دکتۆر کەمال میراودەلی: کاراکردنەوەی پەرلەمان ـ ئەرستۆ و کەر و کورتان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

(1)

داهێنانێکی تازەی جەهالەتی حیزبی کوردیی زاراوەی: کاراکردنەوەی پەرلەمانە.

ئەمە زاراوەیەکە لە هیچ فەرهەنگ و ئینسکلۆپیدیاو  ئاخاوتتێکدا نییە.

گەر باوەڕ ناکەن ئەوە عەرزو گەزی  گووگل .. خۆ وەک دەڵێن: عەرش و قورشی تێدایە!

مەحاڵە شتێک لە زەمەنی سفرەوە تا ئێستا هەبووبێت و لە هەر قوڕنەیەکی مێژوو و دنیادا، لە جەنگەلەکانی ئەفریقا، تا دوورگەکانی  بەرموودا، خۆی شاردبێتەوە، گووگل دەری نەخات.

زاراوەکە بە عەرەبی: تفعیل البرلمان

بە ئینگلیزی : Reactivation of parliament

هەردووکیانم لە گووگل پشکنی : نەبوو!

ئافەرینی داهێنانەکە بۆ دەسەڵاتی کوردییە، تەنیا لە قسەو ڕاگەیاندن و گێرمەوکیشەی دەسەڵاتی باشووردا ئەم زاراوە هەیەو بەس.

کەواتە هەقیانە داوای (پەیتنت) واتە خاوەنێتی یاسایی تاکەمافی داهێنان و بەکارهێنانی بکەن.

(2)

با دوو هەزارو پێنج سەد ساڵ بۆ دوواوە بگەرێینەوە!

هەموو فەلسەفەو زانستی فەلسەفی ئەوروپا/ رۆژاوا/ دنیا بنچینەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەرستۆ.

ئەرستۆش دنیایەکی فەلسەفەو زانستی  گەردوونی فراوان و قووڵ و گشتگر لە سەر یەک  سەرەتاگە دانا: پێناسە.

شتەکان ناویان هەیە! بەڵام پێناسەیان چییە؟ یان خۆناسییان چییە؟ واتە چۆن بوویەک لە بوویەکی تر جیادەکەینەوە؟

ئەمەش مەحاڵە بزانین کە نەزانین بوون چییە!.

بوونیش نازانین چییە، گەر وەک بیرێکی گشتیی ڕووت ئەبستراکت ئاسمانیی سەیری بکەین: یان پێشەکی بوونەکەی بە بوونێکی پێشتر هۆکار بکەین.  بەڵکو تەنیا لە بوونە تاکەکاندا حەقیقەتی بوون دەردەکەوێت.

 لەمەوە ئەرستۆ گەیشتە ئەو ئاکامەی کە هەموو بوویەکی تاک گەوهەرێکی هەیە کە توخم و چەشنی بوونەکە دیاری دەکات.

ئەم توخم و چەشنەش ئێمە تەنیا لە فۆرمی بوونەکەدا دەیانزانین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر کاراکردنەوەی پەرلەمان ـ ئەرستۆ و کەر و کورتان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت