عوسمان عومەر: چەند ووشه‌یه‌کی له‌یادکراو.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تۆپانێ

‎جاران له‌حه‌مامه‌ کۆنه‌کانی سلێمانی سودیان له‌گڵ و قسل وه‌رده‌گرت بۆ دروستکردنی بۆڕیه‌کی ئاوی گه‌رم و سارد، که‌ئاوی پێدا تێده‌په‌ڕی ئه‌وشته‌ی ئاوه‌که‌ی ده‌گرته‌وه‌ پێی ده‌گوترا تۆپانێ وه‌ک به‌لوعه‌ی ئێستا وابوو .

‎جورنه‌

‎ئه‌وشوینه‌ بوو که‌ئاوی تێدا کۆده‌کرایه‌وه‌ بۆ به‌خۆدا کردن وجاران تاسێکی مس یا فافۆن داده‌نرا بۆ کاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ جورنه‌کان ده‌درا بۆچونه‌ ده‌ره‌وه‌ ناتره‌کان خاولییان بۆ که‌سه‌که‌ ده‌هێنا و هه‌روه‌ها په‌شته‌ماڵیشى بۆ ئه‌و که‌سه‌ ده‌هێنا بۆ به‌خۆوه‌ گرتن بۆ چونه‌ ژووری حه‌مامه‌وه‌. زۆرجار له‌کاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ پاره‌یه‌کی ڕه‌مزی ده‌درا به‌ناتره‌کان بۆ خۆیان جگه‌ له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی شێلان وشتنی خه‌ڵک.

‎ناتر

‎ناتری کارێک بوو پێویستی به‌سه‌لیقه‌ هه‌بوو ناتر به‌شێوه‌یه‌کی زۆرنه‌رم و نیان خه‌ڵکی ده‌شت، ناتره‌کان شاره‌زای شێلان و مه‌ساج کردن بوون بۆ ئه‌وانه‌ی توشی پشت ئێشه‌ ده‌بون په‌نایان بۆ حه‌مامه‌کان ده‌برد.

‎توون

‎له‌پشتی هه‌موو به‌شی حه‌مامێک خه‌زێنه‌ی ئاوه‌که‌یه‌ وسه‌رچاوه‌ی گه‌رمکردنی ئاوبووه‌ که‌ دوو به‌ش بوو ئاوی سارد و ئاوی گه‌رم له‌ژوورێکی سه‌ربه‌خۆ پێک ده‌هات به‌شی پشته‌وه‌ی خه‌رینه‌ی ئاوه‌که‌ پارچه‌یه‌ک پلێتی بازنه‌یی قه‌باره ‌ئه‌ستوور داده‌نرا پێی ده‌گوترا مه‌نجه‌ڵی حه‌مام و پارچه‌ ئاسنێکی پێوه‌لکا بوو پێی ده‌گوترێ چه‌مه‌ری مه‌نجه‌ڵ که‌ ڕاسته‌وخۆ ئاگری به‌رده‌که‌وت بۆ گه‌رم کردنی ئاوه‌که‌.

‎تونچی

‎هه‌ر که‌ ناوی تونچی ده‌بیستین یه‌کسه‌ر ناوی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشى خوا لێخۆش بوو ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ مان دێته‌وه‌ یاد.

‎کاتی خۆی تونچی ئێسقانی ئاژه‌ڵ و په‌ینی به‌کار ده‌هێنا بۆ گه‌رم کردنى ئاو، پێشتر په‌ینه‌که‌ ووشک ده‌کرایه‌وه‌ له‌به‌هارو هاوین دا ئه‌و په‌ینه‌ ڕۆڵی گازونه‌وت و نه‌وتی ره‌شی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌بینی، تونچی گه‌رم که‌ری حه‌مام بوو شوێنی نانخواردن و زۆربه‌ی کاته‌کانی له‌وێ به‌سه‌رده‌برد. به‌کارهێنانی گازونه‌وت ئه‌رکی تونچی گرانتر کرد به‌پێی زانیاریه‌کان ڕۆژانه‌ 8000 په‌مپیان لێداوه‌ بۆ گه‌رم کردن له‌زستان دا ڕۆژانه‌ داده‌گیرسا به‌ڵام له‌هاوین و به‌هاردا که‌متر جاران له‌حه‌مامه‌کان دا له‌زستان دوای خۆشتن چا، شیر، چای لیمۆ به‌سره‌، ته‌ره‌ساز، وشێلم و… هتد، هه‌بوو له‌هاوینیش سارده‌مه‌نی و ‎شتی فێنک ده‌فرۆشرا جگه‌ له‌ فرۆشتنی سابون و لفکه‌و گوێزانی ڕیش تاشین و دواتر که‌شامپۆ په‌یدا بوو شامپۆش ده‌فرۆشرا.