محەمەد هەریری: ئەو پیاوە زۆر زوو پێشبینی دیکتاتۆریەتی ئەردۆگانی کرد!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەتە پێشبینیەکانی هەمووی بە زیادەوەش هاتە دی. ئەمڕۆ ئەردۆگان دوا قۆناغی دیکتاتۆریەتی خۆی لە ڕاپرسی سیستمی سەرۆکایەتی دەهێنێتە دی، دوای لەناوبردنی هەموو بەربەستەکان.

محمد على بیراند زەنگی مەترسی ئاک پارتی زوو لێدا!
نوسەرى تورکى بەناوبانگ، خوا لێ خۆش بوو، محمد على بیراند، لە 2008 بەو شێوەیە دووا سەبارەت بە ئەردۆگان و حزبەکەی، لە وتارێکیدا بە ناوى: ( ئامادە بن بۆ تورکیایەکى سەرتاسەر گۆڕاو) “Get ready for a completely transformed Turkey ” کە لە 12/2/2008 لە رۆژنامەى Turkish Daily News بڵاوى کردۆتەوە تێیدا ترس ودڵەڕاوکێی نێوەندى سیاسی ودەزگاى سەربازى تورکیا دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو هەنگاوەى ئەو دوایەى حزبی (AKP)… چونکە ڕێژەى 46.6% دەنگدەرانی ئەو بوێریەى بەو پارتە بەخشی ولە هەمان کاتدا ترسی خستە دڵی نەیارانى… بە پاڵنەرى ئەو ڕێژەیە و بە پاڵپشتى حزبی بزوتنەوەى نەتەوەیی (توندڕەو) MHP، حزبی (AKP) داری خستە نێو شانەى زەردەواڵە، کاتێ بە هۆشیاریەوە دەستى کرد بە ئەنجامدانى گۆڕان لە نێو ئەو دامەزراوانەى کە تورکیا بەڕێوە دەبەن، ئەویش لە ڕێگاى دامەزراندنى ئەو فەرمانبەر و کارمەندانەى هەڵگرى هەمان بیروڕاى خۆیانن لە پۆستە ئیداریە گرنگەکان. گۆڕان بەرکارە لە دادگاى دەستورى و لە بۆردى خوێندنى باڵا (YÖK) Board Higher Education و سەرۆک و ڕاگرى زانکۆکانیش دەگۆڕدرێن، هیچی تر زمانەى ئەمان لە شوێنى خۆیدا نەماوە. ئەو گۆڕانانە تەنها لە سنورى کارمەندەکان ناوەستێ، بەڵکو عەقلیەتێکى نوێ A new mentality هاتۆتە نێو بوارى خوێندن و پەروەردەوە.
لەڕووى مالیەوەش وەک بەزمەکەى دوو حزبەکەى خۆمان، دەڵێت: پارە دەستاو دەست دەکات. ئەندامانى حزبی AKP بە بەردەوامى دەوڵەمەند دەبن. ئێستا لە هەموو شوێنێکن و هەموو تەندەرەکان (موقاوەلاتەکان) دەبەنەوە. هەروەها کارمەندانى کاروباری دراویش گۆڕاون، ولە بانکى سێنتڕاڵەوە دەستیان پێکردوە.
دەربارەى میدیای حزبیشەوە دەڵێت: هەروەها میدیاى AKP بەردەوام لە گەشەسەندنە، لە کاتێکدا میدیاى عەلمانیەکان (سێکیولارەکان) گەشەى کەمتر بەخۆوە دەبینن. میدیاى ئاینی لە بڵاوبونەوە وپەرەسەندن دایە.
لە کۆتاییدا حزبی AKP کاریگەریەکى زۆرتر دەکاتە سەر ژیانمان لە ڕێگاى فەرمانڕەوایی شارەوانیەکان. جلی تایبەتیان [قەمسەلەی ئەفغانی بۆ نمونە]، و شێوازى قسەکردنیان [پڕی دوعا و زاراوەی دینیە!]، و بۆن و بەرامەیان [بۆنی سعودی عەرەبیە ناخۆشەکان!] هەموو دام و دەزگاکانى تورکیاى داگیر کردوە. پێویست خۆمان ئامادە کەین بۆ ژیان لە نێو تورکیایەکى سەرتاسەر گۆڕاو لە سنورى 5 تا 10 ساڵی داهاتودا.
ببینە بلیمەتی ئەو بیرمەندە و نووسەرە گەورەیە کە لە دوا ساتەکانی تەمەنیدا زانیمان کوردە، تا دوا ڕۆژی هەوڵی خزمەتکردنی رەوشی دیموکراسیەت و مافی کورد و مافی مرۆڤی دەدا، ئەمڕۆ پاش تێپەڕبوونی حەوت ساڵ هەموو هەنگاوە قۆرخکارەکانی ئەردۆگان و حزبەکەی دەردەکەوێت، پاشگەزبوونەوەش لە زۆر بواری گرنگ ڕوودەدات، کە گرنگترینیان دۆزی کوردە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت