عەدنان ئەمین: بانگەواز و سیاسەت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشەکى:

بانگەواز و سیاسەت دوو چەمکى لەیەک جودان کە لە ئێستادا بەشێوەیەک لێک نزیکن کە هەندێک پێیان وایە کە جودا نین و تەواوکەرى یەکن. بەتایبەت پارت و بزافە ئیسلامیەکان لەسەرەتاى دەرکەوتنیانەوە سیاسەتیان بە پایەیەکى سەرەکى ئاین زانیوە. لەپاڵ ئەوەى کە سیاسەت پاڵپشتێکى گەورە دەبێت بۆ پرۆژەى ئیسلامى و فراوانکردنى سنورى بانگەوازیان. لەلایەکى دیکەوە هەندێک پێیان وایە کە ئەو چەمکانە تەواو لێک جودان، کەسێکى بانگخواز ناکرێت لە یەک کاتدا سیاسیەکى پۆست و پایە ویست بێت، بیەوێت وەک کەسایەتیەکى ڕۆحى دەرکەوێت و سۆزى خەڵکى بقۆزێتەوە بۆ بەهێزکردنى بالانسى سیاسى. بۆیە لە ڕوانگەى ئەم دوو ڕاوبۆچونەوە هەوڵمانداوە لەو دوو دەستەواژە بکۆڵینەوە و لەکۆتاشدا ئەنجامگیرى بکەین کە داخۆ پێویستیەکانى بەردەم موتوربە کردنى ئەم دوو دەستەواژە چیە و لە هەمان کاتیشدا دەرئەنجامى چۆن دەشکێتەوە ؟!.
سەرەتاى توێژینەوەکە بە ناساندنى هەردوو چەمکەکە دەستپێدەکات و دواتر ڕونکردنەوەى ئەوەی کە ئایا تاچەند ئەم دوو دەستەواژەیە لێک نزیکن یان دورن، دواتر لە بەشى کۆتایشدا ئەنجامگیرى توێژینەوەکە.

بەشى یەکەم : بانگەواز و سیاسەت:
باسى یەکەم/(بانگەواز و شێوازى بانگەزاز و پێویستى بانگەواز)
بانگەواز: بریتیە لە پرۆسەى بە ئاگاهێنانەوە و بیرخستنەوە و باوەڕپێهێنانى جەماوەر، بە ئاماژەکانى ئاینى ئیسلام. لە بابەتى باوەڕ و شەریعەت و کاروبارى ڕۆژانە. هەوڵدان بۆ گۆڕانکارى لەو بیروبۆچونە چەسپاوەى کۆمەڵگە بەرامبەر بەو بیروبۆچونەى کە ڕێنماییەکانى ئیسلام ئاماژەى پێدەدات. بەو شێوەیەش گرنگیدانە بە ڕاستکردنەوەى بیروباوەڕى خەڵک و گەڕاندنەوەى فیترەت بۆ مرۆڤەکان و، چاککردنى هەڵسوکەوتى تاک و کۆمەڵ. هەر ڕێگریەکیش لەبەردەم ئەم بانگەوازەدا دروست ببێت، وەک ئەوەیە کە ڕێگەى بە ڕاستى – حق – گرتبێت وەک هاتوە “وادع الى سبیل ربک انک لعلى ێراگ مستقیم(1)”.
شێوازى بانگەواز: شێوەى ئەم بانگەوازەش بە شێوەیەک دەبێت کە تەواو هەوڵبدرێت نەرم و نیانى بەکاربهێنرێت، لەژێر ڕۆشنایی ئایەتى”ادع الى سبیل ربک بالحکمه والموعڤه الحسنه(2)”. ئەم پرۆسەیە بە چەندین شێوەیە کە زۆر هۆکار و ڕێگە بەکاردەهێنرێت، سود لە ڕێگەى وتاردان وەردەگرێت بۆ کارکردنە سەر تاک و کۆمەڵ. شێوەى جیاوازى ئامۆژگارى سیاسى و ئاینى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى و پەروەردەیی بەکاردەهێنرێت، کە زیاتر لە بانگەواز و بانگەشەى بزوتنەوە ئایدۆلۆژیەکان دەچێت(3). ئەو کەسەى کە پێى دەوترێت بانگخواز وا پێویستە کە خودى خۆى پێشبخات و ئەوەى بانگەشەى بۆ دەکات لە خۆیدا بونى هەبێت” ڕَتَڕْمُرُونَ النَاسَ بِالْبِرِ ۆتَنْسَوْنَ ڕَنْفُسَکُمْ ۆڕَنْتُمْ تَتْلُونَ الْکِتَابَ ڕَفَڵا تَعْقِلُونَ(4)”. هەروەها چاوەڕوانى هیچ جۆرە پاداشتێکى ماددى نەبێت لە بەرامبەردا ” مَا سَڕَلْتُکُمْ مِنْ ڕَجْرٍ فَهُۆ ڵکُمْ إِنْ ڕَجْڕێ إِڵا عَڵى(5)” واتە(هەرچى پاداشت و کرێیەکم داواکردووە هەر بۆخۆتان، من پاداشتم تەنها لەسەر خوایە). و ” مَا ڕَسْڕَلُکُمْ عَڵیْهِ مِنْ ڕَجْرٍ ۆمَا ڕَنَا مِنَ الْمُتَکَلِفِینَ(6)”. واتە( من هیچ پاداشت و خەڵاتێکم لەئێوە ناوێت، من لەو کەسانەش نیم کە شت هەڵبەستم و زۆر لەخۆم بکەم). بەپێى ئەم دەقانە کەسى بانگخواز پێویست وایە کە هیچ مەبەستێک لەبەرچاو نەگرێت لەپاڵ کارى بانگەوازیەکەیدا.
پێویستى بانگەواز: بانگەواز درێژە پێدانى پەیامى پێغەمبەرى ئیسلام موحەممەدە(د.خ). کە بە مژدەدان و ترساندن فەرمانی پێکراوە کە کارى بانگەوازى ئەنجام بدات و کۆمەڵگەکەى خۆى هۆشیار بکاتەوە. لەڕێگاى کارى بانگەوازدا زۆرێک تەنگ و چەڵەمە دروست دەبێت، بەڵام لەکۆتادا پێویستە کەسى بانگخواز لەسەر کار و بەرنامەکەى سور بێت و کۆڵنەدات، هەڵگرى ئومێد بێت لە ناخیدا و، لەو باوەڕەدا بێت کە سەرکەوتوو دەبێت لە پەیامەکەیدا. چونکە پێغەمبەران کە کاریان بانگخوازى بووە توشى گیر و گرفت و ئازار بوون(7). لە بیروباوەڕى موسوڵماناندا هەر تاکێک لەسەرى پێویستە کە بانگخواز بێت، وەک فەرمانى پێغەمبەر کە دەفەرموێت” بَلِغُوا عَنِی ۆڵوْ آێە(8)” واتە(لە منەوە هەواڵ بگەیەنن بە خەڵک ئەگەر بە ئایەتێکیش بێت). و هەروەها ” کُنْتُمْ خَیْرَ ڕُمَەٍ ڕُخْڕجَتْ لِلنَاسِ تَڕْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْکَڕ ۆتُۆْمِنُونَ بِالڵهِ(9)”. و “قُلْ هَژِهِ سَبِیلِی ڕَدْعُو إِڵى الڵهِ عَڵى بَێِیرَەٍ ڕَنَا ۆمَنِ اتَبَعَنِی ۆسُبْحَانَ الڵهِ ۆمَا ڕَنَا مِنَ الْمُشْڕکِینَ(10)” بانگخواز گەیەنەرى ئەو پەیامەیە کە پێغەمبەران پێى هەستاون.
(بوتى) لە کتێبى (فقە السیرە) دا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات:”پێویستە لەسەر هەموو تاکێکى باوەڕدار کە بانگخواز بێت، بۆ ئەوەى کارى بانگخوازى لە سنورى هەندێک کەسدا قەتیس نەبێت و، پیاوانى ئاین دروست نەبن لەناو ئیسلامدا کە تەنها ئەوان بۆیان هەبێت بە کاروبارى ئاینەوە سەرقاڵ ببن”(11).
لەم ڕوانگەشەوە زانیمان کە بانگخوازى و کارى بانگخواز پاڵپشتى ئاینى هەیە و پشت ئەستورە بە چەندین دەق لە قورئان و فەرمودەدا.

باسى دووەم/ (سیاسەت و سیاسەتى شەرعى)
سیاسەت: بەشێوەیەکى گشتى بریتیە لە هونەرى بەڕێوەبردن و، چۆنیەتى پەیداکردنى زۆرترین بەرژەوەندى بۆ هاوڵاتیان. پاراستنى مافەکانیان و دیاریکردنى ئەرکەکانیان و دابینکردنى پێداویستیەکانیان. پێویستیەکانى تاک بەپێى پلە و ئاستەکان گۆڕانکارى بەسەردا دێت(12). بەڵام ئەوەى مەبەستمانە لێرەدا وردبونەوەیە لە دەستەواژەى سیاسەت لە چوارچێوەى ئایندا(سیاسە الشرعیە).
سیاسەتى شەرعى(السیاسە الشرعیە): (یوسف قەرزاوى) کە یەکێکە لە کەسایەتیە دیارەکانى (ئیخوان) لەبارەى سیاسەتى شەرعیەوە دەڵێت” سیاسەتى شەرعى ئەو سیاسەتەیە کە پابەندە بە سیاسەت و فەرمانەکانى شەرع و ئاماژەکانى. کەواتە هەموو سیاسەتێک ناتوانین بە سیاسەتى شەرعى هەژمارى بکەین، چونکە زۆرێک لە سیاسەتەکان دژ بە شەرع دەوەستنەوە(13)”.ئەمەش تێڕوانینى جیاواز هەیە لەبارەیەوە، چونکە هیچ دەستەواژەیەک لە قورئان و فەرمودەدا نیە بەناوى سیاسەت. ئەوەى هەیە فەرمودەیەکە کە پێغەمبەر (د.خ) فەرمویەتى:( إن بنی إسرائیل کانت تسوسهم الڕنبیاء) واتە : بەنى ئیسرائیل زۆرکات پەیامبەران کاروباریان بۆ بەڕێوە دەبردن. لێرەدا مەبەست لێى بەڕێوەبردن و کارئاسانیە. (ئیبن حەجەر) دەڵێت:”ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کۆمەڵگە پێویستى بەوە هەیە کە یەکێک سەرپەرشتى بکات و بەرەوە چاکەى ببات و مافى ستەملێکراو بگەڕێنێتەوە و دەستى ستەمکار بگرێت(14).
لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەوەى هەیە تەنها بریتیە لە تێگەیشتنى زانایانى موسوڵمان بۆ دەقەکان و هەڵێنجانى ئەو دەستەواژەیە بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارى خەڵک لەچوارچێوەى ئاماژە شەعیەکاندا(15). حیزبی ئیسلامى زۆر جەخت لە سیاسەتى شەرعى و دامەزراندنى حیزبی سیاسی دەکاتەوە، بەڵام لەولاشەوە هەندێک گروپ لەناو موسوڵماناندا باوەڕیان وایە کە خودى سیاسەت کارى سیاسى لەلایەن موسڵمانانەوە لەڕاستیدا بریتیە لە بەلاڕێدا بردنى مەبەستى سەرەکى ئاینى ئیسلام و دورکەوتنەوە لەو شتەى کە پێى دەوترێت (قورئان و فەرمودە). ناکرێت لە شوێنێکدا کە زۆرینە موسوڵمانە و دەسەڵاتتدارێکى موسوڵمان فەرمانڕەوایە، حیزبى ئیسلامى دروست بکرێت بۆ زیاتر پارچە کردنى یەکڕیزى موسوڵمانان(16). (سیایەتى شەرعى) بە مانا ئیسلامیەکەى ئەگەر بمانەوێت لێرەدا ڕونى بکەینەوە، ئەوە بە دڵنیاییەوە پێویستى بە توێژینەوەیەکى جیا و سەربەخۆ دەبێت. لەکاتێکدا بەڕێوەبردن و کارى سیاسى لە ئێستادا بەشێوەیەکى سەردەمیانەیە. خۆى لە پرۆسەى هەڵبژاردن و کارى پەرلەمانى و سیستەمى دیموکراسى دەبینێتەوە تا ڕادەیەک، حیزب و لایەنەکانیش- ئیسلامیەکان- تا ڕادەیەکى زۆر لەگەڵ ئەو دۆخەدا خۆیان گونجاندووە و بەشدارى ئەو پرۆسەیە دەبن. هەرچەندە لە بانگەشەکانیاندا باس لە سیاسەتى شەرعى دەکەن. بەو مانایەى کە سیاسەت بریتى بێت لە بەڕێوە بردنى وڵات و لە چوارچێوەى شەرع و ڕێنماییەکانى شەرع و یاساى ئیسلامدا بێت.

بەشى دووەم/ پەیوەندى نێوان بانگەواز و سیاسەت :
وەک لە پێشوتردا باسکرا، بانگەواز و کارى بانگخوازى بریتیە لەو ئەرکەى کە وەک پیرۆزیەکى ئاینى و لە هەمانکاتیشدا وەک فەرمانێک تەماشا دەکرێت. کەسى بانگخواز پشت ئەستورە بە چەندین دەقى قورئان و فەرمودە و وتەى زانایان.سیاسەتیش بە مانا سەرەکیەکەى هونەرى بەڕێوەبردن و ئیدارەدانى کۆمەڵگەیە و بەدەستەوەگرتنى حوکمە.
باسى یەکەم/ گەشتێک بە کارى سیاسى و بانگەوازى ئاینیدا:
لەبارەى تێکەڵکردنى کارى بانگەواز بە کارى سیاسی، ئەوە پێویستە بۆ مێژووى موسوڵمانان بگەڕێینەوە. ئەگەر تەماشاى ئەو مێژووە بکەین، دەبینین هیچ هەوڵێک لەلایەن زانایانى وەک(ئەبو حەنیفە و مالیک و شافیعى و ئەحمەدى کوڕى حەنبەل) و بانگخوازانى ئیسلامیەوە نابینرێت بۆ تێکەڵبونیان بە کاروبارى سیاسى، بەشێوەیەک ویستبێتیان دەقەکان وەک خواستى سیاسى یان پاڵپشتى دەسەڵاتتدارى سیاسى بەکاربهێنن، بەڵکو زۆرجاریش بونەتە قوربانى پابەند نەبونیان بۆ دەسەڵاتى سیاسى یان پاڵپشتى نەکردنى. دەقێک هاتووە کە:”الفقهاء ڕمناءُ الرُسُلِ ما لمْ یدخُلوا فی الدُنْیا ویتبعوا السلگانَ؛ فإژا فَعَلوا ژلکَ فاحْژَروهُم(17)”. بەو مانایەى کە زانایان تێکەڵ بە کاروبارى دنیا و دەسەڵات نابن، ئەگەر تێکەڵ بوون، خۆتانیان لێ بپارێزن. (ئەبوجەعفەرى مەنێور) چەندین جار پێشنیارى پۆستى سیاسى و قەزاى بۆ (ئەبو حەنیفە) کردووە، بەڵام ڕەتیکردۆتەوە و ئامادە نەبووە ئەو پۆستانە وەربگرێت. تاوەکو (ئەبو جەعفەرى مەنێور) زیندانى کردووە و ئەشکەنجەیداوە، بەڵام هەر ڕەتیکردۆتەوە تاوەکو لەژیاندا بوو. بەڵام پاش ئەو قازى(ئەبی یوسف) قبوڵى کرد و کتێبى (الخراج)ى بۆ (هارونەلرەشید)نوسى و یەکەم کەس بوو کە تێکەڵ بە کارى سیاسی بوو(18). بە پێچەوانەى سەدەکانى ناوەڕاستى ئەوروپاوە کە ئاین تەواو دەستى بەسەر سیاسەت و سیستەمى سیاسیدا گرتبوو. دەسەڵاتتدارانى لەکار لادەدا و تەنها گوتارى کاریگەر، گوتارى پیاوانى ئاینى بوو. بەڵام لە ئاینى ئیسلامدا دەردەکەوێت کە کارى سیاسى لە بنەڕەتدا زانایانى ئاینى ئەنجامیان نەداوە و خۆیان لێ بەدور گرتووە.

پێویستیەکانى کارى سیاسى و بانگەواز پێکەوە:
شاینى باسە کارى بانگخوازى یەکێکە لە پَویستیەکان و ئەرکى سەرشانى هەموو باوەڕدارێکە. چونکە وەک دەوترێت (حەق بەرگى ناحەقى بەسەردا دراوە و، گەندەڵى بە بەرگى چاکسازى جوانکارى بۆ کراوە. بۆیە هەرکەس لاى خۆیەوە بەرپرسیارە لە وشیارکردنەوەى دەوروبەرى)(19).
حیزبی ئیسلامى هەر لە سەرەتاى دەرکەوتنیەوە کارى سیاسی بە لایەنێکى گرنگ لە لایەنەکانى ئاین داناوە. پێویستیەکیشە لە پێویستیەکانى کارى بانگخوازى کە هەرگیز ناکرێت ڕۆڵى بە کەم تەماشا بکرێت. لە هەمان کاتدا کارى سیاسی هاوکارى سەرەکییە بۆ بەجێگەیاندنى پرۆژەى ئیسلامى. بۆیە لە هەرشتێک پێویستتر تێکەڵکردنى ئەم دوو چەمکەیە و بەکارهێنانى بانگەوازە لەلایەن حیزبی ئیسلامیەوە تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە زۆرترین لایەنگر و هاوسۆز لە دەورى خۆى کۆ بکاتەوە. سەرئەنجام بتوانێت لەڕێگەى دەنگدان و زۆرینەوە پایە و پۆستە گرنگە سیاسیەکان وەدەست بخات و، ئەوەى پێى دەوترێت (پرۆژەى ئیسلامى) جێبەجێ بکات(20). کەسى بانگخواز کارى سیاسى بە پەرستش دەزانێت بە ڕەوشتى بەرز و کارى ئەخلاقی. لەڕێگەى ئەو دەوڵەتەى کە دەهێنرێتەدى، پەرستشى خودا تیایدا دەگاتە دوا پلە و پەیامى خودا بە هەموو لایەکدا دەگات بەبێ جیاوازى(21). هەربۆیە زۆرکات ئەندامێک لەناو حیزبێکى سیاسیى ئیسلامیدا، کەسێکى بانگخوازە و لەهەمان کاتیشدا سیاسیەکى بەتوانایە.

باسى دووەم/ لێکەوتەکانى بەردەم تێکەڵکردنى بانگەواز بە کارى سیاسی:
(د.عەبدولفەتاح ئیدریس) کە مامۆستایەکى زانکۆى (ئەزهەر)ە، پێى وایە کە :”زانایان و بانگخوازان شوێنکەوتەى پەیامى پێغەمبەرانن کە لەبەرامبەر بانگەوازیان چاوەڕێى (دینار و درهەم)ێک نین. هەروەها ناکرێت بانگخواز خۆى لە چوارچێوەى پارتێکى سیاسیدا ببینێتەوە و، بەناوى ئاینەوە بانگەواز بۆ پارتەکە بکات و پیرۆزى بدات بە پەیام و هەڵوێستى پارتێکى سیاسی(22)”.
زۆرێک لە پارتە ئیسلامیەکان بە کوردستانیشەوە لەپاڵ کارى سیاسیدا، کارى بانگەوازیش دەکەن لەڕێگەى ڕاگەیاندنەکانیانەوە. ئەمەش بەگوێرەى قسەى سەرکردەیەکى ئیسلامى تونسى(راشد غەنوشى) کە بە ڕۆژنامەى لۆمۆندى فەرەنسى ڕاگەیاندبوو:”خراپ شکانەوەیە بۆ پارتە ئیسلامیەکان و دەچێتە چوارچێوەى بەکارهێنانى ئاین بۆ مەرامی حیزبى و سیاسی”(23). هەروەها بەشێک لەو پارتە ئیسلامیانەش بەدور دەبن لەو تۆمەتەى کە ئاینیان کردۆتە پەیژەیەک بۆ سەرکەوتن و بڕینى پلەى سیاسی و، قۆستنەوەى هەست و سۆزى خەڵک و ئاراستەکردنیان بە سۆزى ئاینى.
ئەمە وایکرد کە پارتى (نەهزە)ى تونسى کە پارتێکى ئیسلامیە لەدوا کۆنگرەى خۆیدا بڕیارى ئەوە بدات کە دەبینە پارتێکى سیاسى و دوردەکەوینەوە لە بانگەواز و کارى ئیسلامى. بەڵام وەک پارتێکى سیاسى باکگراوند ئیسلامى دەمێنینەوە و، بەشدارى کایەى سیاسى دەبین(24).
بۆیە لە هەر شتێک زیاتر پێویستتر ئەوەیە کە کەسى بانگخواز خۆ بپارێزێت لە گۆڕەپانى کارى حیزبی و سیاسی بۆ پاراستنى ئاینەکەى.

دەرئەنجام :
*بانگەواز و سیاسەت دوو چەمکى لەیەک جودان، بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەک تێکەڵ بە یەک کراون کە وەک چەمکێک دەردەکەون. بۆ سەرخستنى کارى بانگەوازى دەسەڵاتى سیاسی پێویستیەکى حەتمیە لەلاى حیزبە ئیسلامیەکان. بەڵام بەلاى کۆمەڵێکى دیکەوە تێکەڵکردنى بانگەواز و کارى سیاسیى،تەنها بەکارهێنانى ئاینە بۆ مەبەست و پایە و پۆستى سیاسی.
*بانگەواز و بانگخوازى پاڵپشتە بە کۆمەڵێک دەقى ئاینى لە قورئان و فەرمودە و وتەى زانایان. کە هەر تاکێک لەچوارچێوەى خۆیدا بەرپرسە و فرمان پێکراوە بە گەیاندنى پەیامى ئاین و بانگەوازى ئاینى. بەڵام لەگەڵ جێبەجێکردنى مەرجەکانى ئەو کارە کە بریتیە لە ئارام لەسەر گرتن و چاوەڕوان نەبونى پاداشتى دنیایی.
*سیاسەت واتە هونەری بەڕێوەبردنى کۆمەڵگە و چاکسازیکردن و بەرەو باشە ئاراستەکردنى کۆمەڵگە. ئەم سیاسەتەش پێویستە لە چوارچێوەى کۆمەڵێک بنەماى بەهێز و چەسپاودا بێت، ئەو بنەما چەسپاوەش شەریعەتە. بۆیە پێى دەوترێت سیاسەتى شەرعى(السیاسە الشرعیە). بەڵام لە ئێستادا سیاسەت مانایەکى نوێى وەرگرتووە کە بریتیە لە دەنگدان و کارى پەرلەمانى و سیستەمى دیموکراسى. حیزبە ئیسلامیەکانیش بەشدارى ئەم پرۆسەیە دەبن.
*بانگەواز و سیاسەت دوو چەمکن کە تەواو لێک جودان، خۆ ئەگەر تەماشاى مێژووى موسوڵمانان بکەین ئەوە دژایەتى زۆر دەبینین لە نێوان ئەوانەى پێیان دەوترێت چینى سیاسى و دەسەڵاتتدار و، چینى ئاینى و بانگخوازى ڕاستەقینە. زۆرجار قۆستنەوەى دەقە پیرۆزەکانى ئاین لە کۆمەڵگەیەکى موسوڵمان لەلایەن حیزبێکى ئیسلامیەوە، خراپ بەسەر ئەو حیزبەدا دەشکێتەوە و ناتوانێت نیەتى باشەى بە تەواوى بگەیەنێت. ئەمەش واى لە پارتى (نەهزە)ى ئیسلامى کردووە کە کارى سیاسی و بانگەواز لەیەک جودا بکاتەوە.

سەرچاوە و پەراوێزەکان:
1- سورە الحج:ایە 67.
2- سورە النحل: ایە 125.
3- محمد الجوری: الدعوە والسیاسە.. محاژیر الوێل ومخاگر الفێل(16/01/2016). huffpostarabi.com
4- سورە البقرە: ایە 44.
5- سورە سبڕ:ایە 47.
6- سورە ێ:ایە 86.
7- گلال مشعل: ما هو الدعوە ؟. (٢٧ نوفمبر ٢٠١٤) موقع (موچوع):
1-mawdoo3.com
8- البخاری: ێحیح البخاری، تحقیق: محمد زهیر بن ناێر الناێر،گ1، دار گوق الحمامە، (1422هـ)، ج4/ێ170.رقم الحدیپ(3461).
9- سورە ال عمران: ایە 110.
10- سورە یوسف: ایە 108.
11- د.محمد سعید رمچان البوگی: فقە السیرە النبویە، گ1، دار الفکر ، دمشق،(1991م)، ێ 121-122.
12- ماهو علم السیاسە: مرکز المستقبل للدراسات الستراتیجیە: http://mcsr.net/news25
13- د. القرچاوی: السیاسە الشرعیە فی چوء نێوێ الشریعە و مقاێدها، مکتبە وهبە ، القاهرە .ێ27.
14- ابن حجر العسقلانی: فتح الباری: تحقیق: عبد العزیز بن عبد الله بن باز، دار المعرفە – بیروت،(1379هـ)،ج6/ێ497.
15- محمد بن شاکر الشریف: السیاسە الشرعیە تعریف وتڕێیل.(صید الفوائد): saaid.net

16- د.سعد بن عبدالله الحمید. د.خالد بن عبدالرحمن الجرسی: اقوال العلماء فی اقامە حزب سیاسی فی الاسلام. 19/9/2011. المجلس العلمی الوکە: majles.alukah.net
17- ابن قاچی: کنز العمال فی سنن الاقوال و الافعال،تحقیق:بکری حیاتی، گ:5، مۆسسە الرسالە، 1401هـ/1981م، ج10/ێ183.
18- محمد ابو زهرە: ابو حنیفە، حیاته و عێروه و اراۆه الفقهیە، دار الفکر العربی، القاهرە،(1991م).ێ45. عمر ابو فچل: ڕبو یوسف تلمیژ ڕبی حنیفە وڕول قاچی قچاە فی الدولە اڵاسلامیە. الڕحد 20 سبتمبر 2009. (الاتحاد) :alittihad.ae
19- چرورە الدعوە إلى الله:(6/3/2005) (موقع اسلام ویب):articles.islamweb.net
20-huffpostarabi.com/mohamed-elgory
21- عبدالعزیز کحیل: المسلم بین الدعوە و السیاسە، 10/12/2013، إسلام اون لاین :islamonline.net
22- هند مێگفى عبد : العلماء .. بیــن الدعوە والسیاســە
استقلال الدعاە عن الڕحزاب چرورە، جمادی الاولى 1435 هــ 15 مارس 2014، الاهرام

23- عبدالرحمن الراشد:الغنوشی و فێل الدین عن السیاسە، 23/مایو/2016.(الشرق الاوسگ):aawsat.com
24- محمد قواێ: الغنوشی وزوال مبرر اڵاسلام السیاسی، الپلاپاء، ٣١ مایو/ ڕیار ٢٠١٦، (الحیاە):alhayat.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت