جەزا ئەحمەد فارس: هاوڵاتیان بونەتە قوربانى ململانێى نێوان پارتە سیاسیەکان.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەووڵاتانى دیموکراسیدا, پارتە رامیاریەکان هەمیشە خۆیان دوردەخەنەوە لە ململانێ کردن لەگەڵ یەکترى. لە بەر ئەوەى ململانێى رامیارى دەبێتە هۆى, دروست بوونى کۆمەڵگایەکى نا تەندروست و, ئاشتەواى کۆمەڵایەتى دەخاتە مەترسییەوە.
ئەوەى کە لە نێوان پارتە ڕامیارییەکان ڕوو دەدات لە ووڵاتانى پێشکەوتوو, بریتیە لە کێبڕکێى ڕامیارى کە تیایدا پارتەکان لە پاڵ ئەوەى کە ڕەخنەى توند لە یەکترى دەگرن, بەڵام ڕێز لە بەهاکانى یەکترى دەگرن و هەرگیز سوکایەتى بەبەها باڵاکانى یەکترى ناکەن.
لەپاڵ ئەوەى کە پارتە ڕامیاریەکان لەووڵاتانى خۆرئاوا دوور کەوتوونەتەوە لە ململانێى ڕامیارى، زۆر بەى کات تەنها لە کاتى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان لە کێبڕکێى رامیاریدان لەگەڵ یەکترى، ئەوکاتانەشى کە رەخنەى توند ئاراستەی یەکترى دەکەن رەخنەکانیان لەسەر رابردووى کاندیدى بەرامبەریانە نەک پارتەکەى.
ئەوەى کە من لێرەدا مە بەستمە باسى لێوە بکەم بریتیە لەو ململانێ رامیاریانەى کە لەنێوان پارتە ڕامیارییەکانى هەرێمى کوردستان هەیە کە هەریەکەیان هەموو هێزو تواناى خۆى خستۆتە کار بۆ ئەوەى پارتەکەى بەرامبەرى بسرێتەوە بەمەش گیانى قبوڵکردنى یەکترى و دروست کردنى ئاشتەواى کۆمەڵایەتیان لە م هەرێمە نەهێشتووە .
ململانێى ڕامیارى نێوان پارتەکانى باشورى کوردستان سیمایەکى ناتەندروستى بە کۆمەڵگەى کوردى بەخشیوەو بۆتە هۆى دروست بوونى پشێوى کۆمەڵایەتى بەشێوەیەک کە ئەستەم بێت بتوانرێت گیانى یەکتر قبوڵکردن و ئاشتەواى نێوان لایەنەکان جارێکى تر دروست ببێتەوە لە بەر ئەوەى لایەنەکان متمانەیان بە یەکترى نەماوە.
خاڵى بنەڕەتى جیاوازى نێوان ململانێى رامیارى و کێبڕکێى رامیارى لەوەدا خۆى دەبینێتەوەکە لە ململانێى رامیاریدا لایەنەکان هەوڵى سڕینەوەى یەکترى دەدەن و هەموو ئامڕازێکى نائەخلاقى بەکار دەیەنن لە پێناو شکاندنى لایەنى بە رامبەرو و تێکشکاندنى کە ئەمە سیمایەکى دیارى پارتە رامیارییەکانە لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا .
بەڵام لە کێبڕکێى رامیاریدا لایەنە کان بە شێوەیەکى ئەخلاقیانە لە کێبڕکێدا دەبن لە گەڵ یەکترى و ڕێز لە بەهاکانى یەکترى دەگرن و لە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن رەخنە لە یەکترى دەگرن.
ئەوەى کە پارتە رامیاریەکانى هەرێمى کوردستان بەرامبەر یەکترى دەیکەن بریتیە لە ململانێیەکى رامیارى، ئەم پارتانە زۆر جار هەوڵى سڕینەوەى بەهاکانى یەکترى دەدەن کە کاریگەرى خراپى لە سەر کۆمەڵگاى کوردى بە جێهێشتووە .
پارتە رامیاریەکان لە هەرێمى کورستان بەبێ ئەوى گوێ بە هیچ بە هاو پرەنسیپێکى نەتەوەى بدەن بەبەردەوامى لە کاتى پرۆسەى هەڵبژاردن و دواى پرۆسەکەش لە ململانێى رامیاریدان، هەرکاتێک کە ئەم ململانێى رامیاریە توند بوبێت ئەوە هاوڵاتیان بوونەتە قوربانى، باشترین نمونەش بریتیە لە شەڕى ناوخۆ کە دەر ئەنجامى ململانێى رامیارى نێوان پارتەکان بوو، وە ئەم بارو دۆخەش کە ئێستا هاتۆتە کایەوە دەر ئەنجامى ئەو ململانێ رامیارییەیە کە لە نێوان پارتە ڕامیاریەکان هەیە.
لەهەرشوێنێکیش ململانێ رامیارى هەبێت هەمیشە هاوڵاتیدا دەبنە قوربانى ئەو ململانێیە چونکە لە حاڵەتى ململانێى رامیاریدا ئەگەرى کارکردنى لایەنە جیاوەزەکان نا مێنێت و بە مەش ئاشتەواى کۆمەڵایەتى کە یەکێکە لە سیما شارستانیەکانى کۆمەڵگا دەکەوێتە مەترسیەو پارتەکان لە برى ئەوەى کە پێکەوە کار بکەن هەوڵى سرینە و شکاندنى یەکترى دەدەن.