ئیبراهیم عەباس: نازداری حەمەی ئەو رەحمان ئاغا و ژیان لەگەڵ دڕندەیەک.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو، مەلا مستەفا بارزانی ڕوودەکاتە شاری سلێمانی و دەبێتە میوانی حەمەی ئەورەحمان ئاغا، کە دوای بنەماڵەی شێخ مەحموود دەوڵەمەندترین و ناودارترین خانەوادەی سلیمانی بوون، لە کاتی دانیشتندا کچێکی باڵا بەرزی شاریی، سەرنجی مەلا مستەفا رادەکێشێت، خویەک کە مەلا مستەفا بارزانی پێدەناسرێتەوە ئەوەیە کە هەوس بازو چاولەدەر بووە، بەجۆرێک ئەو هەوسبازییەی گەیشتۆیە خاوەنی سێ ژن لە کوردستان و ژنێک لە ڕووسیا، گومانی چەندین پەیوەندی لەدەرەوەی خێزانی لەسەرە، کەیەکێکیان پەیوەندی بووە لەگەڵ مارگرێتی ژنە پێشمەرگەدا کە دواجار ژیانی بووە قوربانی و مەلا مستەفا لەبەر دڵی حەمایل بە کوشتنیدا.
مەلا مستەفا بە حەمەی ئەورەحمان ئاغا دەڵێت، دەبێت کچەکەت (نازدار) بدەیت بە ئیدریسی کورم. ئەورەحمان ئاغا دەڵێت: کچەکەی من شاری یەو بەکەڵکی ئێوەیی خێلەکی نایەت. مەلا مستەفا دەڵێت بۆ؟ باوکی نازدارخان دەڵێت: چونکە کچەکەم بەیانیان دەچێت بۆ مەلەوانی و شەوانیش بە گۆرانی ئوم کەلسوم نەبێت خەوی لێ ناکەوێت، جگەلەوەش ئەو لەشار گەورەبووە بەرگەی کەژوکێو ناگرێت. بەڵام مەلا مستەفا واز ناهێنێت و ناچار باوکی ڕازی دەبێت، نازدار بدرێتە ئیدریس بارزانی بەو مەرجەی نازیی بکێشن حسابی ژنە خێڵەکییەکانی بنەماڵەی بۆ نەکرێت.
کاتێک هەواڵی ئەو هاوسەرگیرییە دەدرێت بە سەرداریی براری نازدارخان، خەریک دەبێت خۆی بکوژێت و دەڵێت: من خوشکی خۆم نادەم بەو خێڵەکی و کێویانە، بەڵام دەسەڵاتی باوکی نابێت و ناتوانێت هاوسەگیرییەکە هەڵبووەشێنێتەوە. سەردار دەزانێت تازە خوشکەکەی دەبرێتە جەهەندەم بۆیە زۆر خەفەتی پێوەدەخوات، بۆ ئەوەی کەمێک ویژدانی ئاسودەبکات، دەچێت هەرچی پێداویستی ماڵەوەیە و هەرچی جلوبەرگی رازاوەیە بۆ دەکرێت.
ڕۆژی گواستنەوەی نادار، سەرداری برای دەزانێت کە سەیارە تا گەڵاڵە دەتوانێت برواو دواتر خوشکەکەی سواری وڵاخ دەکەن، بەوە زۆر پەرێشان دەبێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت سەیارەکەی خۆی لەگەڵ خوشیکی بەرێ دەکات. کاتێک نازدار دەگاتە ماڵی بارزانی نەک حسابی نازداری کچی شاری بۆ ناکرێت، بەڵکو نەیان هێشت چلەی بچێت جلکە شارییەکانیان لێ قەدەغە کردوو، جلی کوردی رەشی بنەمەماڵەی بارزانیان بەسەردا سەپاندن، کە تا وەفاتی بە سەرەتان لە نزیک بە دوو دەیە پێش ئێستا و پۆشینی کفنی ناوگۆڕ، جلکە رەشەکە کابووسییەکانی لە کۆڵ نەبوونەوە.
لەچەندان سەرچاوەی ناو بنەماڵەی بارزانی بیستوومە، کە ژیانی نازدار جۆرە دۆزەخێک بووە لەگەڵ ئیدریس بارزانی چونکە ئیدریس هەگیز نەیتوانیووە بەدڵ پێ بکەنێت و نزیکەکانی دەڵێن جۆرە درندەیەک بووە بۆ خۆی، هێشتاش ئەوەیان پێ کەمبووە لەسەرەتای هەشتاکان ژنی بەسەر هێناو کچە ئامۆزایەکی خۆی کە کچی شێخ محەمەد خالید بوو، وەخوشکی هاوسەری مەسعود بارزانی بوو، بەسەر نازدارخاندا هێنرا، کە ئەو کلتورە لە سلێمانی زۆر کەمەو لەناو زۆر خانەوادەدا زۆر شەرمە.
لە مێژووی بنەماڵەی بارزانی هاوسەر خواستن لە سۆرانییەکان زۆر کەم بووە، جگەلە عوبێدوڵڵا کە کچە هەولێرییەک هاوسەری بوو، وەکو سەرچاوە مێژوویەکان باس دەکەن مەلا مستەفا بە فارس باوە تیرۆری کردووە. ئەوەی ئیدریسیش حاڵەتی دووەم بووە، راستە ئەو تیرۆر نەکرا بەڵام بەزوویی تووشی سەرەتانیان کرد و بە بەدختیەکی گەورە ژیا و سەری نایەوە. روانین و بیرکردنەو رەفتاری بنەماڵە لە خانەوادەکانی خۆیان نەبێت زۆر سوکانەیەو هەر ژنێک لە خانەوادەی ئەوان نەبێت بەچاوێکی زۆر کەم و سوک سەیر دەکرێت، کە ئەمە بۆ ژیانی نازدار بەتەواوی راستە.
هەر کەسێک گومانی لە زانیارییەکانی ئەو وتارەم هەیە، با بپرسێت ئەگەر نازدارخان لە دۆزەخی بنەماڵەدا نەژیاوە؟ گەر ئیدریس جۆرە درندەیەک نەبووە، لە شێوەی مرۆڤدا؟ بۆچی تاکە وێنەیەکی ئەو کچە شارییە نییەو هەرگیزیش پەیدا نابێت؟! ئەمە بەڵگەیەکی حاشا لێنەکراوە، کە تەنها لەبەر ئەوەی رۆشنبیرو کچە شاری و سۆرانی بووە، دڵپیسیان لێکردووە و ژیانێکی جەهەندەمیان بەرەوا زانییوە. ژیانێک کە بەناکامی دونایای بەجێهێشت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت