بەڵگەی دەنگی. ئایا کاک مەسعود بۆ سەردانی ئێرانی نەکرد، هۆکار چییە, ژووری عەمەلیاتی پارتی هەڵوێستی چییە؟.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: ئیبراهیم عەباس
بەهاریی ساڵی رابردوو، پارتی و کاک مەسعود بارزانی هەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەی متمانەی ئێران لەسەر ئاستی باڵا بەدەست بخەنەوە، سەرئەنجام ئێران رازی بوو، بارزانی سەردانی تاران بکات و بۆ ئەم مەبەستە وەزیری ئیتڵاعات گەیشتە پیرمام. بەڵام ئامادەنەبوونی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێشوازی لە بارزانی سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەو پرسە مەترسییەکەی هەر لەوەدا نییە وەکو هەموو پرسەکانی تری پەیوەست بە پەیوەندییەکانی پارتی بە دەوڵەتانی ناوچەکە لەسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان ترسناکن، چونکە وەکو هەمیشە سەردانەکان ئەندامانی وەفدەکە خانەوادەگی و کەسانی زۆر نزیکی خودی بارزانی دەبن و سەرجەم کۆبوونەوەکانیش لە ژووری داخراو دەکرێن و داوایی کەس نازانێت چی دەگوزەرێت. بەڵکو لە هەمووی ترسناکتر بەلارێدا بردنی ڕای گشتی خەڵکی کوردستانە لە رێگای راگەیاندنێکی چەواشە، کە بە شانازییەوە وا ئەمە بەڵگەی حەوتەمە کە پەردە لەسەر ئەو جۆرە راگەیاندنە هەڵدەماڵین، کە راستەخۆ کاک مەسعود لە رێگای ژووری عەمەلیاتی ڕاگەیاندن سەرپەرشتی دەکات.
تکایە گوێگری دەنگی سەرۆ قادر بەرپرسی ژووری عەمەلیاتی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی بن، کە چۆن رێنمایی دەدات بە ڕاگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا بە چ جۆرێک لەگەڵ ئێران مامەڵە بکەن و چۆن داوا دەکات هیچ کەسێک وشەیەک دژی ئێران نەنووسێت.
ئەم مۆدێلە لە ڕاگەیاندن کە جەنابی بارزانی خۆی حەزی پێدەکات، یان دەورووبەرەکەی ناچاری دەکەن حەزی پێ بکات، مەترسییە لەسەر بەرژەوندییەکانی خەڵکی کوردستان و ناکرێت بارزانی کە ئامادەنییە دەستاو دەستی دەسەڵات بکات، بەم شێوە مامەڵە لەگەڵ وڵاتێکی جیراندا بکات کە دەکرێت پەیوەندییەکان زۆر ئاسایی تر بن لەوەی ئێستا هەن و رەواش نییە خەلکی کوردستان بە راگەیاندنیک چەواشە بکرێن، کە کار بەرێنماییەکی کەسی و بنەماڵەیی دەکات.
گومانم نییە ئەم بەڵگە روانگەی زۆر خەڵک دەگۆڕێت، کە پارتی چەندە خراپ مامەڵە بە پرسە نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات. چونکە بۆ یەکەم جارە بەڵگەیەکی لەم جۆرە گرنگە هەستیارە بڵاو دەبێتەوە، بەڵگەیەک کە خودی بارزانی لە پشتییەتی.
مێژووی بەڵگەکە دەگەرێتەوە بۆ 5-6-2016، کەبریاربوو هەمان هەفتە بارزانی بگاتە تاران، خوێنەری هوشیار و گوێگری بەتوانا دەتوانێت خۆی بەراورد بکات، چۆن دەبێت ئەمە روانگەی بارزانی و ژووی عەمەلیات بێت بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران، لە کاتێکدا هەرچی پارتی بەدڵێ نەبێت دەیکات بە پیاوی ئێران و ئێستا دەیانەویت لە راگەیاندنەکانیان وای وێنا بکە سەردانی مام جەلال بۆ تەهران دژی سەربەخۆیی کوردستانە. دوایی گوێ گرتتن خۆتان بریار بدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت