ئەکرەم محـمدئەمین: ڕیفراندۆم و پاکێجەکانی یەکێتی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێتیەکان زۆر چاك لە بەهای ڕێفراندوم تێئەگەن، مەبەست ڕێژەی بەزری بەدەست هێنانی دەنگەکانە، بەلام زۆر پرسیار دێتە پێشەوە کە هەموومانی توشی ئەم گێژاوە کردوە، کە بەرۆکی هەموو ئەندامانی یەکێتی گرتوە، سەر و بنی یەکێتی یان ئەم سەر و ئەوسەری یەکێتی دیار نەماوە. ئەمە هەر بەدەم ئاسانە هەڤالان، بەلام هێندە بە ئازارە ئەوەی ماندوو نەبوبێ بە یەکێتیەوە قەیری نازانێ . هەموو شتێك لە کاتی خۆیدا باشە و سەرکەوتو ئەبێت، لە زۆر شوێنەوە گوێمان لە خەڵکی گرتوەو دەڵین:

* ڕیفراندۆم بۆچی؟
* ئایا رئفراندۆم وەکو حزب ئەتەوێت بیکەیت؟
* ئایا ئێستا کاتی ڕیفراندۆمە؟
* ئایا بەرنامەی ریفراندۆم بۆمان دارێژراوە پلانێکی تری دوژمنانە یان داواکاری کۆمەلانی خەڵکی کوردستان؟
ئەگەر سەرکردایەتی کورد وەکو گەمەی سیاسی ئەم کارتە بە کار نەهێنێ. وەکو ئەندامێکی یەکێتی من وای بەباش ئەزانم:
گرنگتر لە ریفراندۆم، چاك کردنەوە یان ئاسایی کردنەوەی زۆنی سەوز و جێبەجێکردنی پەیماننامەی نێوان یەکێتی و گۆران، کە بە ئامادە بونی بەڕێز مام جەلال واژوو کرا. ئەم پەیماننامەیە کە کرا جێگەی دڵخۆشی تێگرای ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو لا و کۆمەلانی خەلکی کوردستان بوو.
چاکترین دەرفەتە بۆ یەکێتی بۆ راگرتنی هێز و گەرانەوەی متمانە لە نێوان سەرکردایەتی و ئەنداماندا. بەم سێ خالەی خوارەوە ڕیفراندۆم ئەبێتە پاکێجێکی سەرکەوت و، لە هەمان کاتدا ئەبێتە سەرەتای کەم کردنەوەی کێشەکانی ناو یەکێتی.
1- بە گەر خستنەوەی پەرلەمان . کەواتە لە رووی یاساییەوە ریفراندوم بە یاسایی ئەکرێت و لە رووی هێز و دەنگەوە سەرکەوتن بە دەست ئەهێنێ.
2- لێك تێگەشتن و لە خۆبووردنی سەرکردایەتی یەکێتی و دانیشتن پێکەوە خۆیان داماڵن لە هەموو قسەو قسەڵۆك و یەکتر شکاندنێك، کە شایستەی ئەندامان و سەرکردایەتی یەکێتی نیە.
3- بە هەموو بروایەکەوە کار بکرێت بۆ چارەسەرکردنی موچە و کێشەو خزمەتگوزاریەکانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان تا برواو متمانەی خەڵکی بەدەست بێتەوە.

ئەم خالانەی سەرەوە ئامادەسازیە بۆ سەرکەوتنی ریفراندوم بە رێژەی بەرز. لە هەمان کاتدا یەك پاکێچە بۆ سەرکەوتنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەرباز بونی لەم کۆلانە بنبەستە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت