پشکۆ ناکام: مــــــــوراڵ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چۆن هەموو ئەزانین کە بنەماڵە و پارتی پاشکۆی گەندەڵترین هۆز و بنەماڵەن لەسەر ئاستێکی زۆر بەر فراوانترلە کوردستان، هەرواش ئەزانین ئەم بنەماڵەیە و بیرکردنەوی ” ئەقڵانی” ئەوەنە دوورن لە یەک وەک دووری 30/ی لە 31/ ی ئابەوەیە ، سەرەڕای ئەوەش کەسانی غەبغەبەیاری سەر بەم بنەماڵە هەزار پیاوە جار و بار خەڵکەنی تر بەوە تۆمەتبار ئەکەن کە خۆیان نەک هەر نیانە، بگرە دەستیشیان ناکەوێت کە ئەویش بیرکردنەوەی ئەقڵانیە، ئەیشیانەوێ خۆیان لەگەڵ کەسێک بەراورد بکەن کە زەحمەتە ڕێگە بدرێت هەروا بو ئاسانی بێ جواب یانەوە تێپەڕێت. ئەوەی پەیوەندی بە سەرکردایەتی تازەی گۆڕانەوە هەیە لێی ئەگەڕێم بۆ خۆیان بێنە جواب، بەڵام وەک کەسێک هەم، بنەماڵەی کاکی غەبغەیار و هەم کاک نەوشیروان بناسم ڕێگە بە خۆم ئەیەم کە سەرنجی خۆم بخەمە ڕوو:
1- جێی شانازییە کە کاک نەوشیروان زێباری نیە و بە ناوی باوکییەوە ناوی ئەهێنرێت، بەڵام ووشیارێک زێبارییەکەی لێبکەیتەوە ڕەنگە دراوسێکانیش نەیناسنەوە، ئەقڵانیەتی کاک نەوشیراون لەوایە وەک خۆی ناسراوە، ئەویش بە عەشیرەتەکەی و جیاوازی ناوی زات و ناوی خێڵەکی جیاوازی ئەقڵانی و نا ئەقڵانیە.
2- کاتێک بنەماڵەی غەبغەبە زێباری دوای چواردەساڵ لە سەرکردایەتی کردنی بزووتنەوەی ئەیلول و گۆڕینەوەی خەبات و خوێنی خەڵکی کوردستان بە دست ماچکردنێکی “شاهنشاە آریا مهر” و ئیعلان کردنی ئاش بەتاڵ و دانان بەوەی کاری ئەوان، کاری ئەوان تەواو” کاری من تمام شد ” ، لە و میحنەتەی خەڵکی کورد کاک نەوشیروان واز لە خۆئامادەکردن بۆ وەرگرتنی دکتۆرا ئەهێنێ و ئەگەڕێتەوە بۆ کوردستان بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ بەرنگاری و بەگژاچونەوەی چەکداری، جا ئەم هەنگاوەی کاک نەوشیروان ئەقڵانی بوو یان ئاشبەتاڵ و خۆبەدستەوەیانەکەی جەنابتان.
3- کاتێک کاک نەوشیروان لەگەڵ ی،ن،ک هاوکارو هاوخەباتی ڕۆژهەڵات بوو، ئێوە وەک بنەماڵە بوو بون بە بەشێک لە سوپای پاسداران و بەناوی قیادەمەوقوتە و لەشکری ئیسلامییەوە دژی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵەت شەڕتان ئەکرد، ئەوەش جیاوازییەکی نەتەوەیی ئەقڵانی و نا ئەقڵانیە.
4- لەگەڵ سەرهەڵدانی دزینی قوتی خەڵک لەلایەن بنەماڵەکەی تۆ و هاو وقاسە سەوزەکانت، کاک نەوشیروان بزووتنەوەی گۆرانی دامەزران بۆ بە گژا چونەوەی گەندەڵی و دزی و جەردەیی، جا لە بەینی ئەم دوولایەنەیا کامیان بیرردنەوەیەکی ئەقڵانی نیشتمان پەروەرانەیە، بەگژاچونەوەی دزی کردن لە خەڵک یان پارێزگاریکردن لە مافەکانی خەڵک.!
5- کاکتێک کاک نەوشیروان کۆچی دوایی کرد دەیان سەرکردە و سیاسەتمەدار و کەسایەتی لە بەغاوە هاتن بۆ بەشداریکردن لە بەخاک سپاردنی ئەو سەرکردە خاکیە خۆشەویستە، لەو بەغایەکەوە هاتبوون کە جەنابتی لێوە لەسەر گەندەڵی و دزی پارەی گشتی حکومەت نێردرابویتەوە هەولێر تا خوشکەزاکەت بۆ داپۆشینی ئەو شەرمەزارییە و دەیان فەزیحە و شەرمەزاری تر ئەرکی قیادەکردنی ردیفراندۆمی خستە ئەستۆت، جیاوازی ئەقڵانی و نا ئەقڵانی هاتنی خەڵکە لە بەغا و “دەرکردن” لە بەغاوەیە.
لام پێویست بەناکات زۆر لەسەر ئەقڵانیەتی ێێرە و ئەوێ باس بکەین. ئەقڵانی ئەویە کەسێک دوای خۆی گردێک لە بیرکردنەوە و پاکێتی و خەمخۆری وخەڵک پەروەری جێ هێشت لەبەرامبەر کەسانێک نیشتمان و خاکێک تاڵان ئەکەن و مەلەفی ئەو برادەرە “زێباری” یەش لە بەغا ئەیسەلمێنێت کە ئەو گیرفانی یان ئەقڵانی بیر ئەکاتەوە. بیرکردنەوە لە گیرفان شتێکی ترت لەبیر ئەباتەوە کە پێی ئەڵێن” موراڵ”.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت