خۆپیشاندان دژی دیکتاتۆری و تیرۆری بەرزانی لەشاریی میوشن بەرێوە دەچیت.

پاش کەمێکی تر، خەڵکانێکی زۆر لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی 53 یه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری میوشن، خۆپیشاندانی کوردان دژی دیکتاتۆری و کردەی تیرۆری بەرزانی دەست پێدەکات. بەپێی سەرچاوەیەک، کە بە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

پاش کەمێکی تر، خەڵکانێکی زۆر لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی 53 یه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری میوشن، خۆپیشاندانی کوردان دژی دیکتاتۆری و کردەی تیرۆری بەرزانی دەست پێدەکات.

بەپێی سەرچاوەیەک، کە بە وتاریکوردی ڕاگەیاند، کوردانی وڵاتی ئەڵمان لە هەموو شارەکانەوە دەستەو کۆمەڵ، ڕوودەکەنە شاری میوشن و دەچنە بەردەم هاڵەی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی لەو شارەدا ئەنجام دەدرێت. لەژێر ناونیشانی ( تیرۆرو دیکتاتۆری دەسەڵاتی بەرزانی شەرمەزار دەکەین).
لەدروشمەکانیان داوا دەکەن بەرزانی وەک کەسێکی دیکتاتۆر و ڕۆژنامەنوس کوژ بناسرێت، هەروەها لە هەوڵی ئەوەدان بەرزانی بەکەسایەتییەکی ترسناک بۆ داهاتووی دیموکراسی لە هەرێم کوردستان بە سەرانی کۆبونەوەکە بناسن.
ئەوەی شایەنی باسە، خۆپیشاندەران وێنەی ڕۆژنامەنوسە شەهیدەکانی دەستی تیرۆرو بڕیار دەری کوشتنی دەستی بەرزانی بەرزدەکەنەوە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
وتاریکورد

ئەرشیڤی بەڕێز: وتاریکورد