هێشتا کفنەکەی نەوشیروان مستەفا زەرد نەبووە، پارتی پێی دەڵێت: ئاژاوەگێڕ.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وتاریکورد
لەبەرنامەیەکی، یەکێک لەو 60 کەناڵە ئاسمانییەی پارتی، کە بە خوێنی ئەنفال و دزینی نەوت و پرۆسەی برسیکردنی خەڵکی کوردستان، مانگانە بۆهەموو کەناڵەکان زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاریان بۆ سەرف دەکرێت. بەناوی ” وار تیڤی ” لە چاوپێکەوتنێکدا، سەرۆ قادر، ی دەمڕاستی پارتی و بنەماڵە، بە نەوشیروان مستەفای باوکی هەژاران و ڕۆحیانەتی نەتەوەی کورد دەڵێت: ئاژاوەگێر.
لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ڕۆژنامەنوسەکە وای وت:
وار تیڤی: بزوتنەوەی گۆڕان، پێشنیاریی کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستانی، کە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە، کرا بوو، ڕەتکردەوە، ئایا، بزوتنەوەی گۆڕان لەو باوەڕەدایت پشت بکاتە ئەم پرۆسە نەتەوەییە؟ یان وەک چاودێران دەبین، بزوتنەوەی گۆران بەهانەی هەیە، بۆ بەشداریی نەکردنی لەم پرسە نیشتمانییەدا؟.
سەرۆ قادر: بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرئێشەیەکی گەورەدا کاکە، سەرکردەکانی هەموویان موتەفیق نین لەسەر ئەو ڕەییە دەربڕاوە، ئەوان ئەسیری پۆپۆلیزم و ئەسیری ئانارشیزم، واتا ئاژاوەگێریی و شەعبەوییەکی بێ بەرنامەی سیاسین، کە ئێستا بەشێک لەکادرە گەنجەکانیان پێوەی نوساون. ئەوە کێشەی ناوخۆ و سەرئێشەی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕانە، کە لە هەڵوێستە سیاسییەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە. ئەوان دەبێت سەرئەنجام چارەنوسی خۆیان یەکلا بکەنەوە.
من پێم وانییە سەرکردە موخەزرەمەکانی گۆڕان، کە شۆڕشگێڕی دوێنێن، لە پێناویی ئەم وڵاتە هەموو ڕۆژێک، مەشروعی مردن بوون. لە شۆڕشگێرییاندا هیچ گومان نییە، ئەمانە لەدژی چارەنوسی میلەتی خۆیان بوەستن. گومان لەوە نییە دێنە نێو سەفی ڕیفراندۆمەوە. ئەوەی هەیە پاشماوەی فەوزەوییەتی بیرباوەڕی نەوشیروان مسەتەفایە. کە کۆمەلێک گەنج پێوەی هەڵواسراون و ، ئێران و کۆمەلێ ئیسلامیش دنەی دەدەن.

بۆخۆتان گوێ لەسەرۆ قادر بگرن، لەم گرتە ڤیدیۆیەدا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت