جەزا ئەحمەد فارس: ئەوانەى لە بەغداد دژى پارتى بوون زۆربەیان لە هەرێم لەگەڵین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فراکسیۆنە کوردیەکان لە بەغداد توانیان تاڕادەیەکى باش یەکگرتوو بن دژى هەیمەنەى سیاِسەتەکانى پارتى لە بەغداد بۆیە بەپێى یاسای بودجەى 2017 هەرێمیان پابەندى بەغداد کرد ئەم هەنگاوەش لە پێناو چارە سەر کردنى کێشەى ئابورى هەرێمى کوردستان نراوە.
بە پێى تێروانینى فراکسۆنەکانى (یەکێتى و گۆران و یەکگرتو و کۆمەڵ) لە پێناو خەڵکى هەرێمى کورستان هەرێمیان بە یاسا پابەندى بەغداد کرد ئەمە لە کاتێکدایە پارتى بە هەمووشێوەیەک دژى یاسى بودجەى 2017 ەیەو لە رێگەى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە ڕایگەیاند کە ئەوان پابەند نابن بە یاساى بودجەى 2017 ەوە.
وەستاندنەوە دژى هەیمەنەى پارتى لە بەغداد ئەکرێت بەهەنگاوێکى گرنگ وەسف بکرێت لە بەرئەوەى لە دواى 2003 وە ئەمە یەکەمینجارە کورد بەئاراستەى سیاسەتەکانى پارتى لە بەغداد سیاسەت نەکات .
ئەو ئیرادەى کە لایەنەکانى دەروەى پارتى لە بەغداد هەیانبوو دژ بەم پارتە پێویستە لەناوخۆى هەرێمى کوردستانیش دووبارە بکرێتەوە لە پێناو وەستاندنى هەیمەنى پارتى دیموکراتى کوردستان کە کۆنترۆڵى سەرجەم پایەکانى فەرمانڕەوى کردووە لەم هەرێمە.
یەکێتى و گۆران و کۆمەڵ و یەکگوو لە بەر دەم بەر پرسیاریەتیەکى ئەخلاقى و نەتەوەى مێژوویدان لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان، پێویستە وەک چۆن لە بەغداد هەموان دژى سیاسەتى هەڵەى پارتى وەستانەوە ئاواش لەناوخۆى هەرێمى کوردستان یەکگرتوو بن و پێکەوە کاربکەن لە پێناو ئەوەى ئەم هەرێمە لە ژێر هەژموونى پارتى دیموکراتى کوردستان دەر بهێنرێت.
بەڵام بەداخەوە لە یەکەم کاردانەوەى یەکێتى و یەکگرتوو کۆمەڵ لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان کە تاوەکو ئێستا پیادەى دەسەڵاتى سیاسى دەکەن لەناو حکومەتى هەرێمى کوردستان کە پارتى سەرۆکایەتى دەکات دەردەکەوێت کە ئەگەرى زۆرە ئەوان دژى فراکسیۆنەکانیان لە بەغداد بوەستنەوەو پشتگیرى پارتى بکەن لە پێناو ئەوەى کە نەوت رادەستى بەغداد نەکرێت.
هەرچى بزووتنەوەى گۆڕانە بە ئاشکرا ئەوەى ڕاگەیاندووە کە ئەوان پشتگیرى فراکسیۆنەکەیان دەکەن لە بەغداد و لەگەڵ رادەست کردنى نەوتن بە بەغداد.
لەراستیدا تاوەکو پارتى بەردەوام بێت لە سەر فەرمانرەواى کردن لەهەرێمى کوردستان ئەوە بێگوومان نابێت پێشبینى باش بوونى بارودۆخى هەرێمى کوردستان بکەین.
ئەگەر لایەنە سیاسیەکان بە دووفاقى مامەڵەبکەن لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا ئەوە بێگومان درێژە دەدەن بەسیاسەتەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و شەریک دەبن لە شەر عیەت دان بەو هەموو سوکایەتى و بێ شەرەفیەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانە بەرامبەر خەڵکى ئەم هەرێمە ئەنجامى دەدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت