ئیبراهیم عەباس: کەس نەیپرسی جێگری سەرۆک چی بەسەرهات؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێوارەیەکی سەرەتای ساڵەکانی دوو هەزاری ئەم سەدەیە، تەلەفۆنێک لەسەری رەشەوە بۆ نیهاد بارزانی برای مەسعود بارزانی دەکرێت، ناوەرۆکی تەلەفۆنەکە، فەرمانێکی ماڵی بارزانی دەبێت بۆ تەمبێکردنی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و جێگری سەرۆکی پارتی. نیهاد بارزانی و دوو سەیارە لە پاسەوانەکانی بەخۆیی و گۆچانێک بەزوویی کە ماڵەکەی چەند سەد مەترێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دوورە، خۆی دەکات بە مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەو ژوورەی کە عەلی عەبدوڵڵا هەم دەوام و هەم پشووی لێدەکات.
بێ ئەوەی عەلی عەبدوڵڵا بزانێت مەسەلەکە چییە، دەستدەکرێت بەلێدانی، بەجۆرێک ئەو پیرە مێردە داماوە کە یەک دەقیقە خۆشی لە ژیانی خۆی نەبینیووە لە 1946ەوە پارتی دامەزراندووەو پێشتریش لە حزبی شیوعی بووە، بۆ ماڵی بارزانی وەکو برا گەورەو تەنانەت وەکو باوکێک و مامێک وابووە، دەکەوێتە بەر لیدانی گۆچانەکەی ئەو کوڕەی مەلا مستەفا بارزانی و پاسەوانەکانی. هەموو گیانی دەشکێندرێت و کاتێکش بەهەمووگیان شکاوی بەجێدەهیڵن و رێگەی نادەن ببرێت بۆ تەداوی و تەنانەت رێگەش نادان بێن تیماریش بکرێت، تەنها ئەوەندەی پێدەگوترێت جارێکی تر پەیامی ماتەمینی بۆ عومەر دەبابە نەنێریتەوە! ئەگەرنا دەکوژرێت.
چیرۆکی ژیانی سیاسی عەلی عەبدوڵڵا لەو رۆژەوە نەک هەر کۆتایی هات، بەڵکو لەو ساتەوە لە هەمان ئەو ژوورەی لێی شەڵاڵی خوێن کرا، دەستبەسەرەو ژیانی ئەوەشی پێ رەوا نابیندرێت بچێتەوە لە شاری کۆیە کە زێدی لە دایکبوونیەتی تا دوا تەمەنی گیانی لەوێ بمێنێتەوە، هەر ئەوەندەش نا مانگی 12 ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێنزەیی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی جێگاگەی عەلی عەبدوڵڵا بۆ خۆی ببات، چوو سەر مەسرەح و دەستی مامی خۆی ماچ کردو بەیەکجاری پارتیان کرد بە حزبی بنەماڵە و سۆرانییەکانیش بوون بەمیوانێکی رەزاگران.

بەراست …. ئێستا زانیتان جێگری سەرۆک چی لێهات؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت