گرتە ڤیدیۆ، بەسەرهاتی کوشتنی ( ساکۆ ) بەدەستی چەکدارەکانی حسەین یەزدان پەنا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مهران ” ناسراوو بە ” ساکۆ، خەڵکی ڕۆژهەڵاتەو، ڕوودەکاتە باشوور و لەناو گروپەکەی حسەین یەزدان پەنا و عەلی قازی دەیەوێت خزمەت بە کوردایەتی بکات.

بەڵام پاش ماوەیەک هەست بە کارە قێزەوەندەکانی ئەم گرووپە ناکوردانە دەکات و، هەوڵ دەدات لەڕێی بەهانەو بیانووەوە ڕزگاریی بێت لەم گروپە چەکدارە. داوا لە لێپرسراوەکەی دەکات؛ کە ئەو دەزگیراندارەو ناتوانێت چیتر بەردەوامی بدات بە کاریی چەکداری و حیزبی. بەڵام ئەوان بیانوویەکەی دەبڕن و پێی دەڵێن: دەتوانیت دەزگیرانەکەشت بێنیت و ئێمە خەرجی ژیانی خۆت و خێزانەکەت دابین دەکەین. هێشتا ساکۆ لە ژێر چاودیری ئەواندا دەبێت، لە ڕێی ڕێکخستنەکانیانەوە خوشک و دەزگیرانی ساکۆ ڕووەو باشوور فریودەدەن و دەیگەیەننە گروپەکەی حسەین یەزدان پەنا.

پاش ماوەیەک ساکۆ هەوڵی خۆ دەرباز بوون دەدات و چەند جارێک دەستگیریی دەکەن، بەڵام دواجار لەکونجی زیندان گیریی دەکەن و ئەشکەنجەی زۆریی دەدەن و، سەرئەنجام لەژێرئەشکەنجەدا دەکوژرێت.

کاتێک دایک و باوکی بە کوشتنی کوڕەکەیان دەزانن، خۆیان دەگەیەننە بارەگاکانی گروپەکەی حسەین یەزدان پەناو، داوای تەرمی کوڕەکەیان و کچەکەیان دەکەنەوە. بەڵام ئەوان ڕێیان پێنادەن تەرمی کوڕەکەیان ببینن و، پێیان ڕادەگەیەنن پاش چلەی کوڕەکەیان دەتوانن تەرمی کوڕەکەیان لەگەڵ کچکەشیان بەرنەوە. بەڵام تا ئێستا کچکەشیان بەدایک و باوکی نەداوەتەوە، کەتەمەنی تەنها 15 ساڵە.

گوێ لەدایک و باوکی مهران بگرن، لەسەر گۆڕی کوڕەکەیان, چۆن بەسەرهاتی سەرەتاو کۆتایی کوڕەکەیان دەگێڕنەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت