کامەران وریا قانع: خانه‌ى ڕاپه‌راندن.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بزووتنه‌وه‌ى گۆران به‌ قۆناغێكى هه‌ستیار ده‌ڕوات، قۆناغێك هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانى ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه‌ و ترسیان له‌ دوارۆژى ئه‌م بزووتنه‌وه‌ هه‌یه‌. بوونى ئه‌م ترس و بێهواییه‌ زۆر ئاساییه‌ دواى كۆچى كاك نه‌وشیروان، به‌ڵام ئه‌وه‌ نا ئاساییه‌ به‌ دواى كاك نه‌وشیروانێكى تر بگه‌رێت شوێنه‌كه‌ى ئه‌و پڕ كاته‌وه‌. ئه‌بێـت هه‌موو لایه‌نگران و ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌كه‌ یه‌ك راستى ساده‌ هه‌یه‌ بیزانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كاك نه‌وشیروان بوه‌ته‌ راستییه‌كى پارچه‌ پارچه‌ كراو، هه‌ر یه‌كێك له‌ خه‌مخۆرانى بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌شێكى بچوكى ئه‌و راستیه‌ى پێیه‌.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن به‌ گه‌نج و پیره‌وه‌ وا هه‌ست بكه‌ن ئه‌وان هه‌موو راستیه‌كه‌یان پێیه‌و ده‌توانن بچنه‌ شوێنكه‌ى. ئه‌م هه‌سته‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌ كه‌ پله‌و پۆست له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆران مافێكى سه‌ره‌كییه‌‌ بۆ هه‌موان و ده‌كرێت هه‌ر ئه‌ندامێكى بتوانێت به‌رزترین پۆست به‌ ده‌ست بهێنێت. كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆر جار مروڤ نامۆ ئه‌بێـت به‌ تواناكانى خۆی هیوایه‌كى دۆنكیشۆتانه‌ له‌سه‌ر خۆى دروست ده‌كات، كه‌ له‌ یه‌كه‌م ئه‌زموونیدا وێنه‌ دۆنكیشۆتیه‌ى له‌سه‌ر خۆی شكست ئه‌هێنێت. بۆ بیر هێنانه‌وه‌ كاك نه‌وشیروان له‌ ژیانیش ما بوو، بێهوایه‌ك رووى له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌كردبوو، په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئیفلیج كرا، ئه‌ندامه‌كانى ئه‌تك ئه‌كران و شه‌هید ئه‌كران، بارگه‌كانى ئه‌سووتێنران، دزى نه‌وت له‌ لوتكه‌ بوو،موچه‌یان زۆر كه‌م كرده‌وه‌، به‌ڵام گرنگى كاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌ بوو هه‌رگیز رازى نه‌ده‌بوو به‌ مه‌رجه‌كانى پارتى و یه‌كیه‌تى بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ به‌رامبه‌ر چه‌سپاندنى حكومى بنه‌ماڵه‌. باشترین كار بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆران ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌یه‌ك یاخود خانه‌یه‌ك ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌رێوه‌ ببات.
له‌ ده‌ستورى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆران له‌ به‌شى هه‌شته‌م ماده‌ى دوانزه‌ و سیانزه‌ و چوارده‌ به‌ وردى باسى خانه‌ى راپه‌راندن ئه‌كات هه‌ر له‌ چۆنیه‌تى دروست كردنى تاكو ئه‌ركه‌كانى، كه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، سه‌رۆكایه‌تى كردنى ئه‌م خانه‌یه‌ش ده‌ورى بێت، هه‌ر چه‌ند مانگێك یه‌كێك سه‌رۆك بێت وه‌كو مه‌جلسى حكومى عێراق. هیوادارم له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن شوێنكه‌ى كاك نه‌وشیروان بگرنه‌ ده‌ست، زیاتر هه‌وڵى دروست كردنى ئه‌و خانه‌یه‌ بده‌ن ئه‌گه‌ر غه‌مخۆرى راسته‌قینه‌ى هیواكانى كاك نه‌وشیروانن له‌ دروست كردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیان.

ماده‌ى دوانزه‌: خانه‌ى راپه‌راندن
خانه‌ى راپه‌راندن به‌رپرسى جێبه‌جێكردنى بریارو راسپارده‌كانى جڤاتى نیشتمانى گۆرانه‌، له‌ نێوان دوو كۆبونه‌وه‌دا.
ماده‌ى سیانزه‌: هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن
یه‌كه‌م: ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن، به‌ پێ ئه‌ركه‌كانى پیكدێ له‌: رێكخه‌رى گشتى، سكرتێره‌كانى كاروبارى جڤاتى نیشمانى،فراكسیۆن، ژووره‌كان، باژێره‌كان، خه‌ڵك و سه‌رۆكى جڤاتى گشتى.
دووه‌م: رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن، جگه‌ له‌ سه‌رۆكى جڤاتى گشتى، له‌ ناو ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى یان له‌ ناو ئه‌ندامانى جڤاتى گشتى و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆراندا كه‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى و گشتى نین كاندید ده‌كرێن، له‌ كۆبوه‌نه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى دا، به‌ ده‌نگدانى نهێنى راسته‌وخۆ به‌ زۆرینه‌ى ساده‌ ئه‌په‌سه‌ندرێن و به‌زۆرایه‌تى ره‌هاى ده‌نگى هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ده‌گۆردرێن.
سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن دوو ساڵ جارێك ده‌بێت.
چواره‌م: رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن ته‌نها بۆ سێ خولى هه‌ڵبژاردن بۆیان هه‌یه‌ بۆ هه‌مان پۆست خۆیان كاندید بكه‌ن.
ماده‌ى چوارده‌: ئه‌ركه‌كانى خانه‌ى راپه‌راندن.