شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ڕوسیا له‌ باره‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ به‌ (باش) ئه‌زانم!

ڕوونه‌ هه‌ر له‌ دوو ساڵ پێش ئێستاوه‌ (ئه‌و شه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تادا نزیك به‌ 80 كورسی هێنا و ده‌میرتاش وتارێكی جۆرێك له‌ — Overestimate زیاتر قه‌بڵاندنی بۆ سه‌نگی داهاتووی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ڕوونه‌ هه‌ر له‌ دوو ساڵ پێش ئێستاوه‌ (ئه‌و شه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تادا نزیك به‌ 80 كورسی هێنا و ده‌میرتاش وتارێكی جۆرێك له‌ — Overestimate زیاتر قه‌بڵاندنی بۆ سه‌نگی داهاتووی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا دا) ئه‌وا بابه‌تێكم نووسی و دواتر به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت هاته‌دی یاخود نا!؟
نزیك به‌ چوار مانگیش پێش ئێستا، به‌ دوو بابه‌ت (یه‌كێكیان وه‌لامێك بۆ مه‌ریوانی وریا قانع و، ئه‌وی تریشیان خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی- ستراتیژیی بۆ جه‌نگی موسڵ و لێكه‌وته‌كانی) زۆر به‌ ڕوونی و به‌ وردی ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ڕووی سیاسیی- ستراتیژییه‌وه‌ زۆر هه‌ستیار بێت له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ره‌ لۆژیكییه‌كانه‌وه‌!!
به‌ڵام هاندانه‌كانی نوسه‌ره‌ فه‌لسه‌فیی و ڕۆمانسییه‌كان و، حیزبه‌كانی باشور (كه‌ به‌ده‌م و به‌ ته‌كتیك پشتیوان و هاوخوێننن و، به‌نهێنیش له‌گه‌ڵ توركیا و داگیركه‌رانی تردان) و، ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ هه‌ده‌په‌ له‌ باكوری كوردستان هێنابوونیی و سه‌نگی په‌یه‌ده‌ له‌ خۆراوا دا، وایان له‌ په‌كه‌كه‌ كردبوو كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروستی سیاسیی- ستراتیژی بۆ دۆخه‌كه‌ و ئه‌گه‌ره‌ ستراتیژییه‌كان نه‌بێت و (كه‌مێك) له‌خۆبایبوون و (عه‌رزكردنی عه‌رزی عه‌زه‌ڵات) به‌ لێدوان و كاركرده‌كانیانه‌وه‌ دیار و ئاشكرا بوو!!
هه‌رچه‌نده‌ په‌كه‌كه‌ پڕ مه‌شقترین هێزی پارتیزانین له‌ چاو هێزه‌كانی تر له‌ به‌شه‌كانی تردا و، گه‌ر ستراتیژێكی ته‌ندروستی سیاسیی پلانڕێژیی بۆ گیانبازییه‌كانیان بكات، ئه‌وا هه‌ر سه‌نگ و قورسایی له‌ده‌ست ناده‌ن!؟ بۆ!؟ چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا: هه‌م هێزێكی تۆكمه‌ی پارتیزانین و، هه‌م ستراتیژی ئابوریان كه‌ بۆ خۆیان دایانڕشتووه‌ ( له‌ له‌نده‌ن له‌ چێشتخانه‌كانی كادیر و ئه‌ندامانیان زۆرجار نانم خواردووه‌) ئه‌م دوو هۆكاره‌ (تۆكمه‌ی پارتیزانی+ ستراتیژی ئابوری) و هه‌م ئه‌وه‌ی كه‌ هێزێكی خێڵه‌كیی نین له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان دا، وایان لێ ده‌كات كه‌ هێزێكی خاوه‌ن سه‌نگ و تۆكمه‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دا زۆر گرنگه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ك به‌ سیاسه‌تی ستراتیژی خۆیی و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌ ئایدۆلۆژیاشیان دا بچنه‌وه‌!!
به‌هه‌رحاڵ وه‌ك بابه‌ته‌كانی پێشووم و چاوپێكه‌وتنه‌كانم ئاماژه‌م پێداوه‌، ڕێك وه‌ك سه‌رده‌می (لینین- ئه‌تاتورك) نزیكایه‌تی له‌ نێوان ڕوسیا و ده‌وڵه‌تی فاشیت تورانیه‌تی ئه‌ردۆغان دا هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ وه‌ك سه‌رده‌می (لینین- ئه‌تاتورك) دژی جووڵانه‌وه‌ی باكوری كوردستان ڕێك بكه‌وون، به‌تایبه‌ت كوردیش هه‌روا هێزێكی سانای وه‌كو ساڵانی چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست نییه‌! بۆیه‌ به‌تایبه‌ت بۆ (دۆخی باكور و خۆراوای كوردستان) گرنگه‌ به‌ وردیش ئاگامان له‌ لێدوان و كاركرده‌كانی ڕوسیاش بین.
له‌م ڕووه‌وه‌، لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ( ئه‌لێکسانده‌ر بۆتسان هه‌رچێنکۆ ) له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ڕوسیا، كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: (ڕوسیا کرده‌وه‌کانى په‌که‌که‌ له‌ تورکیا و، یه‌په‌گه‌ش‌ له‌ باکورى سوریا به‌ کارى تیرۆریستى نابینێت)، ئه‌وا به‌ لێدوانێكی (باش)ی ئه‌زانم! بۆ!؟
چونكه‌ ڕاسته‌ ڕوسیا وه‌كو ئه‌مریكا له‌ جیهان دا ڕۆڵی نییه‌!! به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌ ڕوسیا و ده‌وڵه‌تی فاشیست تورانیه‌تی ئه‌ردۆغان نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایان هه‌یه‌، ئه‌وا ئه‌م لێدووانانه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ر به‌ ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریكا نابێت ( كه‌ له‌ ئه‌مریكا ترامپ ئه‌یه‌وێت زیاتر له‌ توركی تیرۆریست نزیكبێته‌وه‌ و ئه‌م لێدووانانه‌ ئه‌كرێت واش له‌ ئه‌مریكا بكات كه‌ جوولانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی لێی نه‌ڕوانێت!) به‌ڵكو (ئه‌گه‌ر نیه‌تی ڕوسیا تۆزقاڵێك ڕاستی تێدابێت) ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ئه‌م لێدووانه‌ فه‌رمییه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌ردۆگانیشه‌! هه‌رچه‌نده‌ هه‌میشه‌ ڕوسیا و (تائه‌ندازه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌مریكا)ش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كانیان وازیان له‌ پشتیوانییه‌كانیان بۆ گروپ و هێزه‌ وابه‌سته‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیان هێناوه‌!
(هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ بگووترێت كه‌ له‌ ئێستادا به‌تایبه‌ت جووڵانه‌وه‌ی كورد وه‌ك ڕابردوو نییه‌ كه‌ به‌ ئاسانیی و به‌ سانایی مامه‌ڵه‌ی سه‌ر مێزه‌كان بێت، به‌ڵكو له‌ دیفاكتۆدا ئه‌سته‌مه‌ هێزی كورد له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت!!)، به‌ڵام هه‌ر پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ (به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه‌) به‌ هه‌ستیاریی و به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌ لۆژیكیه‌ ستراتیژییه‌كان هه‌نگاوبنێن و مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، نه‌ك ته‌نها ئایدۆلۆژیا هه‌نگاویان پێ بنێت!!

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی