان نه‌كات، ئیتر جگه له به فارسكردنی به‌شێكی 15 ملیۆنی خاكی ره‌سه‌نی كوردستان، چ سودێكی بۆ كورد بووه و ده‌بێت!؟
كۆنفرانسێك كه دوو توێژینه‌وه‌ی تێدا شه‌ن و كه‌و نه‌كرێت كه دۆخی سیاسیی و حوكمڕانی باشوری كوردستان له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی كاك مه‌لابه‌ختیاره‌كانه‌وه (نه‌سۆشیالیزمه و نه دیموكراسیی) ئیدی ئه‌بێت بۆ باشوری كوردستانیش سودی چی بێت!؟
قاسملوو له وه‌فا و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یش دا: ده‌ریای بێ بن بوو!! كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به زۆر باڵوێز و كنسوڵی خۆراوایی گه‌یاند، هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو وێنه له‌گه‌ڵ سه‌دام بگرێ و په‌یوه‌ندی دبلۆماسییانه‌ی هاوسه‌نگیشی له‌گه‌ڵ عێراق دا هه‌بوو!
كه‌چی كاك مه‌لا به‌ختیار له لوتكه‌ی ده‌سه‌لاتی دایه و له خاكی ڕزگاركراوی دایه و به یه‌ك وشه‌ش باسی (فه‌لسه‌فه و هزری قاسملو) و دۆخی خۆرهه‌لاتی كوردستان ناكات!
به‌ڕاستی حه‌یفه قاسملوو كورد بوو!
دوو ته‌وه‌ری گرنگم هه‌یه له‌سه‌ر قاسملوو، گه‌ر كات و دۆخ هێشتی! ڕه‌نگه له‌سه‌ری بنووسم، چونكه له‌و دوو ڕوانگه‌یه‌وه قاسملوو بۆ خوێنه‌رانی كورد وه‌ك پێویست نه‌خراوه‌ته‌ڕوو!
ئه‌ی كورد: وه‌فاتان بۆ قاسملوو نه‌بوو، ئیتر بۆ كێ ده‌تان بێت!!؟ بۆ فارس یا تورك!؟