هونەر جەمیل: ئێرە بەنگلادیش نییە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بێهێنەرە بەرچاوی خۆت، زۆر بەسانایی لەخۆت بپرسەو بڵێ: ئەرێ بەڕاست گەر من هاوڵاتێکی بەنگلادشی یا نیپاڵی بومایا دزینی چەن قوتویەک شیر یا دایبی ئاوا دەبووە باسی ڕۆژ. بێشک لەوێ دزی کردن بۆ دایبوشیر یان بۆ تەنەکەیەک ڕۆن یان بۆچەن نانێک. شتێکی ئاساییە ئاخر لەوێ ژیان هێندە قورسە، کە داهاتی تاک بەشی ژەمە خۆراکێک ناکات. هۆکارەکەشی دەسەڵات نییە لەوێ. ژیان سنوردارە دەسەڵاتی جێ بەجێکردن بەئەرکی خۆشی هەستاوە، بەڵام لە خاکێکی بێ خێرو بێر کە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نەبێت جگە لە کشتوکاڵ، هەرئەمەی لێ سەوز ئەبێت.
خۆ لە پاڵیشیا وەبەرهێنا هەیە، بەڵام زۆریی ژمارەی دانیشتوان و بچوکی ڕووبەری وڵات و کەمی سەرمایە ڕێگاکانی پارەدارکردنی خەزێنەی وڵاتی بەرتەسکو دژوارکردووە. کشتوکاڵێکی کەم لەسەر زەویەکی بچوك. هەردەتوانێت ئەوە دابین بکات. لێرەدا ویستم کەمێک دەوڵەمەندی بدەم بە بابەتەکەم بەوەی کەمێ بەراوردی بەنگلادیش بکەم بەئێرە. بەڵێ وتمان گەر کەسێک بەهۆی نەبونی بژێوی ژیانەوە لە بەنگلادش دزی بکات ئاساییە. ئەی ئەگەر لەسوید یا لەنەرویج ئەمە ڕویدا چی؟ بێشک لەوڵاتێکێ پڕداهاتو سامانی وەك نەرویج و سوید ئەم حاڵەتە ڕووبدات کارەساتە، چونکە ئەوە مانای ئەوەیە کێشەیەک لە سیستمی بەڕێوبردن و دابەش کردنا هەیە.
لەنێوان بەنگلادیش و سویدا کوردستان یاخود هەرێمی کوردستان وەك وڵاتی سێیەم باس دەکەم. لەم چەن ڕۆژەی ڕابردودا هاوڵاتییەک لە کفری بەهۆی ئەوەی چەن جارێک دایبی و شیری بۆ مناڵەکەی دزیوە. لەلایەن دادگای کفرییەوە سزای یانزە ساڵ زیندانی بەسەردا سە پێنرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی وڵات خۆیان لەبەرزترین و خۆشترین شوێنەکانی وڵات دەژین. هەریەکێکیان بە پارەی دزی خاوەنی ملیۆنان دۆلارو ڤێڵای گران بەهان چی لێرە چی لەدەرەوە. هەریەکێکیان گەر دۆسییەکی شەفافی بۆ بکرێتەوە چەندین دۆسێی دزیو گەندەڵی بەسەرا ساغ ئەبێتەوە. ئەمە جگە لە لە بەفیڕۆدانی پارەوسامانی وڵات. تۆسەیری ئەم تراژیدیایە من گومانم لەوە نییە دەسەڵاتی داد وەری لێرە سەربەخۆو داد پەروەر بێت. بێشک ئەم دەسەڵاتە خۆی پڕێتی لە گەندەڵی دادوەرەکان زۆربەیان کەسی حیزبێن.
بەرپرسەکان لە بەغدایەکی پڕکێشە لەسەردۆسەی گەندەڵی دەردەکرێن. سەرۆکی حوکومەت تۆمەت بارە بە پارەی خوراوی دوساڵی خەڵک ئەمە جگە لەو هەمو گەندەڵییە ئیدارییەی لەسەرێتی ئەمانەو دەیان کێشەو کارەساتی تر کە ئەم بەرپرسانە وەک پەتا ڕۆژانە بەریان داوەتە گیانی ئەم خەڵکە. دەبو دادوەرەکان پیشەییانە دورلە مەحسوبیەت دورلە لایەنگری دەبو هەموان بە یەک پاکێج بەیەک دۆسیە سەدان بەرپرسی ئەم هەرێمە ڕاپێچی دادگاو زیندانەکان بکەن دەبوو دادوەرەکان بگەڕانایە بەدوای هۆی دروستبونی پەتاکە، نەک بێ گەڕانەوە بۆ هۆکاریی پەتاکە دەرمان بۆ پەتاکە بنوسن.
دەمێکە هاوارێکی بەرز لە خەمخۆرانی وڵاتەوە دەدرێ بەگوێی دەسەڵاتا بەوەی ئێوەی بە دزین و کەم تەجروبەیتان لە ئیدارەدانی وڵات کارەسات دەخوڵقێنن. بەڵێ کارەسات لەمە گەورە تر نابێت. کوڕێك گورچیلەی خۆی دەفرۆشێت تا دەسگیرانەکەی بگوازێتەوە. خێزانێک مناڵەکانیان لە خوێندندا دادەبڕن بەهۆی ئەوەی ناتوانێت مەسرەفی خوێندنیان بکات. کچێک بەهۆی ئەوەی چەند ساڵە زانکۆی تەواوکردووەو بێئیشەو باری بژێویان خراپە خۆی سوتاند. ئەمانەو دەیان و سەدان کێشەو کارەساتی تر لێرە ڕویان داوە. ئەمە لە کاتێکدا کوردستان ڕۆژانا نزیکەی هەشتسەد هەزار بەرمیل ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە ئەکات. دەکرا لەپاڵ بوژاندنەوەی تەواوی کەرتەکانی ترو ڕەخساندنی هەلی کارو دامەزرادن و دروستکردنی سەدان کارگە و شەریکات. ڕەوشێک بخوڵقێنن کە هەرگیز کەس ناچارنەبێت لەبەر دایبی و شیر تەنەزول بکات. بۆیە ڕەوانییە هەلی ئەوەت هەبێ بتوانی وەک سویدو نەرویج خۆشگوزەرانی دابین بکەیت. بەڵام ژیانێکی بەنگلادیشی بەڕەوا ببینیت بۆ هاونشتیمانیەکانت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت