پۆل ڕیکۆر: بەشێکی کورت لە مێژوو، خود، گێڕانەوەسازیی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی/ عیماد گەنجی

پۆل ڕیکۆری فەیلەسوفی فەرەنسی ” 1913- 2005″ دیدێکی فەلسەفیی قوڵی بۆ فەلسەفەی مێژوو هەیە، ” ئەوە دەرئەخات کە چۆن ئەپستیمی مێژوویی، ئەپستیمێکە لە ناویدا (خودیی و بابەتیی، شیکردنەوەو تێگەیشتن، تێبینیی لەگەڵ ئەگەر، من لەگەڵ ئەویتر، ڕابردوو و ئێستا، بەیەکدا ئەچن).
بەم مانایە ئەپستیمی مێژوویی ئەپستیمێکی ڕێژەییەو باڵا ناکا بۆ ئاستێکی بابەتیی و بێگومانیی زانستەکانی ماف “.
پۆل ریکۆر بایەخی زۆری داوە بە مرۆڤ، بەوپێیەی ئەتوانێت ئەوەی لەتوانایدایە بیکات، بۆ ئەمەش پرۆژە فەلسەفییەکەی خۆی لە ” ئەنترۆپۆلۆژیای فەلسەفیی”دا کۆکردووەتەوە.
لە وێناکردنە فەلسەفییەکەی خۆیدا، زۆر بە توندیی دژی تێڕوانینی دیکارت بووەتەوە بۆ وشیاریی ” تیوار/شفاف” و ڕاستەوخۆ، بەقەدەر ئەوەی دژی ئەو جۆرە ڕێچکە داڕماندنەی خودیش وەستاوەتەوە، کە باڵی کێشابوو بەسەر فەلسەفەی بونیادگەریی و هەڵوەشاندنەوەگەریی ” ئاڵتۆسێرو فۆکۆو دریدا”دا.
خود لای ڕیکۆر بەمانای ” من” نایەت، بەڵکو ئەو ڕێچکەیەی ئەگاتە خود بە چەندین ڕەوت و پێچاوپێچی زۆرو جۆراوجۆردا تێپەڕ ئەبێت.
ئەوێکیتر ڕۆڵی سەرەکی تیائەبینێت ” ڕوخساری بەرامبەرو پەیکەری کۆ” ئەمە پەیوەندیی بە توانامرۆییەکانەوە هەیە, واتە کۆی ئەوەی کە مرۆڤ ئەتوانێ بیکات بەوپێیەی خودێکی چالاکە.
ئەکرێت ساتی گێڕانەوە بە دیارترین ئەو ساتانە دابنرێت کە هزری فەلسەفیی ڕیکۆری پێدا تێپەڕیوە، بەربەستەکانی نێوان دوو بواری تێکشکاند، کە هەریەکێکیانی بەجیا لەویتر ئەبینی.
گێڕانەوەسازیی کە سەرکیترین کۆڵەکەی داهێنانی ڕۆمانە، لکاندی بە مێژووەوە کە ڕووداوەکانی گرتووەتە خۆی و بەدوای مێژووەکەیدا ئەگەڕێت.. لەبەرئەوە گێڕانەوەسازیی بەوە ئەبینی کە توانایەکە بۆ وتنی ئەو شتانەی ڕوویانداوە، کەواتە مێژوو ئەگێڕێتەو
سەرچاوەکان:
• موقع دیوان العرب: التأریخ والسرد لدی بول ریکور- سعید العیماري- 15- 04- 2016 .
• مٶسسة مٶمنون للدراسات والابحاث: التأریخ والحقیقة لدی بول ریکور- عبدالله السید ولد اباه- 09-06-2014

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت