دکتۆر مەدیحە سۆفی: ئیکۆلۆژی، چەمکێک بۆ دادوەری کۆمەڵایەتی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی/ دکتۆر وشەیەکی لاتینییەو، وابەستە نییە بەگۆرانکاریی لەنێوان نێرو میدا. پەتای تەعریب لەناو کوردا بۆ خاتوان کردوویەتی بە دکتۆرە.. وتاریکورد.

لەبەر ڕوشنایی زانستی نوێ و توێژینەوە یەك لەدوای یەکەکانی بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەت پاش شۆڕشی پیشەسازی و سەرهەڵدانی گەشەی ئابووریەکی قەبە و بەرهەمهێنانی کاڵای جۆراوجۆر لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە، جیهانێك دروست بوو، ڕایەڵی نێوان بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی ناهاوسەنگ کرد، واتە چاوبرسێتی بازرگان و خاوەن فابریك و وەبەرهەمهێنەرەکان، وای کرد کە سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی تاڵان بکەن، بێ ڕەچاوکردنی نەوەی پاشەڕۆژ و بێ ئاوڕدانەوە لە  وێرانکردنی ژینگەی جیهان، لە کۆنفڕانسی ژینگەی نێودەوڵەتیدا کە لە ساڵی 1972 دا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویدا بەسترا، بۆ یەکەم جار دەروازەی  باس بەڕووی داڕمانی ژینگەدا کرایەوە، بۆ یەکەم جار ئەگەری ئەوە هاتە ئاراوە کە هەژاری و نزمی ئاستی وشیاری گەورەترین دوژمنی ژینگە و ژیانن، ئەم هەسارەیە، بە هەموو پێکهاتە و ژێرخان و سەرخانیەوە، هەر موڵکی ئێستای بوونەوەر نیە، بەڵکو بۆ هەتا هەتا سەرچاوەی بژیوی سەرنشینەکەیەتی بە هەموو بوونەوەرەکەیەوە، دەستپێوەگرتنی داهاتەکەی و بەفیڕۆنەدانی و کەمکردنەوەی زیانی وەبەرهەمهێنان، بیرکردنەوەی نوێ و زانستی دەوێ، زانستێك کە عەقڵی مرۆڤ، بۆ دۆزینەوەی وزەی شارراوەی مرۆڤ خۆی ، خۆی پڕ چەك بکات و بوونی مرۆڤ و بەتایبەت ژن لە ڕیزبەندی سەرەوەی مەرجەکانی پاراستنی ژینگە ئەژمار بکات، بژارێك کە بۆ ئەمڕۆ تەنها درزی دزەکردنی هیوایە بەرەو ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی، ژن کە ( گەشەی بەردەوام ) لە لەنگی و ناهاوسەنگی ڕزگار دەکات و کۆی مرۆڤایەتی لە داڕمان ڕزگار دەکات و هاوسەنگی ئیکۆلۆژی ڕادەگرێت.

سامانی سروشتی لە جیهاندا دەکرێت بە سێ بەشەوە، بەشی یەکەم بریتیە لە سامانە سروشتیە هەمیشەییەکان وەکو هەوا و ئاو و خۆر، بەشی دووەم سامانە سروشتیە دوبارەکان، واتە خۆیان خۆیان دوبارە دەکەنەوە وەکو ڕوەك و گیانەوەر ( وەکوماسی و ئاژەڵ و هەموو جۆرە گیانەوەرێك کە زاوزێ بکات)، سێهەمیان بریتیە لە سامانی یەك بارە، واتە ئەوانەی توانای دوبارە دروستبوونەوەیان نیە ( یا لە میانەی ژیانی مرۆڤدا دروست نابنەوە چونکە هەزارەها ساڵی دەوێ بۆ دوبارە پێکهاتن و دروستبوونیان ) وەکو نەوت و خەڵوز و هەموو جۆرەکانی وزە و کانزا و کانەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەوواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــــ ئیکۆلۆژی، چەمکێک بۆ نوێدادوەری کۆمەڵایەتی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت