بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئێران دەست بەسەراگرتنی گەرووی هورمزی بۆ ئەچێتە سەر؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دیسەمبەری 2016 ەوە ئێران بە یەکجاریی دەستی بەسەر گەرووی هورمز دا گرتووە، کە یەکێکە لە مەمەڕە ستراتیجیەکانی دونیاو، زیاتر لە 40٪ ووزەی جیهان لە نەوت و غازی سروشتی و سەرچاوەکانی تری پێدا تێ پەڕ ئەبێت.

باتریتیکس نووسەرە پیرەکەی ئینگلیز، ئەنوسێت: لا بد ٲن يكون الحرب” واتە شەڕێک هەڕ ڕووئەدا. ئەو هەمیشە ئەو جەنگەی کە ئەبێت هەر ڕووبدات لەگەڵ ئێران ئەبەستێتەوە بە کەنداوی عەرەبیەوە، بە گریمانەی ئەوەی هیچ شتێک ئەمریکا بە قەد ئەوە ئازار نادا کە هێزێکی تر جگە لە خۆی باڵا دەست بێت لە کەنداودا، ئێران لە ڕووی جوگرافیەوە کەنداوە، بەڵام لە ڕووی سیاسی و فەرهەنگیەوە ئەندام نییە لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، تەنانەت لە بنەڕەتدا شوێنەکە ناوی کەنداوی فارسە نەک کەنداوی عەرەبی.
گەرووی هورمز، کەنداوی عەرەبی “یان خەلیجی فارس” ئەبەستێت بە کەنداوی عەممانەوە، لەوێشەوە بۆ ئاوەکانی زەریای ئەتڵەسی، کە کەمەربەندی دونیایە، دوای پێنج مانگ لە دەست بەسەراگرتنی ئەم گەرووە لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئێرانەوە، جگە لە توڕەیی سعودییەو، هەندێ گرژی و بەیەکداکێشانی کەشتیگەلی ئیماراتی عەرەبی و ئێرانی لەو ئاوانەدا، لەلایەن کەشتیە ئێرانیەکانەوە بەر بە دوو کەشتی بارهەڵگری ئەمریکیش گیراوەو پەلاماردراوە، ناچار ڕێرەوی خۆیان گۆڕیوە.
لەلایەکی ترەوە، ئەگەر ئەم کۆنترۆڵ و هەژمونەی ئێران بەردەوام بێت، ئەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاڵا ئەلیکترۆنیەکانیش کەم ئەبنەوە، وا ئەکات کە شمەکی یابان و چین لە باشوری ئاسیاوە نەگاتە شوێنەکانی تری زەمین.
بۆیە لە مەولا ئێران، تووشی لێزمەو تەرزەیەک لە هێرشی جۆراوجۆر ئەبێتەوە، ڕەنگ نییە ئەمەی بۆ بچێتە سەر؟. چونکە توانای ئابوریی و سەربازیی ئێران لەو ئاستە نییە بەردەوامی بە شەڕێکی لەو شێوە بدات، جگە لەوەش ئێران ناتوانێ دڵنیا بێت لەو نەوت و غازەی کە بەو ڕێرەوە ئاوییانەی باشوری ووڵاتەکەی دا هەناردەی ئەکات، یانی ئەو هێزانەی لە عێراق و کوردستان دڵیان بەوە خۆشە نەوت و غاز بە ڕێگەی ئێرانەوە بنێرن ئیدارەی شەڕێکی دۆڕاو ئەدەن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت