بەهرۆز جەعفەر: نیفاقی سیاسیی بەرانبەر بزوتنەوەی گۆڕان.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کاک قوباد تاڵەبانی هەتا نەبو بە جێگری سەرۆکی حکومەت، لە سادەییدا هەر لە نەوشیروان مستەفای ئەکرد، هەر ڕۆژەی لە چایخانەیەکدا، بە قەد عەمودێکەوە، ڕەسمێکی ئەگرت، بە جلێکی کوردی و لە ژێر سێبەری مام دا، تەحەدای ئەکرد، هاوڕێی هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان بو، کە بو بە جێگری سەرۆکی حکومەت، بە هەلی کۆپتەر ئەهاتو چو، بە ڕەتڵە سەیارەی گرانبەهاوە خۆی نمایش ئەکرد، سێ ساڵە نێچیرەڤان بارزانی هەزاران کەسی دامەزراند بە ئیمزای خۆی، قوبات تاڵەبانی خەریجێکی زانکۆ و پەیمانگەی نەخستە سەر کار و میلاک، پاڵیوگەیەک لە دوکان کراوەتەوە، پارتی لیترێ نەوتی خاو نانێرێ بیپاڵێوێ، قوبات تاڵەبانی قسەیەکی نییە، چەندین وەزیری بزوتنەوەی گۆڕان نێردرانە ماڵەوە، قوباد تاڵەبانی ووشەیەکی نییە، کەرکوک دراوەتە دەست دەیان گروپی مافیایی جۆراوجۆرەوە، ئەوەی بەعس پێی نەکرد حزبی کوردیی پێی ئەکا، قوبات تاڵەبانی هەڵوێستێکی نییە، پارە لە بانقا نامێنێ ئەو قسەی نییە، ‌پاڵێوگەی بازیان سەت و پەنجا هەزار/ بەرمیل ئەپاڵێوێ و، هی خەبات و کارگروپ سێسەت و پەنجا هەزار تێ پەڕ ئەدات، قوبات تاڵەبانی پرسیارێکی نییە، حزبی دووەمی کوردستان کەسی یەکەمی لە دەست ئەدا، ئەم هەر ناتوانێ ڕۆژێ بکاتە پشوو، دەیان پۆستی حکومی ئیستیحقاقی یەکێتیەو چۆڵە، لە بەر ڕێکنەکەوتی ناوخۆیی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی هەر قسەی نییە، پارە ئەبرێتە دەرەوەی ووڵات قوبات تاڵەبانی ووشەیەکی نییە!. سەرەڕای خەڵک ژیانی نییە ترس لەسەر گیانیشی دروستبوەو، شەو نییە تەقە لە ماڵێ نەکرێ، ئەو هەر هەڵوێستی نییە!.
بە هەمان شێوە، گەورەو بچوکی ئەمانەی ئێستای یەکێتی، فرمێسک بۆ نەوشیروان مستەفا ئەڕێژن!. هەر هەمویان پێشوتر پێیان ئەووت “ئەوە عەرز و ئەوە گەز”. ئەگەر ویژدان داوەری بکات، ئەششەدو بەرهەم ساڵەحی لێ دەرچێ، کە لە زۆر هەڵوێستدا گۆڕان دژیشی بون، کەچی ئەو بەرهەمە هەر دۆستی گۆڕان بو پشتگیری کردن.
سەیرە، هەریەکی لەفەیسبوکا چەند کەسێکیان بە کرێ گرتووەو، بۆ چەن دەنگێک لە کۆنگرە یان هەڵبژاردنێکا، خۆیان لەو خەڵکە کردووە بە موحەمەوی مەهدی!. هەموتان کۆبکەیتەوە بزانین چیتان بۆ میللەت کردووە؟ ئەو هەموو دەنگە دەنگە چییە بۆ بونەتە خۆرەی خەڵک و، هەریەکەشتان بەناوی “مام” ەوە هەموو هەلێ ئەقۆزنەوە؟. ئەمانە نەبون گۆڕانخوازەکانیان دائەپڵۆسی، ئیتر ڕێبازەکەی کاکە نەوەی چی و حاڵی چی؟. بابە گیان پارتی شەیتانە، فەرموون ئێوە هەموو کەرەستەیەکتان هەیە، لە خزمەتی خەڵک و لە ئەمنیەتدا نمونەیەکی باشتر پێشکەش بکەن، هەریەکەو خۆی ملیاردێرەو، هاتووە بەناوی هێرشکردنە سەر پارتی ئەیەوێ خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕان نزیک بکاتەوەو، لەوسەریشەوە خەڵک بکا وە پەن!. هەرکەسێ ئەم کاراکتەرانەی ناسی بێت، ئەزانێ کات ئەکوژن و موزایەدە ئەکەن کاتێک داوای جێ بەجی کردنی ڕێککەوتنامەی یەکێتی و گۆڕان ئەکەن، تەنها ئەیانەوێ خۆیان دەربخەن و دەست بگرن بەقەزیەیەکەوە، تا دەرکەون.!.
ئەز هەرگیز تەئیدی بزوتنەوەی گۆڕانم نەکردووە، خۆشحاڵم کە ڕۆژێک بەر لە گیانلەدەستدانی کاکە نەوە بە وتارێک بەرگرییەکم لێ کرد. کەچی هاوڕێکانی کاکە نەوە تا لەژیاندا بو، پەلاماریاندا، ئێستاش ئۆغری کردوە، گەرەکیانە لەسەر ڕێبازەکەی بەرهەمی خۆیان بچننەوە! ئەلحەقی پێویستمان بە موعارەزەیەکی دروستە، با هەر هەبن و نەتوێنەوە..”وازیان لێ بێنن”.