لوقمان مصطفی: ئایا کەس هەیە لە “پەنجە مۆر” دەربازبێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتا بابزانین لەڕووی زانستیەوە پەنجەمۆر چیە و بۆچی بەکاردێت، ئایا کەس هەیە لە کرداری ناسینەوەی پەنجەمۆر قوتاری ببێت؟ بفەرموون لەگەڵ ئامادەکردنی ئەم بابەتە زانستیە هەستیارە کە یاسا پشتی پێ بەستوە لە دۆزینەوەی کارە تاوانکاریەکان، وە لەهەمان کاتدا پەیوەندی بەسەلامەتی هەر تاکێکەوە هەیە لە کۆمەڵگادا، بابزانین کێن ئەوانەی تاوانەکە دەکەن و لەناسینەوەی پەنجەمۆر خۆ دەدزنەوەو قوتار دەبن و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن.

پەنجەمۆر کە ئێستا لە جیهاندا لە هەموو مامەڵەیەکى کارگێڕی و یاساییدا بەکاردەهێنرێت و لە زۆرینەى کارە ئیدارییەکاندا سوودى لێوەردەگیرێت، هەروەها لە کاریی ڕۆژانەشماندا بەکار دەهێنرێت وەک سیستەمى پاراستن و تەنانەت بە هۆکارێکى سەرەکى دۆزینەوە تاوانبارانیش دادەنرێت، لە هەمان کاتدا چەندین زانیارى لەبارەى پەنجە مۆرەوە هەن کە سەرنجڕاکێشن و لەوانەیە تا ئێستا زۆر بەمان بەشێوەیەکی باش زانیاری تەواومان لەسەری نەبێت و نەمان زانیبێت چ سحرێک لە دوتوێی ئەو سەرەپەنجانەماندا هەبێت. زانایان و پسپۆڕانی ئەم بوارە دەڵێن:
1- جێ پەنجە بە چەند ساتێک لە دواى لە دایکبوونى مرۆڤەوە جێگیر دەبێت و تا مردن گۆڕانکارى بەسەردا نایەت.
2- ئەگەرى لەیەکچوون و هاوشێوەى جێ پەنجە زۆر زۆر کەمە و زانایان دەڵێن لە 46 ملیارد مرۆڤدا ئەگەرى یەک جێ پەنجەى وەک یەک هەیە، واتە ئێستا چل ملیارد کەس بۆ ژمارەى دانیشتوانى زیاد بکرێت ئینجا ئەگەرى دووبارەبوونەوەى هەیە.
3- جێ پەنجەى هیچ دەستێک لە هى دەستەکەى تر ناچێت بۆیە زۆرجار لە هەموو پەنجەکان پەنجەمۆر وەردەگیرێت.
4- جێى پەنجەى دەست لە جێى پەنجە پێیەکان بە تەواوەتى جیاوازە.
5- بۆ یەکەمجار لە لایەن چینییەکانەوە بە حەوت هەزار ساڵ بەر لە زایین بۆ ناسینەوەى ئەو گۆزانەى کە دروستیان دەکرد بەکاردەهات.
6- جۆرە ناتەواویەکى جینى هەیە کە وا لە هەندێک کەس دەکات کە خاوەنى جێ پەنجە نەبن و لە ڕاپەڕاندنى مامەڵە و سەفەرکردندا تووشى کێشە دەبن.
7- بە هەندێک رێکارى سادە تەنانەت دەتوانرێت جێ پەنجەى بەر لە دە ساڵ بناسرێتەوە.
8- جێ پەنجە لە کلتورە جیاوازەکاندا بۆ بەخت خوێندنەوە بەکار هاتووە و ئێستا بە شێوەیەکى زانستى خوێندنەوە بۆ جۆرى کەسایەتى مرۆڤ لەڕرێى جێ پەنجەوە دەکڕێت.
9- تا ساڵى 1941 جێ پەنجە و پەنجەمۆر وەک بەڵگەیەکى یاسایی لە دادگاکاندا سەیر نەدەکران.
هەرەوەها زانایان پێیان وایە کە پەنجەمۆری هیچ کەسێک لە کەسێکی تر ناچێت، وە هەمان کەس پەنجەمۆری هیچ پەنجەیەکی لە پەنجەکانی تری ناچێت، واتە هەر مرۆڤێک 20 پەنجەمۆری جیاوازی هەیە، هەربۆیە لەکاتی تاواندا (بصمە)ی هەردەپەنجەی دەستەکانی وەردەگیرێت.
پەنجەمۆری کەسەکان بەتێپەڕبونی کات ناگۆڕێت، هەرچەندەکەسەکان گەورەببن تەنها کەمێک جێ پەنجەکایان گەورەدەبێت بەڵام نەخشەی پەنجەیان هیچ گۆڕانکارییەک تیایدا ڕونادات، بۆیە ئەگەر کەسێک لەتەمەنی منداڵی تاوانێک بکات چەندین ساڵی بەسەردا تێپەڕببێت دەکرێت لەڕێی پەنجەمۆرەوە بدۆزرێتەوە، بەڵام پەنجەمۆر بەهۆی سوتانی دەرەجە سێ لەناو دەچێت.
تەنانەت دووانەکانیش پەنجەمۆریان جیاوازە و لێک ناچێت و بە رێگەی تایبەت دەتوانرێت لەیەکتر جیا بکرێنەوە، بۆیە وڵاتانی هەوڵ دەدەن کە پەنجەمۆری تاوانباران تۆمار بکەن بۆ ناسینەوەیان لە رێگەی ئەو شوێنەوارەی لەسەر تاوانەکانیان لە داهاتوو جێی دێڵن کە رەنگە دەیان ساڵ بمێنێتەوە، بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە بەتێپەڕبوونی کات و بەتەمەنداچوون ئاخۆ پەنجەمۆر گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟.
شارەزایان پێیان وایە کە پەنجەمۆری مرۆڤ لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی تەمەنی کۆرپەلە پێک دێت و لەگەڵ گەشەی لەش ئەویش گەشە دەکات، بەڵام شێوەی ناگۆڕێت، ئەگەرچی رەنگە تووشی شێوان بێتەوە بەهۆی بریندارکردن و سوین و سووتاندن.
لە راستیدا ئەو گۆڕانکارییانە کاتین و لە شێوەی پەنجەمۆر ناگۆڕن، چونکە پەنجەی مرۆڤ شێوەی خۆی وەردەگرێتەوە ئەو کاتەی پێست لە رێگەی خانەکانییەوە خۆی نوێ دەکاتەوە لە ماوەی تەنیا چەند مانگێکدا.
رەنگە هەندێک بۆچوونیان جیاواز بێت بەوەی کە پەنجەمۆر لەگەڵ بەتەمەنداچوون گۆڕانی بەسەردا دێت و بەڵگەشیان بۆ ئەوە ئەوەیە کە پەنجەمۆری کەسانی بەتەمەن نا روون و نارێکە، کەچی راستییەکەی ئەوەیە کە پەنجەمۆری ئەوانیش ناگۆڕێت، بەڵام ئەوەی رووی داوە کە کەمی نەرمی پێستیان و زبربوونی وای کردووە کە هێڵەکانی رووی پەنجە سەتوورتر بن و بەسەختتر بێنە پشکنین.
بەکارهێنانی مەرەکەبیش تەنیا بۆ دیاری کردنی شوێنی پەنجەمۆرە ، ئەگەرنا بەبێ مەرەکەبیش جێ پەنجەی مرۆڤ لەسەر کاغەز و شتەکان بەجێ دەمێنێت، بەڵام بۆهۆی ئامێری پێشکەوتووەوە دەدۆزرێتەوە. بۆنمونە تۆ تاقەتت نیە هەمو جارێک پاسۆردی ئەپڵ ئایدی داخل بکەی بۆ ئەوەی بەرنامە داونلۆد کەیت. بەڵام وەرە بیکە بە پەنجە مۆر لە جیاتی پاسورد ئەم کردارش تەنها بۆ ئەو دیڤەیسانە ئەبێت کە پەنجەمۆریان هەیە مەبەستم بۆ نمونە مۆبایلە ئایفۆنە.
زانایان دەڵێن: پێناسی مرۆڤـ لەمۆری سەری پەنجەکانیدایە، هەر بۆیە تەرکیزکردن لە سەر مۆری پەنجەکان مانایەکی زۆر تایبەتی ھەیە، چونکە سەری پەنجەی ھەموو مرۆڤێک بێوێنەیە و تەنھا تایبەتە بە خۆیەوە. ھەموو کەسێک کە لە ژیاندایە یان مردووە، کۆمەڵەیەکی جیاکراوەی مۆری سەری پەنجەکانیان ھەیە.
ئەمەیە وادەکات مۆری سەری پەنجەکان بەڵگەیەکی قەبەوپەسەندکراو بێت لەسەر کەسێتی خاوەنەکەی، بەڵام لایەنی گرنگ ئەوەیە بابەتی مۆرەکان تا (سەدەی 19) ئاشکرا نەکرابوو… پێش ئەوە خەڵک سەیری مۆری سەری پەنجەکانیان دەکرد تەنھا وەک ئەوەی ژمارەیەک ھێڵی ئاسایین و ھیچ مانایەک یان گرنگیەکیان نییە.
بەڵام لە زانست وزانیاری نوێی ئێستادا دەوڵەتە پێش کەوتوەکان بۆ ڕێگرتن لە تاوان وبەتایبەتیش کۆچبەرانی نایاسایی بەتەواوەتی پشتیان بەستوە بە شیکاری پەنجەمۆر.هەر بۆیە وەزارەتی كۆچی ئوسترالیا بەنیازە لەساڵی 2020ـەوە سیستمی ناسینەوەی روخسار لەفڕۆكەخانەكان جێگیر بكات بۆ كۆنترۆڵكردنی باری ئەمنی و بەرگرتن لەكۆچی نایاسایی.
بەپێی ئەو پێشكەوتنە تەكنەلۆجیانەی كە وردە وردە وڵاتان پشتی پێدەبەستن، رەنگە چەند ساڵێكی تر پاسپۆرت ببێتە شتێكی كلاسیكی، ئیتر پشتی پێنابەسترێت.
لە ئێستادا وەزارەتی كۆچی ئوسترالیا بڕیاریداوە لەساڵی 2020ـەوە سیستمی ئەلیكترۆنی ناسینەوەی روخسارو پەنجەمۆری گەشتیاران لەفڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان دەخاتەگەڕ، ئامانجیش لەو كارە كۆنترۆڵكردنی باری ئەمنی و رێگرتنە لەكۆچی نایاسایی بەرەو ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو سیستمەی لەئوسترالیا بەگەڕدەخرێت، سیستمێكی خۆكارە، 90%ی كارەكانی بەشێوەی ئۆتۆماتیكی بەڕێوەدەچن و مرۆڤ دەستی تێوەرنادات، وەك تاقیكردنەوەیەكیشە بۆ ئەوەی لەوڵاتانی تریش بخرێتەگەر.
لەگەڵ ئەم هەموو زانست وزانیاریانەی سەردەمدا کە هەموو دەوڵەتە پێش کەوتوەکانی دونیا بە عێراق وکوردستانیشەوە کاری پێدەکەن،بە مەبەستی ڕێگرتن لە هەمووکارێکی نایاسایی بەتایبەتیش کارە تاوانکاریەکان کە ژیانی تاک و کۆمەڵگا بە گشتی دەخاتە مەترسیەوە،بەڵام تائێستاش دزو گەندەڵکارو تاوانبارە ڕاهاتوەکان ، کرداری ناسینەوەی پەنجەمۆر لە ئاستیان دەستەوەستانە، ئەوەش بە هۆی بەکارهێنانی فرت وفێڵ وتەڵەکەبازیەوە، بەهۆی توشکردن وفریودانی کوڕەفەقیرو هەژارەوە، پاشانیش توند کردنیان لە کونجی زیندان، بۆ خۆیشیان خۆ دەدزنەوە لە ناسینەوەی کرداری پەنجەمۆر، هەمیشە لە پشتی کەوالیسەوەن وگەر تینیشیان بۆ بێت وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن، چونکە وەک زانراوە کەس لە کرداری ناسینەوەی پەنجە مۆر قوتار نابێت، بەڵام ئەمان زۆر زەحمەت دەکەونە بەر مەترسی ناسینەوەی پەنجەمۆر.!! چونکە لەم بوارەشدا پسپۆرایەتیەکی تەواویان هەیە، بۆیە کەشف بونیان مەحاڵە، تامەقاش هەبێت پەنجەیان ناسوتێت.!!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت