دێهات عوسمان: لەبەرچی کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی، لەڕێڕەسمی ناشتنی نەوشیروان مستەفا ـیان جێهێشت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەراسیمەکە لە مزگەوتی گەوەرەی شاری سلێمانیەوە بۆ گردی زەرگەتە بوو، لە کاتژمیر 8:00 بەیانی بە رێپێوانیك بە ئامادەبوونی نزیك نیو ملێۆن هاوڵاتی لە لایەنگر و ئەندامانی گۆران و کەسایەتیەکانی کوردستان لە نێوو ئاپۆڕای جەماوەرێکی زۆریی چاو بەگریان بۆ کاتژمێر 10:05 گەیشتینە گردی زەرگەتە، سەدمەتریك پێشئەوەی بگەیەنە گردی زەرگەتە، لە ڕێگادا تووشی عەدنان موفتی و کەسایەتیەکی تر و پاسەوانەکانیان بووین، پیاوێکی چاو بەگریانیش بەخێریا بە تەنیشتمدا تێپەری و، ڕووی کردە عەدنان موفتی و بە دەنگێکی بەرز وتی: سەیرکە شەرمیش ناکات دێت بۆ گردەکە ئەمەتان بینیوە لە مەسعود بارزانی زیاتر پارتیە !!

لە کاتی گەیشتنمان بەنزیك ئارامگاکەی کە بۆ کاك نەوشیروان ئامادە کرابوو، کاتێك بینیمان کۆسرەت رەسوڵ و کورەکانی بە خێرای دەهاتن لە گەڵ دەرکەوتن و نزیك بوونەوەیان هەندیك گەنج هاواریان کرد و وتیان: ڕێگە بەدز مەدەن بێنە ئێرە با برۆنە پیرمام، تا دەهات ئەو دەنگە زیاتر و بەرزتر دەبووەوە. هەر بۆیە بە ناچاریی کۆسرەت و کورەکانی بە رێگەگەی خۆیانا گەرانەوە، نەیان توانی بەژداری ئەو مەراسیمە بکەن.
بۆ خوێندنەوە و پرسەنامە و هاوغەمی لە کاتی ڕێوڕەسمی مەراسیمەکە، حاکم قادر و سەلاحەدین بەهادین و عەمار حەکیم و عەلی باپیر و چەند کەسایەتیەکی تر لە نزیك میکرەفۆنەکە دەرکەوتن، جەماوەرەکەش هاواریان کرد: بروخێ دز، بروخی دز! ئیدی دزەکان سەریان شۆر دەک. بەڵام زۆر بێشەرمانە، دوروبەریی مایکەکەیان چۆل نەدەکرد. تا گەیشە سەرەی حاکم قادر، حاکم قادر عەریزەکەی دەرهێناو دەستی کرد بە وتاردان، لە وتارەکەیدا داوای یەكگرتنەوەی یەکێتی و گۆرانی دەکرد. بەڵام جەماوەر هەر زوو لێیان کرد بەهەڵاو پێیان دەوت: چی دەڵێی بەنیازن گۆرانیش وەك حیزبەکەی خۆتان بفرۆشن! هەبوو دەیوت کاك حاکم قسە هیچ بەهایەکی نیەو کردار شەرتە! هەبوو دەیوت بەژیانم یەك وشەی ڕاستم لە تۆ گوێ لێ نەبووەو قێزم دێتەوە!! تکایە مایکەکە جێ بهێلە، هەندێکیش لە جەماوەر فیکە و هەڵایان لێدەدا وەك نارەزایەتیەك لە بەرامبەر بەژداریکردن و ڕێگەدان بە پێشکەشکردنی وتەیەك لە لایەن حاکم قادرەوە.
دوای ئەوەی سەلاحەدین بەهادین مایکەکەی گرت و هێشتا دەستی نەکرد بە وتاردان، داماوە کردیان بە پۆری خوراو! هەزار و یەك قسەی نەشیاویان بەو بەسەزمانە وت لەراستی دا جەماوەریش نەهەقیان نەبوو. چونکە دەسەڵات لە هەریمی باشوری کوردستان هەرچی لە دەست هاتبێت لە تیرۆر کردنی ئەندامانی یەكگرتوو و رفاندن و تۆقاندن و حەسیرمەیدان کردنیان و کۆمەڵێك سوکایەتی تر بەرامبەر بە یەكگرتوو خودا هەڵناگری قسوریان نەکردوە،کەجی لە بەرامبەر ئەو هەموو زوڵمەی کە دەسەڵات کردۆتی بەرامبەر بە یەكگرتوو، ئەم زاتە چەکی قورسی دەستی بۆ وەڵام دانەوەی زوڵم و زۆرەکانی دەسەڵات، تەنها ئەم وشەیە بووە ( گەردنتان ئازا ناکەین ) سەرەڕای ئەوەش پشتگیری لە دەسەڵاتی بنەماڵە کردووە. ئەو وەڵامەی ئەمرۆی جەماوەریش لە پای بێ هەڵوێستی و هەڵوێستە لاوازەکانی یەکگرتوو سەرچاوەی گرتبوو.
مەلا عەلی باپیر نێوانیان لە گەڵ ئەو جەماوەرە چاو بەگریانە زۆر خۆش بوو، بەجۆرێك کە جەماوەر بانگی عەلی باپیریان بە پیاوە مەردەکە دەکرد. ئەم خۆشەویستیەی هاوڵاتیان بۆ مەلا عەلی بۆ ئەو هەڵوێستانەی کۆمەڵ و ئەمیرەکەی دەگەرێتەوە کە لە رابردوودا هاودەنگ بووە لە گەڵ گۆران و هیچ کات ملی بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە نەداوە.
لەم مەراسیمەدا کاك عەلی پابیر جارێکی تر باشی پێکاو و بزمارێکی تری لە تابووتی حوکمی بنەماڵە داو پێیانی وت: ئەی بنەماڵەی فەرمانڕەوا لە باشوری کوردستان، ئەو کرکراگەیە لە مێشکی خۆتان دەربهینن، کە پێتان وایە بەتەنها ئەم وڵاتە موڵکی ئێوەیە، بەم وتیەش باشی پێکاو، سەرنجی خەڵکە ماتەمەکەی بۆلای خۆی ڕاکێشا.
بەڵی ئەو مەراسیمە باشترین دادگای سەربەست بوو، تیادا وشیاری خەڵك سەروەر بوو. تەواویی ئەو بەرپرسانە دادگاکران، بەشێک بوون لە سەرچاوەی مەینەتی گەلەکەمان و، لە بەرامبەردا خەڵاتی مەعنەیی پێشکەش بەو سەرکردانە کرا، کە خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بوون لە ئێستاو لە رابردوودا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت