شێرزاد شێخانی: تۆپ چەواشەكاری.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- سەركردەیەكی پارتی فەرموی: جەنابی سەرۆك لەسەردانەكەیدا بۆ توركیا باس لەسەربەخۆیی كوردستان دەكات لەگەڵ بەرپرسانی توركیادا.

2- راگەیاندنەكانی پارتی باسیان كرد كه: جەنابی سەرۆك لەدیدارەكەی لەگەڵ رەجەب ئەردۆغاندا باس لەئازادكردنی بەرێز سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێكانی ئەكات.
3- برادەرانی پارتی باسیان لەوە كرد كەوا یەكێك لەئەجینداكانی گفتوگۆی جەنابی سەرۆك لەگەڵ بەرپرسانی توركیادا، مەسەلەی پەرەپێدانی ئابوری هەرێمی كوردستان ئەبێ.
4- چۆلەكەكەم پێیوتم جەنابی سەرۆكی پارتی لەو سەردانەیدا بۆ توركیا باس لە زیندوكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەكوردستانی باكوردا ئەكات.
ئەمانە مانشێتی سەرەكی هەواڵەكانی وەسائیلی ئیعلامی پارتی بوون، پێش سەركەوتنی جەنابی سەرۆك بۆ ناو فرۆكە بۆ سەردانی توركیا.

موحەسەڵە:
1- جەنابی سەرۆك چووە توركیاو لەهەردو دەعوەتی نانخواردنەكەی سەر مێزی ئەردۆگان و یولدرمدا لەبیری چوو باسی مەسەلەی سەربەخۆیی بكات، بۆیە مەسەلەكە هەڵگیرا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی داهات و.
2- بەرپرسێكی حكومەتی توركیا رایگەیاند كە جەنابی سەرۆك بەهیچ شێوەیەك داوای ئازادكردنی بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاشی نەكردوەو ئەسڵەن گومان لەوە دەكرێ كەوا جەنابیان ئاگاداری ئەوەش بێت كە دەمیرتاش گییراوەو خراوەتە كونجی زیندانەوە.
3- وەسائیلی ئیعلامی غەیرە: پارتی باس لەوە دەكەن كەوا جەنابی سەرۆك لەدیدارەكانی لەگەڵ ئەردۆگاندا باسی لەمەترسی راكێشانی بۆڕی نەوتی هەرێم بەناو ئێراندا كردوەو، داوای لێكردوە رێگری لەو مەسەلەیەدا بكاو، نەهێڵێ لەغەیری خاكی پیرۆزی توركیا نەوتەكەی هەرێم بەهیچ شوێنێكدا تێپەڕێ، پابەندبونی خۆیشی بۆ رێكەوتنامە پەنجا ساڵییەكەی دوپاتكردۆتەوە.
4- چۆلەكەكان پێیان راگەیاندم كەوا: جەنابی سەرۆك لەبری پرسی زیندوكردنەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی لەتوركیادا، رێكەوتنی زارەكی و نهێنی لەگەڵ توركیادا كردوە لەسەر هاوكاریكردنی سوپای توركیاو مورتەزیقەكانی لەهێرشە چاوەڕوانكراوەكانی بەهاری داهاتودا بۆ سەر قەندیل و دەركردنی پەكەكە لەشنگال و ناوچەكانی تر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت