mela-Bextiar-Fazil-mirani

شەریف هەژاریی: پرسیارێكی لۆژیكی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتیی و لایه‌نه‌كان.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌گه‌ر پارتی بیانه‌وێت له‌م گه‌ڕه‌ی (به‌ناو) دانوستاندنه‌كان ( ئه‌گه‌ر كورد له‌ هونه‌ری دانوستاندن شاره‌زا بایه‌ دۆخی به‌ ئێستا نه‌ده‌گه‌شت!!) ته‌نها جێ گۆڕكێ به‌ كوڕ و برازاكانی بارزانی بكات له‌ پۆسته‌كانیان دا، ئایا حیزبه‌كان (به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی و گۆڕان) قبووڵی ئه‌كه‌ن!؟

بۆ نموونه‌: پارتیی بیه‌وێت كه‌ مه‌سعود به‌رزانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیستمی حوكم وه‌كو مه‌رجه‌عی خۆیان بهێڵنه‌وه و،‌ نێچیر بخه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ی مه‌سعود به‌رزانی و بیكه‌نه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و، مه‌سروریش بكه‌نه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت!!

ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و گۆڕان ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان دا و متمانه‌یان به‌و ڕێكه‌وتنه‌یان هه‌یه ئیتر بۆ: پێكه‌وه‌ داوای یه‌كێك له‌ جومگه‌كانی وه‌ك (سه‌رۆكی هه‌رێم یا سه‌رۆكی حكومه‌ت) ناكه‌ن!؟

ئه‌و كات هه‌م دووان له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ پۆسته‌ حوكمیه‌كانیان لاده‌چن و ئه‌و یه‌كه‌ په‌ڕپوته‌ی پێی ئه‌وترێت (سیستمی حوكمڕانی كوردستان) له‌ مۆنۆپۆلی (ته‌واو بنه‌ماڵه‌یی) دا كه‌مێك دورئه‌خرێته‌وه‌ و، هه‌م یه‌كێتیی و گۆرانیش قازانجی حیزبیی زیاتر ئه‌كه‌ن.

ئه‌وكات ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌لانی خه‌لك ده‌شزانین كه‌ ئایا یه‌كێتیی و گۆرانیش ئه‌یانه‌وێت دۆخی مووچه‌ی خه‌لك ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ یاخود نا!؟

ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و گۆڕان ئه‌مه‌ نه‌كه‌ن و، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ جیا له‌گه‌ڵ پارتیی ڕێكه‌وێت و، گوێی له‌وه‌ نه‌بێت ته‌واوی جومگه‌ هه‌ستیاره‌كان بكرێنه‌ بنه‌ماڵه‌یی، كه‌وابو یه‌كێتیی و گۆڕانیش دوو مه‌به‌ستیان هه‌یه‌:

A- خۆشیان وه‌كو حیزب هه‌نگاو به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یی ده‌نێن و ئه‌یانه‌وێت له‌ داهاتوو دا نه‌وه‌ی سكرتێركانیان شوێنی سكرتێر بگرێته‌وه‌ (به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی).

B- به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و سیستمی ده‌ستاوده‌سكردنی ده‌سه‌لات و دیموكراسی ده‌خه‌ن.

پرسیاریش بۆ مێژوونووسان و ڕوناكبیران و ته‌واوی كۆمه‌لانی خه‌لك ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان (یه‌كێتیی و گۆڕان) ده‌یانه‌وێت ببنه‌ بنه‌ماڵه‌یی، كه‌ یه‌كێتیی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌ بنه‌ماڵه‌یی و ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماوه‌ كه‌ ببێت، ئیتر بۆ له‌ 1964 ه‌وه‌‌ كوڕی كورد به‌ كوشت ئه‌ده‌ن له‌ ژێر دروشمی (نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی) و، هه‌زاران لاوی كوردیان به‌ ته‌ور و په‌ره‌مێز له‌ ژێر ئه‌و دروشمه‌ فریوده‌ره‌دا له‌ یه‌كتر كوشتووه‌ و، ماڵی خه‌ڵك نه‌ماوه‌ كاولی نه‌كه‌ن به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانیانه‌وه‌.