شاخەوان سەنگاوى: گۆڕان و کاریگەری سیاسى لە گۆڕەپانى کوردستاندا.

کوردستان لە پێش بەروارى 25/7/2009 بە چەشنێ بوو کە هەوڵدان بۆ ڕەخنگرتن و قسەکردن لە سەر پارتە سیاسیەکانى کوردستان و ئاراستەکردنیان بەرەو چاکسازى لە بوارەکانى ئابورى و سیاسى و سەربازى […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کوردستان لە پێش بەروارى 25/7/2009 بە چەشنێ بوو کە هەوڵدان بۆ ڕەخنگرتن و قسەکردن لە سەر پارتە سیاسیەکانى کوردستان و ئاراستەکردنیان بەرەو چاکسازى لە بوارەکانى ئابورى و سیاسى و سەربازى و ئیداریدا قەتیس مابوو لە چوارچێوەى چەند وتارێک کە هەندێ جار بەشێوەیەکى ترس ئامێزانە لە پاکتاوکردنى گیانى نوسەرەکانی لە پەرەى کۆتایەکانى رۆژنامە و گۆڤارەکانى ئەو دەمەدا بلاودەکرایەوە.
بەڵام کاتێک گۆڕان هاتە نێو خەباتى سیاسى باشورەوە هەر لە سەرەتاوە ئەو تەوقى بێدەنگیەى کە چارەکە سەدەیەک بوو هەردوو پارتى دەسلاتدار لە ژێر ناوى نەتەوەى مێگەل پەروەردەیان دەکرد. ورد و خاشکرد و وە تاکى کوردى فێرى ئەوە کرد کە بتوانێ بە دەنگێکى بڵند قسە لە سەر چاکسازى وگۆڕانکارى و گەڕانەوەى مافە کەلەپچەکراوەکان بکا کە ئەمە باشترین سەرتا بوو. چونکە گۆڕان لە دەمێکدا هاتە نێو خەباتى سیاسیوە کە کوردستان لە کەنارى داڕمانى سیاسى و ئیدارى و ئەخلاقیدابوو ئەویش بەر ئەنجامى ئەو جۆرە لە ئیدارەدانەبوو کە لە لایەن کەسە پلە باڵاکانى هەر دوو پارتەوە پەیڕەو دەکرا لە کۆى جومگەکانى حکومەتدار ئەم هەرێمەدا . هەر بۆیە چەمکى چاکسازى و ڕیفرۆم بوو بە ناسنامەیەک بۆ گۆڕان.. وە گۆڕانیش باش دەیزانى کە خواستى کۆمەڵگاى کوردى بە شێوەیەکى ئانى بریتیە لە چاکسازى و ڕیفرۆم لە سەرجەم سێکتەرەکاندا وە ئەم چاکسازیانەش نایەتە دى ئەگەر لە پارتەکانەوە دەست پێنەکات، چونکە پارتەکان ( حزب) باشترین وەسیلەیە بۆ ڕیفرۆم و چاکسازى، چونکە ترسان لە چاکسازى ترسانە لە پێشکەوتن و لە دەستدانى کورسیەکان. هێشتنەوەى کوردستانە لە نێو بازنەى ئەقلیەتێکى پاوەنخوازى جەمسەر بەندى. هەر ئەمش بوە پاڵنەرێک کە وا لە گۆڕان بکا بە پێشکەشکردنى پرۆژەى درێژ مەودا بە پەرلەمان، هەنگاوى کردەى بنێت بۆ ڕیفرۆم و چاکسازى لە سێکتەرەکانى ئیدارى و دارایى و سەربازى هەرێمى کوردستاندا، والا کردنى ئەو دەرگا چاکسازیەى کە پارتەکان خۆیان چارکە سەدەیەک لە سەر خۆیان کوڵمیان کردبوو چونکە پارتەکانیش پێویستیان بە چاکسازى ریشەیى هەبوو لە بەر ئەوەیە هەرچەندە پارت لە کۆمەڵگاکەیدا کارابێت لە پەروەردەکردنى کادر. دروستکردنى هاولاتیەکى وشیار بڵاوکردنەوەى ڕۆشنبیرى سیاسى لە پیادەکردنى بنەما سەرەکیەکانى دیموکراسى هێندە زوتر و زیاتر دەتوانین کەرەستەى ریفرۆم و چاکسایەکى هەمەلایەنە لە کۆمەڵگاکەدا بنیات بنرێت چونکە حزب هەوێنى دروست بوونى هەیکەلى حکومەتداریە.
کاتێک گۆڕان وەکو پارتێک سەرەتاى هەنگاوەکانى بە ئاراستەى چاکسازیى هەڵدەهێنا، لە پریاسکەکەشیدا خاوەنى ستراتیژیەکى دیارى کراوبوو. وەڵامى ئەو پرسیارانەش ئامادەگى هەبوو کە گوێى ئێمە پێى رانەهاتبوو، چاکسازى بۆ ؟ ئامانج لە چاکسازى چین؟ کەرەستەکانى چاکسازى چین. چاکسازى لە کوێ و چى پلە و پۆستێکى هەرێمى کوردستاندا بکەین؟
ئەویش لە ڕێگایى هەوڵدان بۆ بنیاتنانى زەمینەیەکى لە بار بۆ دەستەبەرکردنى ئاسایشى نەتەوەیى کە خۆیى دەبینێتەوە لە:

یەکەم : ئاسایشى سەربازى:
یەکێکە لەو مەسەلە هەرە ستراتیژیە گرنگەکان بۆ هەرێمى کوردستان ئەویش بە هۆى هەڵکەوتەى جوگرافیەکەی و زۆر و زەوەندى ئەو رێکەوتنانەى کە بۆ پاکتاو کردنى کورد کراوە بە ڕابەرایەتى دۆستەکانى ئەمڕۆمان لە ناوچەکەدا ئەویش خۆیى دەبینێتەوە لە.
• بنیاتنانى یەکە جۆراو جۆرەکانى سلکى سەربازى بە بەرزترین ستانداردە سەربازیە جیهانیەکان و هەنگاو نانە بۆ بەنیشتمان کردنى و پێگەیاندنى هێزە چەکدارەکان و دەرهێنانى لە ژێرچنگى پارت و تاکەکانى پارتەکان تا هێزەکانى پێشمەرگە ببن بە خاوەنى ئیرادەیەکى سەربەخۆ. کە بەشێوەیەکى کردەى لە لایەن سەرکردە سەربازیەکانى خۆیانەوە دەردەچوێنرێت، وە هیچ کەس و لایەنێک بۆیى نەبێت ئاراستەیان بکات بۆ بەرژەوەندى تاسکى تاک و حزبگەرایەتى تا کوردستان بەدووربگیرێت لە دووبارە هەڵگیرسانەوەى شەڕى ناوخۆ، سڕینەوەى سنورەکانى زۆنى سەوز و زەرد.
• جێبەجێکردنى سستەمى سەربازى چ بەشێوازى تجنید یاخود بە شێوازى خۆبەخشى.
• جۆراو جۆرى چەک و سەرچاوەکانى دابینکردنى چەک بۆ هێزەکانى پێشمەرگە بەبێ بوونى ئینتماى حزبگەرایەتى و … هتد .

دووەم : ئاسایشى ئابوورى:
روون و ئاشکرایە ئابوورى شادەمارى سەرەکى کۆمەڵگایە بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئابوورى کە ئەویش بە شێوەیەکى سەرەکى دەبێت پەیڕەوى ئەم بابەتانە بکرێت.
• پلاندانانى ئابوورى بە شێوەیەکى ئەکادیمى بەهەرسێ ئاستى ( کورت مەودا ، مام ناوەند ، درێژ مەودا)
• سوود وەرگرتن لە داهات و سامان و سەروەتى سەر زەویى و ژێر زەوى بە شێوەیەکى ئەکادیمى و بایەخدان بە داهاتى تاک، چونکە ئەمە بناغەیە بۆ داهاتى نەتەوەیى، کە ئەمیش خۆیى دەبینێتەوە لە فرە سەرچاوەکردنى بووجەى گشتى هەرێم هەوڵدان بۆ بنەبڕکردنى کورتهێنان لە بووجەى گشتیدا.

سێیەم: ئاسایشى کارگێر و ئیداریى
بنەماکانى ئاسایشى کارگێر و ئیدارى
• لە رێگاى هەوڵدان بۆ نوسینەوەى دەستورێکى تایبەت کە خاوەندارێتیەکەى بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، مەرجێ کۆکەرەوەى سەرجەم پێکهاتەکانى ئەم هەرێمەبێت.
• دەزگاکانى دادوەرى بە شێوەیەکى بێ لایەن کارەکانى خۆى ڕاپەرێنێ، خۆ بەدورگرتن لە بەکارهێنانى مەتاتیەت لە یاساکاندا.
• دەزگاکانى چاودێرى بە سەرجەم پێهاتەکانیانەوە کار بکات لە سەر چاودێریى کردنى ئداى ئیدارى و دارایى لە کۆى جومگەکانى حکومڕانى دا.
• زەمینەسازى بکرێت بۆ پرۆسەکانى هەڵبژاردن بۆ پۆستە شایستە بووەکان لە کات و جێگاى خۆیدا بە مەبەستى ڕێگرى کردن لە خواستى پاوەن خوازى بۆ دەستلات. ئەمەش کاتێک دەبێت لە ژێر سەروەر بوونى هەیمەنەى یاسادابێت بەنموونەش:
لە 23 ى حوزیراندا کاتێک پەرلەمان مەبەستى بوو بە رێکارە یاسایەکەى یاساى سەرۆکایەتى هەرێم هەموار بکاتەوە بەبێ هەڵوێستە کردن و لە بەرچاو گرتنى بەرژەوەندى تەسکى حزبگەرایەتى، تا دەستەبەرێکیش بکات بۆ کردنەوەى دەلاقە داخراوەکان لە سەر نووسینەوەى ڕەشنووسى دەستورى هەرێم و گەڕانەوەى هەیمەنەت بۆ دامەزراوەکانى تەشریعى و یاسادانان و تەنفیزى ئا لەم ساتەوەختە بەدواوە لە ژێر فشارى هەندێک لە حزبەکان ئەم ئیرادە لە پەرلەمان سەندرایەوە و بە جۆرێکیش سەندرایەوە کە کار گەیشتە ئەو رادەیەى کە لە 12 تشرینى یەکەم ڕێگا بە سەرۆکى پەرلەمان نەدرا نەک بچێتە بیناى پەرلەمانەوە بەڵکو شەقامێکى پایتەختیشەوە.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شاخەوان سەنگاوی

ئەرشیڤی بەڕێز: شاخەوان سەنگاوی