زه‌به‌نگ به‌هادین: مردنى حیزب و زیندوكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

به‌ چاوپیاخشاندنێ به‌ پێگه‌ ئه‌لیكترونى و كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كاندا ئه‌وه‌ى ده‌یبینین سه‌رمان سور ده‌مێنێ لێى , روخسارێكى پر له‌ ویژدان بوون , سیمایه‌كى پر له‌ روشنبیریه‌ت و ئاڵ و واڵا به‌ فه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه‌ت . هه‌ڵبه‌ته‌ كۆمه‌ڵێك كارگه‌ر هه‌ن وایان له‌ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا كردووه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌دا برۆن : …

یه‌كه‌م: ئه‌و دۆخه‌ سیاسى یه‌ ئاڵۆزه‌ى كه‌ حیزبه‌كان خه‌ڵكیان تێفرێداوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌موو جومگه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگایان به‌ستۆته‌وه‌ به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ هه‌موو بابه‌ت و لایه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵگاى به‌ حیزبى كردوو هه‌ر له‌ خوێندنگا و زانكۆ و وه‌رزش و ته‌ندروستى و ئاسیش و به‌گرى و هه‌موو لا یه‌نه‌كانى تریش به‌ حیزبى كراون به‌ جۆریك واى لێهاتووه‌ سه‌رجه‌م تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا بوون به‌ سیاسى به‌ لایه‌نگرى بوونى حیزبێ: ته‌نانه‌ت به‌ بێ ویستى خۆشیان به‌ حیبى كراون ته‌نانه‌ت واى لێهاتووه‌ كابانى ماڵه‌كان شیكارى سیاسى ده‌كه‌ن و به‌ به‌رده‌وامى به‌ دوادا چوون بۆ كایه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن , خوێندكارو مامۆستاكان هێنده‌ى خه‌ریكى بابه‌تى حیزبى و سیاسن نیو هێنده‌ خه‌ریكى خوێندن و زانست نین كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ سه‌ره‌كى یه‌كه‌ى حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ واى له‌ كۆمه‌ڵگا كردووه‌ به‌و ئارسته‌ هه‌ڵه‌یه‌ى بردووه‌ .
دووهه‌م: ئه‌و سه‌رلێشیواى یه‌ى كه‌ توشى كۆمه‌ڵگا بووه‌ له‌ جیاكردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى ژیان و ئامانجه‌كانى , له‌ جیاكردنه‌وه‌ى ئایا ئه‌م پێگه‌ى چى یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا و به‌روه‌ چ ئامانجێك هه‌نگاو بنێ , ئه‌بینى هه‌میشه‌ وونبونێك هه‌یه‌ له‌ناو تاك به‌ تاكدا و هه‌میشه‌ به‌ دوا گه‌رانێكى هه‌ڵه‌ش هه‌یه‌ , هه‌ڵبه‌ته‌ خۆى له‌ كۆمه‌ڵگا تێكه‌ڵه‌كان به‌ ئاین و عیلمانیه‌ت ئه‌مجۆره‌ سه‌رلێشێواى یه‌ زیاتر به‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و بیره‌ جیاوازانه‌ى كه‌ بنه‌مایه‌كى زانستیان نه‌بووه‌ كاتێك تێكه‌ڵ به‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ بوون هه‌موو گۆرانكارى یه‌ ده‌ره‌كى و ناوخۆیه‌كانیش به‌ هه‌نگاوى زانستى پێمان نه‌گه‌یشتوون و به‌ ئاراسته‌ى خۆیان كاریان له‌ تاكه‌كان نه‌كردووه‌ بگره‌ هه‌موو بوونه‌ تازه‌كانى ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌ شێوه‌ى بازدان پێمان گه‌یشتووه‌ ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ هه‌میشه‌ پچران ئه‌بینرێت له‌ هه‌موو ئه‌نجامه‌كانى بۆ تاكه‌كان , ئه‌مه‌ش به‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى پێشوو یه‌كێكه‌ له‌ شكسته‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك به‌ دواى یه‌كه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ نه‌یتوانى وه‌ به‌ زانستكردنى كۆمه‌ڵگا بكاته‌ بنه‌ماى كاره‌كانى تا كۆمه‌ڵگایه‌كى به‌ بنه‌ما زانستى و به‌ هه‌نگاوى دروست كۆمه‌ڵگا دروست بكات . ئه‌و كات تاك پێگه‌ى خۆى و جێگه‌ى خۆى به‌ ئاسانى ئه‌دۆزیه‌وه‌و توشى به‌دگومانى وونبوون نه‌بوو به‌ ئاسانى .
سێهه‌م: چاولێكه‌رى له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌ كارێكى وایكردووه‌ هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌ و سیفه‌تێك كه‌ تاك لێره‌ وه‌ریده‌گرێت به‌شێكى له‌ لاسایى و چاولێكه‌رى یه‌ , به‌ واتا ئه‌مه‌ وه‌ك كارلێكێكى زه‌مه‌نى نه‌بووه‌ یان پێویستى ئانى و كاتى نى یه‌ كه‌ واى له‌و تاكه‌ كردووه‌ به‌و رێگایه‌دا گوزه‌ر بكات .بۆ نه‌گبه‌نتى ئه‌م لاسایى ه‌ش به‌ راسته‌یه‌كى باشدا نه‌رۆێشتوه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ڵكو ئه‌ویش به‌ شێواوى به‌ دوگماى خرایه‌ ناومانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌شیان به‌رپرسیارى یه‌كه‌م له‌ شێواندنى لاسایى كردنه‌وه‌ى باشه‌كان بۆ لاسایى تێكده‌ر و بێ زانست بۆ لاسایى یه‌كى كاتى و بێسوود هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ چونكه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌یتوانى جۆریك لاسایى له‌ به‌ره‌و پێشچونێكى زانستى و شارستانى دروست بكات له‌ ناو كۆمه‌ڵگا . به‌ نموونه‌ له‌ كرینى سه‌یاره‌ى گرانبه‌هاو دروست كردنى فیلاو ناو ماڵى قه‌به‌ى بێ سوود و هه‌زاره‌ها بابه‌تى تر كه‌ بازرگان و سیاسى یه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ به‌ ته‌نها له‌ پێناوى پركردنى گیرفنى خۆیان هه‌موو ئاراسته‌ زانستى یه‌ شارستانى یه‌كانى تاكه‌كانیان گۆرى بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى كاتى بێسوودى بێ بونیاد .
به‌ چاو پیاخشاندنه‌كه‌ماندا ئه‌بینین هه‌موو تاكه‌كان له‌ نوسینه‌كانیان دا مرۆڤ دۆستن هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و نوسینانه‌ بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تۆره‌ ئه‌لكترۆنى و كۆمه‌لایه‌تى یه‌كان كه‌ باس له‌ مافى تاك و ویژدان و مرۆڤایه‌تى ده‌كات . سه‌یرى سیاسى یه‌كانى وڵات بكه‌ كاتێك له‌سه‌ر شاشه‌كان قسه‌ ئه‌كه‌ن وا خۆیان ده‌ره‌خه‌ن كه‌ ئه‌مانن فریاد ره‌سى تۆ ئه‌مانن كه‌ پارێزگارى له‌ مافى مرۆڤ و مرۆڤ بوون ده‌كه‌ن تا وات لێدكه‌ن بروات به‌ خۆشت نامێنێ له‌م دوو رووى و له‌م هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێـت ئێمه‌ هه‌لوێسته‌یه‌ك بكه‌ین , كۆمه‌ڵگایه‌ك تاكه‌كانى و سیاسى یه‌كانى و حیزبه‌كانى گه‌ر ئه‌مه‌ ووتار و قسه‌و نوسینه‌كانیان بێت كه‌ هه‌مووى باسى مافى تاك و به‌ شارستانى بوونى كۆمه‌ڵگه‌و به‌ دروست بوونى وڵات ده‌كه‌ن ئه‌ى بۆ ئێستا ئه‌مه‌ حاڵمانه‌ به‌ جۆرێك كه‌وتوین كه‌س برواى به‌ویتر نى یه‌ ئه‌مه‌ش به‌ بۆچوونى من ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ پارچه‌ پارچه‌ بوونه‌ى كه‌ حیزبه‌كان دروستیان كرد به‌و هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ درۆیانه‌ بوو كه‌ به‌ خه‌ڵكه‌كه‌یان داو سه‌ره‌نجام تاكه‌كانیشیان فیرێ درۆ كرد ئه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ تاك بێوه‌ێت پارێزگارى له‌ مرۆڤ بوونى خۆى بكات تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌ كه‌ سه‌رنجام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ ته‌نها رووكه‌شێكى بێ بنه‌ماى زانستى یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ناوه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ درۆكانى سیاسى یه‌كانه‌ و راستى له‌ هیچ ووتارێكى حیزب و سیاسى و ده‌سه‌ڵات به‌ دیناكرێـت , بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ده‌بینیت هه‌رچى به‌ فه‌لسه‌فه‌ بوونى نوسینه‌كان و هه‌رچى به‌ مرۆڤ بوونى ده‌قه‌كانه‌ سوودى نى یه‌ بۆ سه‌ر له‌ نوێ زیندوو كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ هه‌موو ئاسته‌كان دا زیاتر به‌ره‌و دوا ئه‌چین تا سه‌رنجام ئه‌گه‌ینه‌ رێگه‌یه‌ك ئیتر ئه‌بێت ده‌ست له‌ مرۆڤ بوونى كۆمه‌ڵگه‌ بشۆرێت چونكه‌ كاتێك مرۆڤ ئه‌گاته‌ ئه‌و بروایه‌ى كه‌ ئه‌وو تۆزه‌ مرۆڤایه‌ته‌ى یه‌شتى تێدا ماوه‌ له‌ شوێنێكى ئه‌لیكترۆنى ده‌رى ئه‌برێت ئه‌ویش سوودى نى یه‌ ئیتر ئه‌گاته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ ده‌رگا قفڵ كردن له‌ عه‌قڵ و بیر كردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ى ده‌گراى پاره‌و به‌ فریوبردنى تاكه‌كان و لیكچون له‌گه‌ڵ سیاسى یه‌ گیرفان پره‌كان ئه‌بێته‌ ئامانجى ئه‌و ئیتر كۆمه‌ڵگا به‌رو مردن هه‌نگاو ده‌نێت , بۆیه‌ ئه‌بێت كار بو به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا بكرێت له‌ رێگه‌ى كوشتنى حیزبه‌و و به‌ شارستانى بوونى كۆمه‌ڵگاو تاكه‌كانى له‌ ریگا جیا جیاكانى تێگه‌یشتن و فێربوون به‌ زانستى بوون بۆ تاكه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ .