یەریڤان شەهید شاسوار: شاجوانی زانکۆ و ریکلامێکی بەهێز بۆ دکتۆری جوانکاری.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەم چەن ساڵەی دوایدا زانکۆکان لە ناوەندی ڕۆشنبیری و کێبرکێی زانستیەوە گۆڕا بۆ ناوەندی خۆنمایشکردن، بەداخەوە.

لای من هەموو مروڤەکان جوانن بەتایبەت ئەوانەی جوانیان لە هەڵسوکەوت و مامەڵەیاندا ڕەنگ دەداوەتەوە. جوانترین خوێندکاریی زانکۆیش ئەو خوێندکارەیە کە لەگەڵ بەردەوام بونی لە خوێندن، کارێک ئەکا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی. جوانترین کچیش ئەو کچیە کە هێشتا روخساری دکتۆری جوانکاری نەبینیوەو، هێشتا خاوەنی لوتی راستەقینەی خۆیەتی، هێشتا بە حزوری بوتۆکس و فیلەر نەگەشیتووە.
ئەو کچەی کە سادەیی لە ئاوەوە وەرگرتوە ئەو ئاوفرەتەی هاوڕێی کتێب و ژیان دوستی یە، نەک ئەوانەی هەر ڕۆژەی بە جلێکەوە، هەر ڕۆژەی بە رەنگی قژێکەوە، نمایشی جەستەی نیمچە ڕوتی خۆیان ئەکەن .
بەداخەوە، زانکۆ لە گۆڕاندایە، من ناوی نانێم گۆڕانی بەرەوپێش چونی زانستی. بەڵکو وا خەریکە ئەبێت بە بازارێک بۆ ڕیکلامی جوانترین و گرانترین مۆدێلی ئۆتۆمبێل. کورتترین و تەسک ترین تەنورە بووە بە بازاڕی ڕیکلام بۆ مارکەکانی میکیاج و نمایشە سەیرو سەمەرەکانی کوران. ئەگەر زانکۆ بەم شێوەیە بەردەوام بێ لە داهێنان، ئەبێ ناوبنری مەڵبەندی ڕیکلام و نمایشگای بەرزترین مۆدیلی کاڵا.
بەداخەوە زانکوکانی ئێمە لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهاندا ئەبێ لە دوای دواوە بۆی بگەرێین، لە جیاتی یەک پۆشی و گەڕانەوەی شکۆی ناوەندی زانستی و ئەکادیمی بۆ زانکۆ، لە جیاتی پێشبڕکێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی وا پێشبڕکێی، جوانترین نەشتەرگەری تەجمیل و ناسکۆڵەترین ڕوخسار ئەکرێ، بۆیە ئەی ئەو کەسەی وێڵی دوای نان و ژیانی، تۆ لە ڕیزیی نەویستراوەکانی. بەڵام لای من دەستی شەقاربووت هەموو زانکۆکانی دونیا دێنێ. تکایە فریای زانکۆکان کەون، خوێندکارەکان بەرەو هەڵدێر مەبەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت