بەختیار شارەزوری: 2017 چی دەگوزەرێ؟

بۆ ئەوەی بتوانیت ئارستەی گۆڕانکارییەکان بدۆزیتەوە، ئەوا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هەر وڵاتێک و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکرێت، وە ئەو ڕوداوانەی ئێستە هەیە و لە ساڵی نوێدا ئەگەری چی […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بۆ ئەوەی بتوانیت ئارستەی گۆڕانکارییەکان بدۆزیتەوە، ئەوا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هەر وڵاتێک و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکرێت، وە ئەو ڕوداوانەی ئێستە هەیە و لە ساڵی نوێدا ئەگەری چی گۆڕانکاریەکی تر هەیە، ئەڵبەت هەر وڵات و هەر هاوپەیمانیەک لە چواچێوەی بەرژەوەندی تاک وڵات و بەرژەوەندی کۆ وڵاتان کار دەکات، بەریەککەوتنەکانیش لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هەمە لایەنەوە کاری پێ دەکرێت، ئەگەر وامان کرد لە ڕونگەی بەرژەوەندیەوە بیخوێنینەوە، ئەوە دەتوانیت تا ئاستێک یان 60٪ ی ڕوداوەکان ببینین، وە هەر کەسەو بەپێ ی دیاریکردنی ئاراستەی بەرژەوەندیەکان لە ڕوویەکەوە دەیبینێت، ئەوەی دەکرێت پێشبینی بکرێت ئەم خاڵانەن:
1- ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ هێز دەکات و دەیەوێت هەمو هێزەکان لە چوارچێوەی ئەو بازنەی بۆی کێشاوە کۆبکاتەوە لە بەرژەوەندی خۆی و هاوپەیمانەکانی بیجوڵێنێت، بەبێ ئەمریکا هەربڕیارێک لەسەر گۆڕانکاریەکان مەحاڵە، لە ئێستادا لەسەر سوریا خاڵی هاوبەش هەیە لە نێوان بەرەی ئەمریکا و بەرەی ڕوسیدا، وە خاڵی ناکۆکیش هەیە هەردوکیان لە ململانێدان بۆ بەدەستهێنانی زۆرتیرن قازانج .
2- لەسەر ئاستی سوریا، کە دەکرێت لقی هەمو ناکۆکیەکان لەسەر جەستەی سوریا ببینرێت، لەسەر خاڵە سەرکیەکان کۆک دەبن چونکە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بەریەککەوتنە سەرتاییەکان بەردەوامی دەبێت ئەویش بۆ بەدەست هێنانی کارتی زیاترە لە هەدو سەربازگەکە بۆ ئەوەی کە چونە سەر مێزی گفتوگۆ هەر هەر یەکەیان کارتی زیاتری پێ بێت.
3- تورکیا کە دەچێتە سەر سفرەی لاڤرۆڤ ئەوا داعشیش دەبێتە کارتری دەستی ئەم بەرەیە، لە بەرامبەردا ئەمریکا دەست دەخاتە ناوخۆی تورکیا بە گۆڕینی دەسەڵاتی تورکیا لەڕێ ی کارتی گولەنیەکانەوە .
4- داعش دەمێنێت و تەنها لە 2017 دا لە عیراقدا وەک هێزێکی دیار نامێنێت، لە عێراقدا لە هێزێکی دیارەوە دەگۆڕێت بۆ هێزێکی نادیار، لەبەر ئەوەی تورکیا بەشدار پێ دەکەن لە چوار چێوەی ئەو ڕێککەوتنە 3 قۆڵیەی ( ڕوسیا + تورکیا + عێراق ) داعش وەک کارتی دەستی تورکی لە سوریا دەمێنێتەوە بەڵام بەپێی بەرژەوەندیەکانی تورکیا بچوک دەبێتەوە تا ئاستی بون بە نادیار.
5- سەربازگەی ڕوسی لە ڕێگەی هێزە درێژکراوەکانیەوە کۆنتڕڵی دەریای سپی دەکەن.
6- لە عێراقدا سەنتڕاڵ بەهێز دەکەن و هەمو هێزکان ناچار دەکەن پەیوەست بن بە دەسەڵاتی ناوەندی شیعەی درێژکراوەی ئێرانەوە.
7- کەرکوک دەبێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ، تا ئەو کاتەی کورد ڕازی دەبێت بە داواکاریەکانی ناوەند، داعش لە حەویجە دەهێڵنەوە وەک کارت بەرامبەر کورد.
8- پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی تۆختر دەکەنەوە دوای ڕێککەوتنی تورکیا و ئێران و ڕوسیا و هەمو هێزەکان ناچار دەکەن بچنە سەر ئەو خەتە.
9- کارتەکان پەیوەندیان زیاتر پێکەوە توند تر دەبێت، ئێران کە من ناوم ناوە ئەختەبوتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کارتەکانی زیاتر دەبێت و پەیوەندی نێوان کارتەکانی زیاتر دەکات ( کارتەکانی عێراق ، لوبنان، بەحرەین ، یەمەن ، سوریا، ئەفغانستان ، فەلەستین و… هتد).
10- ولاتانی خلیج ناچار دەبن بە ڕیککەوتن لەگەڵ ڕوسیا .
11- نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە وەک کارتی شەڕ دژی چین.
12- بۆ کوردانی باکور لە 2017 دا لە ترسی دوبارەنەبونەوەی ئەزمنی عێراق، تورکیا لاواز تر بێت ئەگەری فشاریی توند تر دەبێت لەسەر کوردەکان.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
بەختیار شارەزوری

ئەرشیڤی بەڕێز: بەختیار شارەزوری