دکتۆر کەمال میراودەلی: پەمێکی کراوە بۆ کاکە ئیبراهیم عەبباس.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاکە ئیبراهیم

تەنیا دوو ڕۆژ بەر لەوەی جەنگەڵییەکان پەلامارت بدەن، چەند پۆستێكی فەیسبووکی تۆم بینی.

یەکسەر دڵم ختوورەی کرد، ویستم یەکسەر پەیامێکت بۆ بنووسم: بڵێم برا ئەوە چ دەکەی و چ دەڵێی؟ نازانی تۆ لە ناو جەنگەڵستانی بنەماڵەدا دەژیت. تکایە تکایە ئاگات لە خۆت بێت. تکایە بۆ ماوەیەکیش بێت لە هەولێر مەمێنە.

ئەوسا نووسینەکەی وتاریی کوردیشتم دەربارەی ژووری عەمالیات بۆ تەخوینکردنی جیاوازیی بیرورا،  بینی.

ببوورە من خەمەکانم زۆر بوون و  ئەوان خێراتر بوون لە دەستوەشاندن.

خۆ بە چەندین شێوە دەست لەهەموومان دەوەشێنن.

نایەڵن ساتێکی ئاراممان هەبێت:  بۆ شیعر، جوانیی، فەلسەفە، بیرکردنەوە لە سسیتمیكی پەروەردەی جوان بۆ مناڵەکانمان، باشترکردن و مۆدێرنەکردنی ژیانی خەڵک، یەکسانیی و دەورێکی باڵاتر بۆ ژنان، ئاسایش و ئارامیی بۆ هاووڵات،  بەدیهێنانی سەربەخۆیی ئابووریی خۆژێن، ناسینی دۆست و دوژمنە ڕاستەقینەکانمان، بەهێزکردنەوەی هەستی نەتەوایەتیی و شانازییکردن بەو نموونە بێوێنەی کچە قارەمانەکانمان لە ڕۆژاوا پێشکەشی جیهان ومێژووی دەکەن و… هتد.

ئەوەی لە بیرم بێ، کە مێژوویەکە بۆ خۆی، مێژووی ئەوانە خیانەت و خۆفرۆشییە،  بەرهەمیشی بۆ میللەت هەمیشە ئاشبەتاڵ و ئەنفال و جێنۆسایدو خۆکوشتن و برسییکردن و بێ مووجەکردن بووە، بۆ ئێمەمانیش خەم و داخێکی بێ کۆتایی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر پەمێکی کراوە بۆ کاکە ئیبراهیم عەبباس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت