muhamad-genawi

دکتۆر محەمەدئەمین گەناوی: وێنەكانى ئەو ديوى قەيران.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له وتارى کاریگەری قەیرانەکان لەسەر دیمۆگرافیا بەو مەبەسته ئاماژەم بەم خاڵه كردبوو كه, هەر كاتێ لەكات و شو ێنى خۆيا نەتوانرێ قەيران چارەسەر بكرێت، ئەوا قەيران بۆ خۆى ئەبێته بەرهەم هێنەرى قەيرانى تازه لەبوارو ئاستى جياوازا كه ئەشێ قەیرانى بەرهەم هاتوو له قەيرانه سەرەكيه كه زۆر ئاڵۆزتر بێ، وه هەروەها چارەسەريشى له هەموو روويەكەوه گرا نتر بێ لەچاو قەيرانه سەرەكيەكە.
لەكاتى دروستبوونى هەر قەيرانێ لەهەر بوارێكا پێويسته لەگەڵ هەنگاونان بۆ چارەسەرى قەيران شرۆڤەو شيكاريش بكرێ بۆ دەرهاويشتەكانى قەيران، واته له سەر ئەم بوارنەى كه بەهۆى قەيرانەكەوه توشى قەيران ئەبن.

مامەڵه لەگەڵ دەرهاويشتەكانى قەيران و چارەسەريان ئەمەيه كە نەك هەرجۆرو ئەندازەى قەيرانه بەرهەم هاتوەكان گرنگه ديارتى بكرێت, بناسرێ وەببينرێ، بەڵكو هەڵسەنگاندنی زانستى بۆ شوێن و كات, وه دۆخى پەيدابوونى قەيرانەكەش له ڕووى ئابوورى, سياسى, كەمەڵايەتى, جفاتى, وه دەرونبەوه گرنگه بۆ چارەسەر.

ئەوديو يان دەرها ويشتەى هەر قەيرانێ هەڵبەته به ئەندازەى سەختى و زۆریى قەيران، چەندەها وێنەى جياواز دروست ئەكات كه ئەشێ دووباره نەك هەر وێنەى تەواو جياواز بن له قەيرانەكه خؤى بەڵكو لەکۆى گشتى وێنەى تەواوى جفات بگۆرێ بەهەموو ڕەهەندەكانيەوه.

بە لەبەر چاوگرتنی ئەم دەربڕینەی سەرەوە لەڕەوشی هەنوکەیی ئەم قەیرانەی، کە لە کوردستاندا دروست بووە، بە هەر هۆ و سینارۆیەک بێ، کە ئەمەش بۆخۆی بابەتێکی تایبەتەو ئەشێ لەکات و بوارێکی تردا لەسەریی بنوسرێت، چەندەها دەرهاویشتەو وێنەی جیاوازی لەم دیوی خۆی دروست ئەکات، ئەگەر ئەم ڕەوشە هەروا بەردەوام دەبێت، کە بەداخەوە هەموو ئاماژەکان نەک هەر سەلمێنەری بەردەوامی ڕەوشن، بەڵکو هێماشن بۆ دژوارتر بوونی ڕەوش لەهەموو لایەکەوە، مەگەر تەنها معجیزەیەک ڕەوبدات و ڕەوشەکە ڕبگرێت لەبەختی هەژاران.

ئەم قەیرانە دارایی و ئابوورییەی، کە ئێستا هەموو کایەکانی ژیانی پەک خستووە، بۆتە هۆی دروستبوونی بەرهەمهێنانی زۆر قەیرانی تری ترسناک لەم دیوی خۆی، کە وێنەکانی لەم خاڵانەدا ئەبینرێت.

1- کەم بوونەوەی ڕێژەی خوێندکار، خوێنەر، وەفێرخواز لە خوێندنگەو زانکۆ ی پەیمانگاکان، بۆ نموونە لە هەندێک بەش لە کۆلیژەکانی زانکۆ بۆ سالی یەکەمی قۆناخی یەکەم” ی ئەمساڵ 2016-2017 تەنها 8 خوێندکار توانیویانە ئامادە بن بەهۆی نەبوونی توانای دارایی، کە ئەمەش بە دڵنیای قەیرانی زانستی، فەرهەنگی وە مەعریفی بۆ ئاستێکی ترسناک دروست ئەکات، کە جگە لەوەی چارەسەری سەخت و دژوار ئەبێ ئەمجار کاریگەریی کارەساتباریشی ئەبێت لەسەر هەموو ڕەهەندەکانی ژیان بۆ نەوەکانی ئێستاو داهاتوو، وە هەروەها بۆ داهاتووی ئابوری، سیاسی وە چارەنووسی وڵات، ئیتر ئەم قەیرانەش دووبارە بۆخۆی هەندێک قەیرانی تر بەرهەم ئەهێنێ و … هتد.

2- کاتێک سەدان هەزار گەنج لە ژیانی ئابووری و هەلی کار، زانستی، فەرهەنگی و، داهاتوو بێبەش ئەبن و بۆشاییەکی گەورەی فکری، مەعریفی، زانستی ، سیاسی وە کۆمەڵایەتی دروست ئەبێ، کە لە ئەنجامدا بەشێکی هەرەزۆری ئەم بۆشاییانە بەشتی نەخوازیار، گوومڕاکەر وە زیانبەخش پڕ ئەبێتەوە، کە هەم بۆ گەل و وڵات ئەبێتە مەرگەسات.

3-  گۆڕان لە دیموگرافیای کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و هەتا نەتەوەیی، کە ئەمەش هەرەشەیە لەسەر قەوارەی کۆمەڵ و نەتەوە بە هۆی کۆچی نێر وە نزمی ئاستی هاوسەرگیریی، واتا بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرە.

4- هەژاریی وە نەبوونی هیچ ئاسایشێک بۆ خەڵک لەسەر ئاستی ناوخۆ وا ئەکات کە فشارەکانی دەرەوە لەسەر کوردستان هەم زۆر بن و، هەم ئاسان بن. بۆ نموونە> هەوڵی دەرکردنی کوردەکان لە ناوچە دابڕاوەکان بەئاشکرا ڕوو لە زۆربوون و، لەهەمان کاتیشدا خەڵک بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان بۆ خۆی و منداڵەکانی ئەبێتە حەشدی شەعبی، کە هەردوو حالەکە نیشاندەریی ئەم تراژیدیایە، کە کورد بەدەستی خۆی دروستی کردووە. تا قەیران بەردەوام بێت، تا قەیرانەکان بەردەوام بێت، هەموو فشارەکان لەسەر تاک و کۆمەڵ زۆرتر ئەبن و وە وێنەکانی ئەودیو قەیرانەکانیش تراژیدیای تر بنیاد دەنێن.