ئامانج کەریم: کێ ناچێت بۆ دەنگ دان؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوای ئەم چەند ساڵەی ڕابردو کە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کەوتنە بەر لێشاوی قەیرانی سیاسی و، قەیرانی سیاسیش دۆخی نا هەمواری ئابوری خولقاند و. حیزبە کوردستانیەکان بەتایبەت پارتی، لەژێر دەمامکی کوردایەتی و دروست کردنی دەوڵەتی کوردیدام بۆ درێژەدان بە حوکمی ناڕەوای بنەماڵەی بارزانی و مانەوەیان لە کورسی دەسەڵاتدا بۆ ئاچوغکردن و دیزە بەدەرخۆنەکردنی سەروەت و سامانی نیشتیمان لەژێر زەبری قەڵەمڕۆی حوکمڕانی و پەرژینی هێزی چەکدار بە پەکخستنی پەڕلەمان ئینتیمای تاکی کوردیان لاواز کرد، بە پڕۆسەی دیموکراتی و بەتایبەت تر لە سنوری قەڵەمڕەوی یەکێتیدا و دەرچونی کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگای سلێمانی و هێنانی ڕێژەیەکی بەرچاو دەنگ و متمانەی جەماوەر بە لیستەکەو بە کاندیدەکەی کە دکتۆر (هەڤاڵ ئەبو بکر ) بو. وە بە حوکمی چەق بەستویی سیاسی و پێداگری یەکێتی و نەدانی پارێزگاری سلێمانی بە کەسی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن و پاش سازانی سیاسی و ڕێکەوتن لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا بە دوساڵ بە دوساڵ و دواتر بە بڕو بیانوی بۆشای یاسای و کێشەی کورسی سەرۆکایەتی هەرێم کەلەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە ماوە بەسەرچو ناوزەند دەکرێت، کە دەبو پارێزگاری سلیمانی لە دوای تێپەڕ بونی دووساڵی یەکێتی فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ دەربکرێت و بزوتنەوەی گۆڕانیش سەرۆکی ماوە بەسەرچوی هەرێمی کوردستان کە مسعود بەرزانییە و لەهەمان کاتدا سەرۆکی پارتیشە بە سەرۆکی هەرێمی نازانێت.
دوبارە لەو نێوەندەدا مافی کاندیدەکەی بزوتنەوەی گۆڕان کە دەرچوی یەکەمی پارێزگای سلێمانی بو بۆ جاری دووهەم مافخوراو کراو نەکرایە پارێزگار لەم دیدانەوە خەڵکانێکی زۆر کە دەتوانم بڵێم بەڕێژەی دەنگەکانی پارێزگارە دەرچوەکەی هەڵبژێردراوی سلیمانی کە نەکرایە پارێزگار لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و بنەماکانی دیموکراتی و ئاڵو گۆڕکردن و دەستاودەست کردنی ئاشتیانەی دەسەڵات مەئیوس و نا ئومێد بون و تۆراون لە هەڵبژاردنی ئایندە لای هەموان ڕوونە دابەزینی ڕێژەی دەنگدەر و بەشداری نەکردن هەمیشە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە خۆسەپێن و دیکتاتۆرەکانە و بە بەژداری نەکردنی خەڵکانی سادە و دەنگە خۆڵەمێشیەکان و دەنگە ناڕازیەکان (ئۆپوجسێون) کێرفی دەنگە کۆنکرێتیە بەستراوەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەرز دەکاتەوە و تەواوی ئەوانەی کە بەرژەوەندیان لە لایەن حیزبەوە پارێزراوە، وەک موچەی حیزبی و ئیمتیازات و ڕایکردنی مامەڵەی ڕۆژانە و ڕۆتینچی و تەندەرچی حیزبی و مقاولی حیزبی و کۆمپانیای حیزب و هەمو ئەوانەی کە لەڕێگەی حیزبەوە بەرژەوەندیان پارێزراوەو بونەتە دەنگی کۆنکرێتی دەسەڵات، بەشداریەکی بەرچاوی پڕۆسەکە دەکەن.
لەو نێوەندەدا دەنگی کام لایەن دا دەبەزێت؟ بیرکردنەوەو ڕێگاچارە چییە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی ئەو خەڵکانەی کە وا هەست دەکەن دەنگەکانیان بە فیڕۆچو، کە داویانە بە لایەنێک و کاندیدەکەیان بۆ کردۆتە کەسی یەکەمی هەڵبژێردراو و سیاسیەکان و خاوەن بڕیارەکانی ئەو لایەنە، نەیان توانی ئیستیحقاقی کەسی دەرچوی هەڵبژاردن و دەنگی هاوڵاتی بچەسپێنن؟! وەڵامەکەی بۆ سیاسیە باڵاکانی ئەو لایەنە جێ دەهێڵم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت