Sadam-barzani..

عیماد عەلی: کێ قازانج دەکات لەوەی هەولێر وەک مۆڵگەی بەعسیەکان بەکاربێت؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وادیارە تاوەکو ئەمرۆش سەرکردایەتی کورد لەسەر هەمان ریتمی ململانێی پێش روخانی سەدام دەرۆن و بەقەد زەرەیەک گۆرانکاریە سیاسیە نێوخۆیی و دەرەکیە ناوچەیی و جیهانیەکەی کانی نەخوێندۆتەوە و، کارلێکی هاوکێشە هەمەجۆرەکانی ناوخۆی عیراق و ناوچەکە و جیهانی بە چاوی نەوەتەکانەوە تەماشا دەکات و لە هەموو تێروانینەکانیدا تەنانەت لەگەڵ نێوخۆی خۆشیاندا، بە میتۆدی ئەگەر دۆستم نەبیت دوژمنی باباکوشتەمی یاری دەکات، کە ئەمە لە هیچ کونجێکی حیهاندا باوی نەماوە.
وەک چۆن یەکێتی دەست تێکەڵاوی لەگەڵ ئیران لەوکاتەدا گەیاندە ئاستێکی خەتەرناک، ئاوها و بەزیادەوە تاوکو راکێشانی دەبابەی بەعس پارتی خۆی حزاندە باوەشی وبەعس و 31 ی ئابی ئەنجامدا. ئەمەش نیشانەی چەقبەستویی عەقڵی سیاسی سەرکردایەتی کوردبوو لەوکاتەدا کە شەرم نەکردن لە براکوژی هاتە ئاراوە و هەر بەو عەقڵیەتەوە پێشهات و هاوکێشەی نوێ وەک خۆی ناخوێنێتەوە و هەمیشە لە پاش رووداوەکانەوە دەروات و لە پاش روودانیشی نازانێت چۆن ممەڵەی لەگەڵدا بکات نەک پێشبینیی بکات و پلانی پێشوەختەی بۆ هەبێت.
لەم روانگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە سەرکردایەتی کورد تا ئێستاش بەهەمان ئاواز دەخوێنێت و تەنانەت لە پەیوەندیە سیاسیەکانیدا بە پیلانی هەواڵگریانە دەجوڵێتەوە و پەیوەندی ژێربەژێری گوماناوی بەرێدەکات و بە بیرو بۆچونی شەخسی و تاکە حزبی و ئەڵقەیەکی تەسکی نێو سەرکردایەتی باڵا مامەڵە لەمەر بابەتە نهێنیە خەتەرناکەکانی ناوچەکەدا دەکات، بێ ئەوەی گوێ لە هاتو نەهاتی چارەنوسی میلەتەکەمان بگرێت و، ئەوەتا بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێ گوێدانە هیچ کاردانەوە و هەڵوێستی لایەنە نەیارەکانیان چالاکیە سیاسی و هەواڵگریە جێگومانەکانی بەعسیەکان لە هەولێر لەوپەری چوستو چالاکیدا بەرێوەدەچێت و بە پیرۆزکردنی پارتیش وەک تاکە دەسەڵاتی رەهای دەسترۆیشتۆی ئەو پارێزگایە بە رۆژی روناک پلان دادەرێژن. خەڵکیش حەقی خۆیەتی بپرسێت، قازانج و زیانی ئەم هەڵوێستەی پارتی لەکوێدایە و بۆ ئەم کارە دەکات.
بێگومان تاکە قازانجی بچوک لە گۆشەی حزبایەتی تەسکەوەیە، کە ئەویش پەیوەندی پارتی بە میحوەرەکەی خۆیەوە و بۆ رازیکردنی تورکیا و سعودیە و ولاتانی کەنداو و مامەڵە تێکەئاڵاوە بازرگانی و ئابوریەکانیانە، بۆیە بە ئاسانی و کەلیلیەوە فەرشی بۆ داخستون. ئەگینا، ئەگەر لە روانگەی هاوکیشە ستراتیجیەکانی ناوچەکە و پێویستی رێکخستنی پەیوەندیەکان بێت، دەبێت بە شێوەیەک کە گومان لای هیچ لایەک دروست نەبێت و لە پێشەوەی هەموانیش لایەنە کوردیە نێوخۆییەکان ووڵاتانی میحوەرەکەی تر و، بە تایبەتی و ئێران و شیعەکانی عیراق. لەبەر ئەوەی هەمان باش جەزانن کە ئەمە دەردانی سەلبی گەورەی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی پاش کۆتاییهاتنی داعش و چۆڵبونی مەیدانەکە بۆ تەوەرەکەی تر و ئەگەری زاڵبونی دەسەڵاتی شیعە لە عیراقدا. ئەمەش جگە لە زیان بۆ کۆی پرسی کورد و چارەنوسەکەی هیچی تری لێ ناکەوێتەوە . ئەوەی جێگەی مەترسیە، کە زۆرینە لەو باوەرەدایە کە ئەم جموجوڵانە وەک فەرمانێکی باڵای دەرەکی بەسەر پارتیدا سەپێنراوە و لە دەرئەنجامی ئەو هەموو خاڵە لاوازەی ئیرادەی خۆی لەدەست داوە، وە ک چۆن لەلایەنی ئابوریەوە خۆی خزاندۆتە نێو بەرژەوەندیەکانی تورکیا وڵاتانی کەنداو و ناتوانێت لە هیچ هەناگاوێکی خۆی پاشەکشە بکات هەرچەند رۆژانە قەیرانەکە ئاڵۆزتر و قوڵتر بێتەوە و نەتوانێت بە ئاسانی لێی دەبچێت . بۆیە هیوادارم لە دوارۆژدا پارتی و دەسەڵاتە سەرکێشەکەی بە تەواوەتی نەچێتە ژێر رکێفی بەرژەوەندیەکانی لایەنەکانی میحوەرەکەی خۆی و کوردستانی باشور دابەشی دوو نەبێت لەدەرئەنجامدا، نەک ئەو ئیدیعایەی کە گوایە سەربەخۆیی رادەگەیەنن
بەڵێ، ئەم چالاکیانە وا بەم شێوەیە بە ئاسانی و ئاسایی تەماشای دەکەیت، وەک خاڵێکی لاواز لەسەرت تۆمار دەکرێت و نەک هەر بۆ خۆت وەک سەرکردە و حزب بەڵکو لەو لایەنیشەوە کە تۆ دەڵێیت رێگەی سەربەخۆیی لە بەغداوە تێدەپەرێت، بۆ گفتوگۆیەکی چروپر و عاقڵانی نەک هەر رێگر دەبێت و قازانج ناکەیت بەڵکو زیانێکی گەورەش دەکەیت. بۆیە نەک هەر لە رووی ئەخلاقیەوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بەوانە بدەیت کە تادوێنی کیمیاباران و ئەنفالیان کردین جموجوڵی سیاسی بکەن بەڵکو لە رووی هاوکێشەکان و لە دەرئەنجامە خەتەرناکەکەی پاش داعش بە زیان بو گەلی کوردستان دەگەرێتەوە و دابەشبونی زیاتر روودەدات و زەرەر لە یەکبون و یەکێتی نێوخۆی کوردستان دەدات و لەدەرئەنجامی خۆفەرزکردنی بەرژەوەندیەکانی لایەنەکانی تر لەم قۆناغەدا دوور کەوتنەوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە.