شه‌ریف هه‌ژاری: له‌م هاوكێشه‌یه‌ی جوڵانی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ خۆراوا و، یه‌كێتیی بۆ بیره نه‌وته‌كان تێ بگه‌ن!
پارتیی هێزی سێبه‌ری خۆی نارد بۆ خۆراوا و، یه‌كێتیش ڕاسته‌وخۆ بیره نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكی گرت،
پارتیی : توركیا پێی جوولاند! چونكه توركیا له لایه‌ك خۆی گه‌مارۆی مه‌نبه‌ج ئه‌دا و، له‌ولاشه‌وه به (هێزه‌كانی خۆراوای سه‌ر به پارتیی) گوشار ئه‌خاته سه‌ر په‌یه‌ده! په‌یه‌ده‌ش خراپی خراپتر ئه‌كا و مه‌نبه‌ج ته‌سلیمی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌كات!! یه‌كێك له هه‌ڵه ستراتیژیه‌كانی په‌یه‌ده ئه‌وه‌بوو كه: ڕێی به فره حیزبی نه‌دا و زۆر به ئاسانی بیانووی دایه ده‌ست نه‌یارانی كه له دژی به‌كاری بێنن!!
یه‌كێتیی: ئێران پێی جوولاند! بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر پارتیی و ڕۆشتنی نه‌وت بۆ توركیا، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه به‌و كاره‌ی یه‌كێتی، زیاتر ئه‌و دۆخه ئارامه‌ی كه له كه‌ركووك دا هه‌یه بشێوێ و، توركمانه‌كان و (عه‌ره‌به سونه و شیعه‌كان) ده‌نگ به‌رز كه‌نه‌وه و، ئه‌وه‌ش ڕێخۆشكه‌ر ئه‌بێت بۆ هه‌لتۆقینی ئه‌جێنداكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناو شاری كه‌ركووك دا له داهاتوو دا! بۆیه پێویسته نه‌هێڵرێت دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت!
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر پارتیی به‌ڵێنی به توركیا دابێت بۆ ناردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ خۆراوا، ئه‌وا به‌و گوشاره‌ی ئێران- یه‌كێتیی مه‌حاڵه هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه بگێڕیته دوواوه! چونكه پارتیی ئه‌زانێت یه‌كێتیی زۆرینه‌یه له كه‌ركووك. كه‌وابو: پارتی گوێ به‌وه نادات دۆخی كه‌ركووكیش تێك بچێت!! به‌مپێیه: نه پارتیی و نه یه‌كێتیی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ناكه‌ن!!
نه پارتیی و نه یه‌كێتییش جه‌نگ له‌سه‌ر قووتی خه‌لك ناكه‌ن!! به‌لكو له‌پێناو ئه‌جێنداكانی (توركیا) و (ئێران)ه.
پێموایه: حوكمڕانی حیزبۆكراتی پارتیی و یه‌كێتیی، وه‌ك یاری مار و په‌یژه وایه!! گه‌ر له خانه‌ی (یه‌ك)یشه‌وه بشیگه‌یه‌ننه خانه‌ی (حه‌فتا، هه‌شتا و، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌د و هه‌شت)یش، له پێناو یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی دا، ئه‌وا خۆیان ئه‌ده‌نه‌وه ده‌ست ژه‌هری ماری (توركیا یاخود ئێران)ه‌وه و میلله‌تیش تێوه‌ئه‌گلێنن و جارێكی تر تێكی ئه‌ده‌نه‌وه (ماره‌كه ئه‌یان گه‌زێته‌وه) و له سفره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌نه‌وه!!
كه‌وابوو: ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ!!
خۆزگه وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاریی) یه‌ك خوو (كه ناخ و بیر و هۆش و ژیان)می داگیركردووه، ئه‌متوانی ته‌ركی بده‌م، ئه‌ویش: بیر و هزری (كوردبوون)مه.
بۆچی من: هێنده به پاكی كوردبم و، ئاخ و حه‌سره‌ت بخوازم!، به‌ڵام بۆ: زۆرینه‌ی مامۆستای زانكۆ و ڕۆژنامه‌نووس بتوانن له چه‌ندین لاوه مووچه‌ی حیزبیی و حوكمی بخۆن و، له هه‌ر كوێوه با بێت له‌وێوه شه‌ن بكه‌ن و، هیچ گوێ به‌وه نه‌ده‌ن خاك ئه‌درێته ده‌ست ئێران یاخود توركیا!!؟
به‌ڕاستی په‌روه‌رده‌ی (دایك و باوك)م و، ڕۆچوونم له ناو مێژووی گه‌لان و مێژووی كورد دا وای لێكردووم له‌به‌ر خاتری (خوێنی شه‌هیدانی كورد) نه‌توانم ببمه كادیری حیزبێك و، حیزبه‌كه‌شم بچێته سێبه‌ری داگیركه‌رێكه‌وه كه له ئاستیا نه‌تووانم هه‌لوێستم هه‌بێ.
خۆزگه ئه‌متوانی ئه‌و خووه‌ی خۆم ته‌رك بده‌م، خۆزگه ئه‌متوانی وه‌ك ئاغاكه‌ی ده‌ورانی شۆڕشی ئه‌یلوول، كه باڵی به‌رزانی گرتبوویان و زۆریان ئازار دابوو به بیانووی ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به باڵی جه‌لالیه و، ئاغاكه‌ش سێ به سێ ته‌ڵاقی خواردبوو كه: هه‌م باڵی به‌رزانی به پیاوی شای ئێران ئه‌زانێ و، هه‌م باڵی جه‌لالیش به پیاوی عێراق ئه‌زانێ، خۆشی له‌وان به كوردتر دائه‌نێ و هه‌رگیزیش جه‌لالی نه‌بووه!!
بۆیه له داخی ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی كه باڵی بارزانی ده‌یده‌ن، سوێند ئه‌خوا به ماڵ و منداڵه‌وه سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ و تا ماوه نه‌ڵێت (كوردم) و ناشبێت له خاكی كوردستان بینێژن!
ئێستا ئه‌و ئاغایه مردووه و، له وڵاتێكی ئه‌وروپی نێژراوه و، مناڵه‌كانیشی هه‌موویان بڕوانامه‌ی دكتۆرایان له تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانی پزیشكی دا هه‌یه!
خۆزگه منیش (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاریی) ئه‌متوانی وه‌ك ئه‌و ئاغایه سوێندێكی وا بخۆم، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر حه‌سره‌تی كوردبوون و ده‌سه‌لاتی حیزبۆكراتی (هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی) نه‌خۆم. ئه‌و كات شه‌رتبایه پاش سه‌ر هه‌ل گرتن تا ماوم باسی (كوردبوون) نه‌كه‌م!!
به‌ڵام چی بكه‌م له هه‌ست و هۆش و بیرم بۆ خاكه‌كه‌ی، بۆ مێژووی خوێناویی، بۆ شه‌هیده‌كانیی، بۆ خوشكه ئه‌نفال كرا‌و و فرۆشراوه‌كانمان!! چی بكه‌م له‌و ڕۆچوونه وردانه‌ی بۆ مێژووی گه‌له‌كه‌م هه‌مه و بۆ ته‌واوی ئه‌و به‌لگه‌نامه نهێنییانه‌ی ئینگلیز كه هێناومه‌ته‌وه !!
ئه‌مه لینكی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ده ڕۆژ پێش ئێستا باسی مه‌ترسه‌كانی تێوه‌گلانی حیزبه‌كانی باشور له گه‌له‌كۆمه‌كی توركیا (به‌جیا) و ئێران (به‌جیا)م كردبوو، وادیاره خه‌ریكه به ته‌واوی خالی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌م دێته‌دی:
شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا حیزبه‌كانی باشور به‌م خیانه‌ته ترسناكه‌ی دیكه‌ش دژ به (جوولانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان) تێوه‌ده‌گلێن!؟ شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا حیزبه‌كانی باشور به‌م خیانه‌ته ترسناكه‌ی دیكه‌ش دژ به (جوولانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان) تێوه‌ده‌گلێن!؟
وه‌ك مێژوومان، دیسانه‌وه وه‌خته جارێكی دیكه سه‌ره‌ڕای ئه‌م بێ-موچه‌یی و ته‌واو قات و قڕییه‌ی كه ده‌سه‌لاتی حیزبۆكراتی خولقاندویانه، ئه‌وا گه‌له‌كه‌مان به به‌ڵایه‌كی شه‌ڕی ئیقلیمیش دا ئه‌گلێننه‌وه!! ئافه‌رین بۆ ئه‌و حیزبانه!! ده‌ستیان خۆش بێت!!
تێبینی: ڕووداوی مه‌سه‌له‌ی ئاغاكه %100 ڕاسته و، ناو و شوێنی نیشته‌جێ بوونی پێشووی خۆی و خێزانه‌كه‌ی و، ئێستای مناله‌كانیم لایه.