ڕزگار حەسەن: وازهێنان قوتابی , هۆكار و كاریگه‌ریه‌كانى.

په‌روه‌رده‌و فێركردن ئەرکێکی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌, پله‌ به‌رزى و داخوازییه‌ گه‌شه‌كردووه‌كانى په‌روه‌رده‌یی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ ئامانجه‌ گشتیه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگاوه‌ به‌نده‌ بێ هاوكارى نێوانیان به‌رجه‌سته‌ نابێت, كۆمه‌ڵگاى پێشكه‌وت و كۆمه‌ڵگایه‌كه‌, كه‌ پێشگیرى بكات […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

په‌روه‌رده‌و فێركردن ئەرکێکی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌, پله‌ به‌رزى و داخوازییه‌ گه‌شه‌كردووه‌كانى په‌روه‌رده‌یی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ ئامانجه‌ گشتیه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگاوه‌ به‌نده‌ بێ هاوكارى نێوانیان به‌رجه‌سته‌ نابێت, كۆمه‌ڵگاى پێشكه‌وت و كۆمه‌ڵگایه‌كه‌, كه‌ پێشگیرى بكات له‌ هاتنه‌ كایه‌ی دژایه‌تى و جیاوازى چینایه‌تى و نه‌خوێنده‌وارى و ژن كوژى و گه‌نده‌ڵى, ئه‌م كۆمه‌ڵگا كارى له‌پێشینه‌ى:

یه‌كه‌م/ په‌یوه‌ندى ته‌ندروست و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و دابه‌شكارى له‌سه‌ر شاره‌زایی له‌ كاردا داده‌مه‌زرێنێت.

دووه‌م/ په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانى تردا دروست ده‌كات.

سێیه‌م/ ده‌یه‌وێت ئاستى هۆشیارى په‌روه‌رده‌یی پرۆسه‌یی فێركارى بگه‌یننه‌ به‌رزترین ئاست, له‌كه‌مترین ماوه‌و تێچوونى مادى و مه‌عنه‌وى, تا وه‌كوو ئارامترین كه‌ش و هه‌واى ژیانى ئاسوده‌ بۆ ووڵات مسۆگه‌ر بكه‌ت و تاكو كۆى هاوڵاتیان بێ جیاوازى چێژ له‌ ژیانى كامه‌رانى وپێشكه‌وت و خۆشگوزه‌رانى وه‌ربگرن, به‌ڕاده‌یه‌ك ژیان تامى نه‌مرى بدات, ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاواتى مرۆڤه‌ له‌ بونه‌وه‌ردا. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌كانى مرۆڤایه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌مان زۆر به‌لایه‌وه‌ گرنگ بوو بتوانێ هاوشانى و ڕكه‌به‌ری بكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كاندا, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌وڵى زیادكردنى كۆمه‌ڵگاى په‌روه‌رده‌یی و ناوه‌نده‌ زانستیه‌كان و هاندانه‌ به‌رده‌وامه‌كانى هاونیشتیمانیان بۆ گه‌شه‌ى توانسته‌ زانستیه‌كانیان تا ئاستێكى باش به‌ره‌و پێش چوو, گۆڕینى پرۆگرام, هاندانى مامۆستا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى بڕوانامه‌كانیان كارى باش و هه‌نگاوى گرنگ بون به‌ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌یی, به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى داخه, به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌, ده‌بینین دیارده‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵداوه‌, كه‌ به‌رلێنه‌گرتنى, ده‌بێته‌هۆكارێكى كوشنده‌ و له‌ناوبه‌رى هه‌موو هه‌وڵه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان, كه‌م بونه‌وه‌ى ژماره‌ى قوتابیان كه‌به‌لاى منه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ به‌دوادا چوون و هۆكارى وازهێنان هه‌ر زوو دیارى بكرێت, وه‌له‌وه‌ گرنگتر به‌دووى چاره‌سه‌رو ڕێگرى له‌م دیارده‌یه‌ هیچ كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كه‌ین, هه‌رێم سه‌ره‌تاكانى گه‌نده‌ڵى به‌ناوى قۆناغى ڕزگارى نیشتمانى قبوڵكرد, واتا ڕێگه‌ى به‌ خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش دا به‌شداربن له‌ دامه‌زراندنى حوكمه‌تى هه‌رێمدا, بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌و سزایه‌ك, تادواجار سه‌ر ئه‌نجامى حكومڕانى ئه‌م هه‌رێمه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م حاڵه‌ قه‌یراناوێیه‌, كه‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كانى ئیفلیج كردوه‌, بڕوام وایه‌ گه‌ر په‌روه‌رده‌ مه‌به‌ست دارو به‌ ئامانج بێت, پاشه‌كشه‌ ناكات واتا له‌ ئه‌نجامى پاشه‌كشه‌ى خودى په‌روه‌رده‌, لێكه‌وته‌ى وازهێنان و كه‌مبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى قوتابیان سه‌رى هه‌ڵداوه‌, به‌نمونه‌ ژماره‌ى قوتابیانى پێنج قوتابخانه‌ى ( 1 بۆ 6) بۆ ساڵى 2015-2016 (2702) قوتابی بوه‌, به‌ڵام بۆ ساڵى خوێندنى (2016-2017) كه‌مى كردوه‌ بۆ (2406) قوتابی واتا(296) قوتابى كه‌مى كردوه‌، وه‌ ئه‌م كه‌م كردنه‌ له‌ قوناغه‌كانى 7 بۆ 12 زیاتره‌, به‌نمونه‌ سێ قوتابخانه‌ى (7 بـۆ 9) بۆ ساڵى 2015-2016 (1470) بوه‌ به‌ڵام بۆ ساڵى 2016-2017 (1262) قوتابیه‌ واتا (208) قوتابى كه‌مى كردووه‌, به‌ڕاستى مه‌ترسیداره‌, وه‌ گرنگه‌ هه‌رچى زوه‌ ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به‌دوادا چونى مه‌یدانى بكه‌ن بۆ هۆكارو لێكه‌وته‌كانى, به‌ڵام به‌بڕواى من هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌ ده‌ست دانى مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده‌ ,به‌ هۆى ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه‌.

یه‌كه‌م : به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى فێرخواز
سیفه‌ت و ڕه‌وشتى فێرخواز یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ په‌روه‌رده‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات, دیاریكردنى تواناو لێ هاتوى و تێگه‌یشتن و هه‌ڵچونیان, وه‌پاشان كاركردن له‌سه‌رى به‌ هه‌موو جیاوازیه‌كانیه‌وه‌ تا ده‌بنه‌ فێرخوازێكى په‌روه‌رده‌كراو, به‌ڕه‌چاوكردنى جیاوازى ڕه‌گه‌زى و تێگه‌یشتن و چینایه‌تیان, ده‌توانین ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ هاونیشتمانى پێشكه‌وت و به‌رپرس به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ركه‌كانى, ڕابوردووى به‌دستهێنانى بڕوانامه‌ ساخته‌كان یان به‌پاره‌كانى خراپترین زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ پاشان ڕێگه‌ بۆ كردنه‌وه‌یان تا ببنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و كاربه‌ده‌ست سه‌ر ئه‌نجام ئه‌م بێ به‌هایه‌ به‌رهه‌م دێنى به‌رامبه‌ر به‌ خوێندن, تێنه‌په‌ڕاندنى قۆناغه‌كانى خوێندن به‌ ڕیز به‌ندى واتا دواى ته‌واوكردنى به‌كالۆریۆست, گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى 12 ئاماده‌یی به‌ ناوى قبوڵى بڕوانامه‌ ته‌نها له‌م هه‌رێمه‌ بینراوه‌ ده‌بینرێت كه‌ بێگومان ده‌بێته‌ هۆكارى بێبڕوا بونى خوێندكار به‌رامبه‌ر به‌ خوێندن.

دووه‌م : ئاماده‌یی مامۆستاى ئاماده‌كراو 
هه‌رچه‌نده‌ له‌ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردندا ئامانجى سه‌ره‌كى فێرخوازه‌, به‌لام مامۆستا فاكته‌رى گرنگ و به‌كارى ناو پرۆسه‌كه‌یه‌ , مامۆستاى سه‌ركه‌ت و ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌نى خه‌سڵه‌تى و خاسیه‌ته‌كانى واتا ده‌بێت زیره‌كى و هه‌ڵچونى و كۆمه‌لایه‌تى و جه‌سته‌یى ئاماده‌كراوبێت, فێرخواز كێڵگه‌و تاقیگاى تاقیكردنه‌وه‌ى توانسته‌كانى مامۆستایه‌, ئه‌وه‌ ده‌توانێت هێنده‌ كاریگه‌ربێت فێرخواز پێبگه‌یه‌نێت یان پرۆسه‌كه‌ى لا به‌ به‌هاو به‌گرنگ نیشان بدات, به‌ ئاماده‌نه‌بونى مامۆستا بۆ زیاتر 75 ڕۆژ, ده‌بێت چۆنه‌ شیكارى بۆ كات و په‌یوه‌ندى نێوان كات و پرۆگرام بكات, واتا لێره‌وه‌ فێرخواز تێده‌كات كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى پێده‌لێن 45 ده‌قیقه‌ وانه‌یه‌ك بۆ شاره‌زا بون لاى بێ به‌ها ده‌بێت, وه‌پاشان له‌ ڕوى ده‌رونیه‌وه‌ مامۆستایه‌كى ناچارو نائاماده‌كراو به‌هۆى كاریگه‌رى دۆخه‌ درایه‌كه‌ ئاماده‌یه‌.

سێ یه‌م: خاسێت و سروشتى قوتابخانه‌
سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى فێركردن په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌لوپه‌ل و تاقیگاو كتێبخانه‌و ئامراز و كه‌ره‌سته‌كانى فێركردن, قوتابخانه‌ ئاماده‌ییه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كردنى لایه‌نه‌كانى پێگه‌یاندنى فێرخواز له‌م لایه‌نانه‌ى خواره‌وه‌.
1- پێگه‌یاندنى هۆشمه‌ندى به‌ ئاماده‌یی فێرخواز له‌ وانه‌ى زانستى و سروشت و وانه‌بێژێكى شاره‌زا و ده‌رون ناسى سه‌ركه‌وتوو بۆ گه‌شه‌پێدانى هۆشیارى.
2- پێگه‌یاندنى جه‌سه‌دى هیچ ناكرێت قوتابخانه‌ هۆكارى فه‌رامۆشكردنى وانه‌ جه‌سه‌دیه‌كان بێت, واتا وانه‌كانى وه‌رزش و به‌شداریه‌ جه‌سه‌دیه‌كان, قوتابخانه‌ ده‌توانێت منداڵێكى ته‌ندروست و ئاماده‌بوو, ئاماده‌ بكات.
3- چاكسازى ڕه‌وشتى, قوتابخانه‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌دوادا چون و لێنه‌گه‌ڕان له‌ هه‌موو ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ى قوتابى له‌ خێزان و كۆمه‌ڵگا وه‌رى ده‌گرێت تا به‌ شێوه‌ زانستیه‌ دروسته‌كه‌ فێریان بكات.
4- قوتابخانه‌ شوینگاى دۆزینه‌وه‌ى توانسته‌كانى قوتابیه‌ واتا له‌ قوتابخانه‌ قوتابیى فێركراوه‌, ده‌ست به‌ تاڵ و به‌ تاڵ نیه‌, به‌رده‌وام به‌ ئه‌رك قوتابى له‌ ده‌ستبه‌تاڵى ڕزگار ده‌كات, سه‌ر ئه‌نجامیش فێركراوه‌ به‌ شاره‌زایی پیشه‌یه‌ك.

چواره‌م :پرۆگرام خوێندن
پرۆگرامه‌كانى خوێندن كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕوانگه‌ى فێرخواز واتا به‌ تێپه‌ڕاندنى قۆناغێكى خوێندن ته‌نها نمره‌كان به‌رهه‌مى نیه‌, وانه‌كانى زمان یان زانسته‌كان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ نمره‌ییه‌كان نا پێورێت, به‌ڵكو به‌ گفتوو گۆى ناو پۆڵ یان بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ بینین و گفتوگۆكردن یان بردنه‌ تاقیگه‌و وه‌رشه‌كان, تا خودى خۆى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فێربونى زمانه‌ فێربوه‌كان یا پیشه‌ فێركراو بكه‌ت, كه‌ بێگومان هه‌موو ئه‌م كارانه‌ نا ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى قوتابخانه‌, كێبڕكێی نمره‌كان تا كۆلیژه‌ به‌رزه‌كان وه‌ریگرێت فێرخواز توشى بێ مه‌له‌ل ده‌كات, ته‌واوكردنى زانكۆ خوێندنى هه‌موو پرۆگرامه‌كانى خوێندن, سه‌ر ئه‌نجام به‌ده‌ستهێنانى كارێكى لێ به‌رهه‌م نه‌یه‌ت, سه‌رئه‌نجامێكى خراپتر چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
ئامانج و مه‌به‌ست ده‌لاله‌ت له‌ سه‌ر دواین به‌شى تێكۆشانێك ئه‌كات كه‌ له‌ نێو پلانى هۆشدایه‌, مرۆڤ ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێگه‌ى ده‌رك كردن و دیتنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ڕاستیه‌كان, هه‌ڵبژاردنى ڕاستیه‌كان پێویستى به‌ هه‌وڵ و ڕێنیشاندان هه‌یه‌, تێكۆشان له‌گه‌ڵ ئامانج له‌ ڕووى هۆشه‌وه‌ به‌ ئامانج ده‌گات, ئامانج یان مه‌به‌ست وا ده‌خوازێت كه‌ مرۆڤ بخاته‌ هه‌وڵ و پێشبینى چه‌ندین ئه‌نجامى جۆراو جۆره‌وه‌, به‌یارمه‌تى شاره‌زه‌یان و په‌روه‌رده‌كاران, هه‌وڵ بدرێت بۆ ڕێگریكردن له‌ لادانه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان, ئه‌م ئه‌ركه‌ ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى نیشتمانى و مرۆڤایه‌تی, چاوپۆشى و زیاده‌ ڕه‌وی بۆ سه‌ر ماڵ و دارایی ده‌وڵه‌ت, ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌ هه‌ده‌ردان و كورت هێنانى بودجه‌ى سالێك ده‌بێت, له‌ ڕێگاى گۆڕانكارى و چاكسازى, ده‌توانین به‌ ساڵێكى خۆش ژیان قه‌ره‌بووى كه‌ینه‌وه‌, به‌ڵام هه‌ڵهاتن و دوركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌وه‌كانمان له‌ خوێندنگا, به‌ چى قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌, به‌ هیوام هه‌رچى زوه‌ چاكسازى زو و به‌ په‌رۆش بكرێت واتا به‌ خواچونه‌وه‌و لێبڕان هه‌ر چۆن كارى له‌ پێشینه‌ى په‌روه‌رده‌ كاران بوه‌ هه‌ر واش به‌ ئه‌ركى خۆمان هه‌ڵسین, واز بێنین له‌ ده‌سته‌واژه‌ى چه‌ند وه‌رگرین هێنده‌ش ده‌به‌خشین, به‌ڕاستى ئه‌وه‌ ڕه‌وشتى زانستخوازان نیه‌.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ڕزگار شێخ حەسەن

ئەرشیڤی بەڕێز: ڕزگار شێخ حەسەن